دۆنگ یی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «زنجیره دراماى (دۆنگ یى) یاخود (داون)، زنجیره‌یه‌كى كۆرییه، له ساڵى 2010 پله‌ى یه...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١١:٣٥، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١
زنجیره دراماى (دۆنگ یى) یاخود (داون)، زنجیره‌یه‌كى كۆرییه، له ساڵى 2010 پله‌ى یه‌كه‌مى وه‌رگرت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه زۆرترین بینه‌رى هه‌بوو له كاتى په‌خشكردنى دا له كۆریا. زنجیره دراماى دۆنگ یى له‌لایه‌ن Media Art Production M.A.P میدیا ئارت پرۆدەكشن ـه‌وه ئاماده‌كراوه. كۆمپانیاى خاوێ فیلم دۆبلاژى كردووه. ئه‌م زنجیره‌یه بریتییه له (87) ئه‌ڵقه‌ى 45 ده‌قیقه‌یى. (دۆنگ یى) درامایه‌كى مێژووییه.. گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكى شا (سوكجۆنگ)ى نه‌وه‌ى (جوسۆن)ى كۆریایه، كه عاشقى (دۆنگ یى) ده‌بێت. دۆنگ یى.. یه‌كێكه له كاره‌كه‌ره ساده‌كانى كۆشك‌و ده‌بێته جێگه‌ى سه‌رنجى شا (سوكجۆنگ)و به‌ته‌واوى هۆگرى ده‌بێت. دۆنگ یى، هه‌ر له سه‌ره‌تاى چوونه ناو كۆشكى شاهانه‌وه، له‌لایه‌ن شاژنه (لنهیۆن)ـه‌وه رووبه‌رووى چه‌ندین گرفت ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى دۆنگ یى سه‌ر به خێزانێكى هه‌ژاره رقى لێیه‌تى. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كاره‌كه‌رێكى تر‌ى كۆشكه‌وه كێشه‌ى زۆرى بۆ دروستده‌كرێت چونكه ئه‌وان خه‌ونیان ئه‌وه‌یه له‌و شوێنه كاربكه‌ن كه (دۆنگ یى) هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاركردنیه‌وه وه‌ریگرتووه. ئه‌م زنجیره درامایه چیرۆكى خۆشه‌ویستییه‌كى رۆمانسى‌و وێناكردنى ژیانى كۆرییه‌كانه له سه‌رده‌مى شا (جوسۆن)و ناساندنى دابونه‌ریتى كۆرییه‌كانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. هاوكات پیشاندانى چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن شاوه له‌و سه‌رده‌مه‌ى كۆریادا.
سیناریۆ: كیم یى یۆنگ ده‌رهێنان: لى بیونگ هۆن، كیم سانگ هیوب یه‌كه‌م په‌خشى له كۆریا 22\3\2010 بوو