مریەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «{{کەسایەتی | ناو = مەریەمی پاکیزە<br/>מרים<br/>ܡܪܝܡ ܒܬܘܠܘܬܐ | وێنە = The Madonna in Sorrow.jpg.jpg | ق...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ٤٥:
| پەراوێزەکان =
}}
'''مەریەمی پاکیزە''' (بە[[عیبری]]: מרים، Miriam; بە[[ئارامی]]: Maryām; بە[[عەرەبی]]:مريم، Maryam)، کەسایەتییەکی مەزنە لەنێو [[پەیمانی نوێ]] و [[قورئان]]دا وەکوو دایکی [[یەسووعی ناسڕی]] بەسکپڕبوونێک و لەدایکبوونێکی پاکیزانە بەبێ هەبوونی رەگەزی نێر، بەپێی باوەڕی [[مەسیحییەت]] و [[ئیسلام]].
 
بەپێی بیروباوەڕی مەسیحییەت، مەریەم دەزگیرانیدار بووە لەگەڵ [[یوسفی دارتاش]]دا کاتێ کە [[فریشتە جبرائیل]] مزگێنی دەداتێ بە لەدایکبوونی یەسووع. مەریەم لەگەڵ یەسووعدا تا کاتی [[لەخاچدانی یەسووع|لەخاچدانەکە]]ی دەمێنێتەوە. [[پەڕتووکە ئەپۆکریفییەکان]] و نووسراوەکانی [[باوکانی کڵێسا]]، باس لەژیانی دەکەن لە سەرەتاکانی ژیانیەوە هەتا دەستپێکردنی بانگهێشتە ئاشکراکەی [[یەسووع]]، ئەو پەڕتووکانەش بە رێژەیەکی نیوەیی پەسەندکراون لەلایەن کڵێسا جیاوازەکانی مەسیحییەتەوە. لێرە بەدواوە کۆمەڵێک باوەڕی جیاواز لەمەسیحییەتدا درووست دەبن ناو دەبرێن بە '''بیروباوەڕە مەریەمییەکان'''، کە باس لە مەریەمی پاکیزە و رۆڵی دەکەن، لێرەدا کڵێسا کۆمەڵێک نازناوی بەسەر مەریەمدا رژاندووە، وەکوو شاژن، پیرۆز، شەفیعە و هتد... لەو نازناوانەی کە دانراون بۆ بەرز راگرتنی مەریەم. لەم رێیەدا، کۆمەڵێکی زۆر لە یاد و بۆنە هەیە کە وەک رێزێک لەشکۆمەندی مەریەم دانراون. زانستی لێکۆڵینەوە لەسەر مەریەم و رۆڵێ ئەو لە [[کتێبی پیرۆز]] و [[مەسیحییەت]]دا، ناو دەبرێت بە [[ماریۆلۆجیا]].
 
لە[[ئیسلام]]دا، مەریەمی پاکیزە رێز و پلە و پایەیەکی بەرزی هەیە، و باشترینی نێو ژنانە و [[سورەت]]ێکیش لەنێو [[قورئان]]دا بەناوییەوە ناو نراوە، هاوکات [[سورەتی ئالی عیمران]]یش کە دەربارەی کەسووکارەکەی ئەوە، پەیوەندیدارە پێوەی.
 
ناوی مەریەم کە لە [[زمانی عیبری]]یەوە دێت، بەواتای تاڵی و ناخۆشی دێت، ناوێکی بەربڵاویش بووە لەنێو [[کۆمەڵگەی یەهوودی]] کۆندا.
[[پۆل:مەسیحییەت]]
[[پۆل:پەیمانی نوێ]]