ئایینە ئیبراھیمییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦:
===یەهوودییەت===
{{سەرەکی|یەهوودییەت}}
'''یەهوودییەت''' ئایینێکی یەکتاپەرستی ئیراهیمییە، کە بڕوای بە بوونی یەک خودا هەیە. ئەم ئایینە زۆرتر ناسراوە بە ئایینی دوانزدە خێلەکە، هەڵبەتە مەبەست لێی [[دوانزدە خێڵی ئیسرائیل]]ە. باوەڕییان بە[[تەناخ]] و [[تەورات]] [[تەلمود]] هەیە، بەگشتی ئەو سێ بەشە ناو دەبرێن بە [[پەیمانی کۆن]]ی [[کتێبی پیرۆز]].
 
یەکێک لە گرنگترین پێغەمبەرەکانیان، [[مووسا]]یە.
ھێڵی ١٢:
===مەسیحییەت===
{{سەرەکی|مەسیحییەت}}
مەسیحییەت،'''مەسیحییەت''' یەکێکە لە ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییەکان، کە تێیدا [[یەسووع]] سەرەکیترین کەسایەتییە. مەسیحییەت بە ئایینی زۆرترین شوێنکەوتوو دادەنرێت، بەجۆرێ ٢.٣ ملیار شوێنکەوتووی هەیە. مەسیحییەت لەباوەڕبوونیان بە [[تەورات]] و [[پەیمانی کۆن]]ی [[کتێبی پیرۆز]]، هاوبەش و هاوڕان، رەگ و ریشەی مەسیحییەتیش لە یەهوودییەتەوە سەرچاوە دەگرێت.
 
بەگشتی باوەڕیان بە [[ئینجیل]] هەیە کە گێراندنەوە یان کۆمەڵێ نووسراوە کە باس لە ژیانی [[یەسووعی ناسڕی]] دەکات. وشەی "ئینجیل" بەواتای مزگێنی یان نامەی هەواڵێکی دڵخۆشکەر کە هاتنی [[پەیمانی نوێ]]یە، دێت. بەگشتی ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە چوار ئینجیلە پاوەڕپێکراوەکەی [[مەتتا]] و [[مەرقۆس]] و [[لۆقا]] و [[یوحەننا]].
===ئیسلام===
{{سەرەکی|ئیسلام}}
'''ئیسلام''' ئایینێکی [[یەکتاپەرستی]]یە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای [[ئایینی مەسیحییەت]] دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە هەبێت موسڵمان دەوترێ.
 
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان [[موحەممەد]] دواین نێردراو و پێغەمبەری «ئەڵڵا» ([[خوا]])یە. هەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و [[قورئان]] بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت.