شەپۆلی سەرووی دەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ١٢:
ئا‌یان دۆنالد یه‌كێكه له دكتۆره‌كانی [[ئینگلیز]] كه به پێشه‌نگ داده‌نرێ له به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه به‌هۆیه‌وه جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به هاوكاری زانای ته‌كنیكار (تۆم براون) و دكتۆر (جۆن ماكفیار) له‌ساڵی (٧/٦/١٩٥٨)ز و ساڵی (١٩٥٩)ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه دیار بكه‌ن كه دواتر به رِێگه‌یه‌ك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه ، پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه له سه‌ره‌تای سك پڕی تا كاتی له دایكبوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
[[پەڕگە:Embryo at 14 weeks profile.JPG
پێش ساڵی (١٩٧٢) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای [[نه‌مسا]]وی (كراتۆچویل) ئەم كاره‌ی ئه‌نجامدا، به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی له پسپۆری ئافره‌تان ، توێژینه‌وه‌كان له یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئا‌یان دۆنالد له ساڵى (١٩٥٨)ز گه‌یشته (٢٩٨) توێژینه‌وه له ساڵی (١٩٧٨)ز، له ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه توانرا كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (١٩٦٣)ز وه لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (١٩٦٥)ز وه كه‌م وكورِییه‌كانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له كۆرپه‌ڵه (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سک پرِی، ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه زیادكردنی رِه‌نگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه پێشتر ته‌نها رِه‌نگی [[سپی]] و [[ڕه‌ش]] به‌كار ده‌هات .
|