ئایینە ئیبراھیمییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
+زۆرکردن و چاککردن
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:ReligionSymbolAbr.PNG|چەپ|وێنۆچکەی سێ ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییە زلهێزەکە. لەڕاستەوە بۆ چەپ وێنۆچکەی: [[ئیسلام]]، [[یەهوودییەت]]، [[مەسیحییەت]]]]
'''ئایینە ئیبراھیمییەکان''' (بە[[ئینگلیزی]]: Abrahamic Religions)، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک [[ئایین]] کە تێیدا [[ئیبراھیم]] وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە. لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان [[جودایزم]]، [[مەسیحییەت]] و [[ئیسلام]]ە. یەکێک لە ئایینە ئیبراھیمییەکانی تر [[بەھائییەت]]ە. باوەڕی بەھائیییەت لەسەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا گەشەی سەند، لەو شوێنەدا کە ئێستا بە [[ئێران]] ناو دەبرێت. گەرچی ئەم ئایینانە تەواو جیاوازن لەیەکەوە لەزۆر لایەندا، بەڵام لەزۆر لایەنی زۆر گرنگدا ھاوڕان لەسەر ئەو بنەما سروشتییەی کە ئەوان تەنھا یەک [[خودا]] دەپەرستن. وشەی "ئیبراھیمیی" ئەگەڕیتەوە بۆ پێغەمبەری دێرین [[ئیبراھیم]]، کە زۆر رێزی لێ گیراوە لە [[جودایزم]]، [[مەسیحییەت]] و [[ئیسلام]]دا وەک یەکەمین پێغەمبەری خودا.شتێکی تری کە ئایینە ئیبراھیمییەکان تێیدا ھاوڕان، ئەویش [[یەکتاپەرستی]]یە، کە ئەویش بریتییە لە بڕوابوون بە یەک خودای پەرستراو.
ھەمووشیان بروایان بەوە ھەیە کە پێویستە کڕنووش ببرێت و نوێژ بکرێت بۆ ئەو خودایە.
 
==هەندێک لە ئایینە ئیبراهیمییەکان==
{{کۆڵکە}}
===یەهوودییەت===
{{سەرەکی|یەهوودییەت}}
یەهوودییەت ئایینێکی یەکتاپەرستی ئیراهیمییە، کە بڕوای بە بوونی یەک خودا هەیە. ئەم ئایینە زۆرتر ناسراوە بە ئایینی دوانزدە خێلەکە، هەڵبەتە مەبەست لێی [[دوانزدە خێڵی ئیسرائیل]]ە. باوەڕییان بە[[تەناخ]] و [[تەورات]] [[تەلمود]] هەیە، بەگشتی ئەو سێ بەشە ناو دەبرێن بە [[پەیمانی کۆن]]ی [[کتێبی پیرۆز]].
 
یەکێک لە گرنگترین پێغەمبەرەکانیان، [[مووسا]]یە.
 
===مەسیحییەت===
{{سەرەکی|مەسیحییەت}}
مەسیحییەت، یەکێکە لە ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییەکان، کە تێیدا [[یەسووع]] سەرەکیترین کەسایەتییە. مەسیحییەت بە ئایینی زۆرترین شوێنکەوتوو دادەنرێت، بەجۆرێ ٢.٣ ملیار شوێنکەوتووی هەیە. مەسیحییەت لەباوەڕبوونیان بە [[تەورات]] و [[پەیمانی کۆن]]ی [[کتێبی پیرۆز]]، هاوبەش و هاوڕان، رەگ و ریشەی مەسیحییەتیش لە یەهوودییەتەوە سەرچاوە دەگرێت.
 
بەگشتی باوەڕیان بە [[ئینجیل]] هەیە کە گێراندنەوە یان کۆمەڵێ نووسراوە کە باس لە ژیانی [[یەسووعی ناسڕی]] دەکات. وشەی "ئینجیل" بەواتای مزگێنی یان نامەی هەواڵێکی دڵخۆشکەر کە هاتنی [[پەیمانی نوێ]]یە، دێت. بەگشتی ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە چوار ئینجیلە پاوەڕپێکراوەکەی [[مەتتا]] و [[مەرقۆس]] و [[لۆقا]] و [[یوحەننا]].
===ئیسلام===
{{سەرەکی|ئیسلام}}
ئیسلام ئایینێکی [[یەکتاپەرستی]]یە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای [[ئایینی مەسیحییەت]] دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە هەبێت'''موسڵمان''' دەوترێ.
 
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان [[موحەممەد]] دواین نێردراو و پێغەمبەری «ئەڵڵا» ([[خوا]])یە. هەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و [[قورئان]] بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت.
 
[[پۆل:ئایینە ئیبراھیمییەکان]]
[[پۆل:یەکتاپەرستی]]