مێژووی چین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب تۆخ
بەسەرداچوونەوە
ھێڵی ٦:
== مێژووی دێرین ==
 
===== [[ئیمپراتۆریەتی سیا|زنجیرە فەرمانڕەوایی سیا]] =====
[[ئیمپراتۆریەتی سیا]] ھەنێک لە زاناکان باوەڕیان وایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠٠ی پێش زاین، و زنجیرە فەرمانرەواییەکە فەرمانرەوایەتی چینی کردووە. یو (دا یو) یەکەم فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتەکە بووە، وە سەرچاوەیەکی کەم ھەیە لەسەر ئەم فەرمانرەوایە (بە ئەفسانە ناسراوە)،وە ھەروەھا بەھەمان شێوەی فەرمانرەواییەکانی دوای خۆی.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی شانگ|زنجیرە فەرمانرەوایی شانگ]] ====
لە سەردەمی [[ئیمپراتۆریەتی شانگ،شانگ]]، ھەنێک لە سەرچاوە و نووسین و تۆماری سەردەمە ئێستا بەردەستن، کە لەسەر ئێسکە پەیکەر تۆمار کراون و چەندین تۆماری لەم شێوەیە دۆزراونەتەوە. و زاناکان وا بیردەکەنەوە شاری ئەمرۆی ھێنان لە چین نۆیەم و دوا پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە بووە.
 
زۆربەی مێژووناسە چینییەکان وا بیردەکەنەوە کە زنجیرە فەرمانرەواییەک دوای رووخان یان لاچوونی یەکێکی تر ھاتووە بەڵام ئەگەری ئەوەش ھەبووە دوو زنجیرەی فەرمانرەوایی لەھەمان کات و سەردەم فەرمانرەوایی چینیان کردبێت ئەویش لە بەش و خاکی جیاواز لە چین و سنووری تایبەتی خۆیان ھەبووبێت، بۆ نموونە ھەنێک لە زاناکان وا بیردەکەنەوە کە ئیمپراتۆریەتی [[ئیمپراتۆریەتی سیا|سیا]] و [[ئیمپراتۆریەتی شانگ|شانگ]] لەوانەیە لە ھەمان کات فەرمانرەوایەتیی چینیان کردبێت، بەڵام لە شوێن و ناوچەی جیاواز تایبەت بەخۆیان.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی ژۆو|زنجیرە فەرمانرەواییەتی ژۆو]] ====
بە نزیکەی ١٠٤٦ی پێش زایین، [[ئیمپراتۆریەتی ژۆو]] کە دواین پاشای [[ئیمپراتۆریەتی شانگ|ئیمپراتۆریەتی شانگی]] بەزاند توانی ئیمپراتۆریەتی تایبەتی خۆی دابمەزرێنێت. و پایتەختی لە ھێنان بۆ شوێنێک گۆڕی کە لە جیھانی مۆدێرنی ئەمڕۆ دەکەوێتە نزیک [[ڕووباری زەرد]] لە چین. ژۆو توانی تیۆری و بیرۆکەی نوێ بھێنێتە چین (بڕوانە: [[دەستووری ئاسمان]]) کە دواتر لە زۆربەی زنجیرە فەرمانرەواکانی چین درێژەی پێدراو بەردەوام بوو. پاشاکانی ئەم ئیمپراتۆریەتە بۆ یەکەمجار لە مێژووی چین زۆر ناوچەیان ھێنایە ژێر سەرپەرشتی خۆیان، و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە ناوچەیەک گوازرانەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ نیشتەجێبوون.
 
==== [[سەردەمی بەھار و پاییز]] ====
[[سەردەمی بەھار و پاییز]] لە نێوانی سەدەی ھەشتەمی پێش زایین بوو. وە ئیمپراتۆریەتی ژۆو درێژەی کێشا، بەڵام وەک جاران کاریگەر نەمابوو و لۆردەکانی ناو ئیمپراتۆریەتەکە دەسەڵاتیان گەورەتر بوو لە پاشا و شوێن فەرمانەکانی پاشاکە نەدەکەوتن و ڕێسا و یاسای تایبەتی خۆیان جێبەجێ دەکرد، ھەرچۆنێک بێت لەم سەردەمە پاشای زۆر دروست بوو لە زۆر شوێنی چین فەرمانرەواییان کرد و چین بووبە چەندین ویلایەتی پارچە پارچە، ھەر یەکێک لەوان لەلایەن پاشایەکی تایبەت بەخۆی فەرمانرەوایەتی دەکرا، لەھەنێک بارودۆخدا، پاشایەک فەرمانرەواییەتی گووندێکی بچووک و ناوچەیەکی سنوورداری دەکرد.
 
لەم سەردەمەدا بیرۆکە و بیروباوەری زۆر دروست بوو، ھەنێکیان بە گرنگی ماونەتەوە وەکوو: [[کۆنفووشیزم]]، [[تاویزم]].
 
==== [[سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان]] ====
سەردەمی بەھار و پاییز درێژەی کێشا تا نزیکەی ٣٠٠ ساڵ. لە نزیکەی سەدەی ٥ی پێش زایین. تەنھا حەوت ویلایەتی سەرەکی لە چین مانەوە ویلایەتەکانی تر وەک ویلایەتە بچووکەکان خرابوونە ژێر ویلایەتە گەورە کانەوە. ئەم ویلایەتانە بەردەوام بوون لە جەنگان دژی یەکتر. مێژووناسان بەم سەردەمە دەڵێن سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان بەھۆی ئەم جەنگە بەردەوامانەی کە ئەم ویلایەتانە لە دژی یەکتر دەیان کرد. لە ٢٢١ی پێش زایین، یینگ ژێنگ، پاشای [[چین (ویلایەت)|ویلایەتی چین]]، [[شەڕەکانی یەکخستنەوەی چین|توانی حەوت ویلایەتە یەک بخاتەوە]]. و ویلایەتەکەی خۆی بکات بە [[ئیمپراتۆریەتی چین|ئیمپراتۆریەت]] و خۆی بکات بە ئیمپراتۆر.
 
== سەردەمی شاھانەیی چین ==
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی چین|زنجیرە فەرمانرەواییی چین]] ====
{{سەرەکی|ئیمپراتۆریەتی چین}}
ئیمپراتۆریەتی چین زنجیرە فەرمانرەواییەکی زۆر گرنگ بوو لە مێژووی چین. شوێن فەلسەفەی یاسایی کەوتن (کە فەلسەفەکە دەڵێت ھەموو خەڵک بەشێوەییەکی سروشتی خراپن و پێویستە لەلایەن حکوومەتەوە کۆنتڕۆل بکرێن) پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە سیانیانگ بوو. لەم سەردەمەدا چین بووە وڵاتێکی زۆر بەھێز و زۆر وە بۆ یەکەمجار شتی نوێ جێبەجێ کران. نموونە سیستمێکی یاسایی توند بەڕێوە چوو. و زمان گەشەی سەند. و بنیادنانی شورای مەزنی چین دەستی پێکرد.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتیی ھان|زنجیرە فەرمانرەواییەتیی ھان]] ====
دوای ڕووخان و ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی چین، [[ئیمپراتۆریەتی ھان]] لەلایەن لیو بانگ دامەزرا. لە سەردەمی ھان ناوچەکانی چین گەشەی سەند، وە زۆر پێشکەوتن لە زانست و تەکنۆلۆژیا دەستی پێکرد. وە وەک سەردەمی زێرینی چین سەیر دەکرێت.
 
==== [[سێ شانشینەکە]] ====
[[سێ شانشینەکە|سەردەمی سێ شانشینەکە]] سەردەمێکە کە تیایدا چین دابەشبوو بەسەر سێ ویلایەت وەکوو: [[چاوۆ وێی]]، [[شوو ھان|شو ھان]]، [[ڕۆژھەڵاتی وو]]. لەو سەردەمەدا ڕۆژھەڵاتی ھان تەواوی دەسەڵاتەکانی لەدەست دا. وە ھەنگاو بە ھەنگاو ئیمپراتۆری ھان وازی ھێنا لە فەرمانرەوایی.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی جین (٢٦٦-٤٢٠)|زنجیرە فەرمانرەوایی جین]] ====
[[ئیمپراتۆریەتی جین (٢٦٦-٤٢٠)|ئیمپراتۆریەتی جین]] لە ٤٢٠ی پێش زایین لەلایەن سیما یانەوە دامەزرا. ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆریەتەکە لاواز بوو ئەوکاتەی شازادەکانی ئیمپراتۆرییەتەکە خەریکی شەڕکردن بوون لەگەڵ یەک ئەمە وایکرد ئیمپراتۆریەتەکە بەرەی باکووری لەدەست بدات کاتێک کوودەتاییەک ڕوویدا و کودەتاکە لوۆیانگ و [[چانگان (پایتەختی ھان)|چانگانیان]] گرت لە ٣١٧.
 
ئیمپراتۆریەتی جین بەردەوام بوو و بەشی باکووریشی لەلایەن چەن پاشاییەکی سەربەخۆوە بەڕێوە دەبردران کە زۆربەشیان لەلایەن خەڵکانی [[شانگنو]]، [[سیانبێی]]، [[چیانگ (خەڵکی مێژوویی)|چیانگەوە]] فەرمانرەوایی دەکران.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی سوی|زنجیرە فەرمانرەوایی سوی]] ====
[[ئیمپراتۆریەتی سوی]] لەلایەن ئیمپراتۆر وێنەوە دامەزرا. پایتەختەکەی چانگان بوو، زنجیرە فەرمانرەواییەکە بۆیە گرنگ بوو چونکە بەرەی باشوور و باکووری چینی یەکخستەوە.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی تانگ|زنجیرە فەرمانرەوایی تانگ]] ====
[[ئیمپراتۆریەتی تانگ]] لەلایەن خێزانی لی دامەزرا کاتێک ئیمپراتۆریەتی سوی ھەڵوەشایەوە. وە بۆ ماوەیەکی کورت ئیمپراتۆریەتەکە وەستا کاتێک بۆ دووەم جار ئیمپراتۆریەتی ژۆو دامەزرایەوە (١٦ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ تا ٣ی ئازاری ٧٠٥) ئەمەش کاتێک ئیمپراتۆر وو زێتیان توانی بچێتە سەر تەخت و بووە یەکەم و تەنھا ژنە فەرمانرەوا لە مێژووی چین.
 
پایتەختی تانگ [[چانگان (پایتەختی ھان)|چانگان]] بوو، گەورەترین شاری جیھان بوو لەو سەردەمە، زۆرێک لە مێژووناسان تانگ وەک شارستانییەتێکی پێشکەوتوو دەبینن لە چین و بە سەردەمێکی زێڕینی فرە کلتوری دەبینن.
 
==== [[پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە]] ====
[[پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە|لەم سەردەمەدا]] ململانێ و ناکۆکی سیاسی لەنێوان تانگ و سۆنگ ھەبوو و سەردەمەکە لە ٩٠٧ تا ٩٦٠ی زایینی درێژەی کێشا.  لەم سەردەمەدا چین وەک فرە-سیستمی دانی پێدەنرێت. پێنج رێژێمەکە کە ناویان لێنراوە (دواتر) وەکوو تانگی دواتر، ژۆوی دواتر، جینی دواتر، ھانی دواتر، کە بەردەوام لە ململانێ و جەنگ دابوون و بۆ کۆنترۆل کردنی ناوچەکانی یەکتری.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی یوان|زنجیرە فەرمانرەوایەتیی یوان]] ====
[[ئیمپراتۆریەتی یوان|ئیمپراتۆرییەتەکە]] یەکەمجار لەلایەن [[جەنگیز خان|جەنگیزخانەوە]] فەرمانرەواییەتی کرا کە سەرکردەیەکی مەغۆل بوو دەستی بەسەر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ گرتبوو. وەک کەسێکی توند و تیژ وەسف کرابوو. کوڕەکەی [[کوبلای خان]] یەکێک بوو لە بەناوبانگترین فەرمانرەواکانی ئیمپراتۆریەتەکە چینی بۆ چەندین کلتووری جیا جیا کردەوە و بەشێوەیەکی زۆر باش ژیانی بۆ چینییەکان خۆشکرد و بەرەوپێشی برد.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی مینگ|زنجیرە فەرمانرەوایی مینگ]] ====
لە ١٣٦٨، کوودەتاییەک ئیمپراتۆریەتی یوانی ھەڵوەشاندەوە و [[ئیمپراتۆریەتی مینگ]] دامەزرا لە نینجینگ کە پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە بوو تا سەردەمی [[ئیمپراتۆر یۆنگڵ|ئیمپراتۆر یۆنگل]] کە پایتەختەکەی گۆڕی بۆ پەکین. لە سەدەی ١٥یەمدا، کەسێک بەناوی چینگ خا زۆربەی ھێزی دەریایی مینگی بەکارھێنا بۆ ئەوەی بگەڕێت بەناو ئۆقیانووسی ھیند، بەمەش سامان و ھێزێکی زۆری بۆ ئیمپراتۆریەتەکە کۆکردەوە. ئیمپراتۆریەتەکە سەرکەوتنی بەخۆوە بینی تا ١٤٤٩ کاتێک جەنگ دەستی پێکردوو و مەغۆلەکانی پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆری یوانی پێشوو دەستیان بەسەر ئیمپراتۆریەتەکە گرت و چواردەورەی پایتەختیان گرت. دوای جەنگان لەگەڵ مەغۆلەکان ئیمپراتۆریەتی مینگ دەستی بە ھەڵوەشانەوە کرد، لەم ساتە، ئیمپراتۆرییەتەکە دوو جەنگی لەپێش بوو یەک لەگەڵ ژاپۆنییەکان ( یەکەمجار لەگەڵ چەتە ژاپۆنییەکان کە لە ڕۆژھەڵاتی باشووری چین بووون، دووەم لەگەڵ سووپای ژاپۆنی تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی کە دەستی بەسەر کۆریا گرتبوو) و جەنگێکیش لەگەڵ پورتوگالییەکانی ماکاو. ئەم جەنگانە ئیمپراتۆریەتی مینگیان لاواز کرد تا ھەڵوەشانەوە لە ١٦١٦، کوودەتایەک لە مەنچوڕیا و شانسی سەری ھەڵجا. دوای ٢٨ ساڵ مەنچوورییەکان لە دیواری چین پەڕینەوە و دەستیان بەسەر پایتەخت گرت.
 
==== [[ئیمپراتۆریەتی چینگ|زنجیرە فەرمانرەوایی چینگ]] ====
{{سەرەکی|ئیمپراتۆریەتی چینگ}}{{واڵا}}
{{واڵا}}
 
== سەردەمی مۆدێرن ==