پرسی تێکڕایییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١٣:
 
==گرنگیی پرسەکە==
سەرەتا وا دێتە بەر چاو کە پرسی تێکڕایییەکان لە شتێکی بێکەڵک دەکۆڵێتەوە. بەڵام ئەگەر سەرنج بە شوێنھاتەکانی بدرێ، گرنگییەکەشی دەردەکەوێ. ئەگەر ئەوەی دەیبینین و دەستی لێ دەدەین تاکە،[[تاک (میتافیزیک)|تاکە]]، کاتێ بیریان لێ دەکەینەوە چارەمان نییە جگە لە بەکارھێنانی وشە و تێگەیشتەی تێکڕایی. ھەروا کە کاتێ دەڵێین «ئەم شتە تاکە کە ئێستا لە بەر چاومە، دارێکە. ڕێکوڕاستتر بڵێم، داری نارەوەنە.» واتە شتەکان لە دەرەوەی زەیندا تاکن، بەڵام [[تێگەیشتە|تێگەیشتەکان]] بەزات گشتی و تێکڕایین. واتە بە زۆر شتی تاک [[ھەڵگرتن (لۆژیک)|ھەڵدەگیردرێن]]. بەڵام، کە شتەکان لە دەرەوەی زەیندا تاک و تێگەیشتەکانی مرۆڤ تێکڕایین، دیارە دۆزینەوەی پەیوەندییان کارێکی گرنگە.
 
ئەگەر ئەم ڕاستییە کە شتەکان تاکن و تێگەیشتەکان تێکڕایین بەو مانایە بێت کە تێگەیشتە تێکڕایییەکان لە دەرەوەی زەیندا بوونیان نییە و تەنیا [[ئایدیا|وێنەیەکن لە زەیندا،زەیندا]]، ئەوکات کەلێنێک لە نێوان فکر و شتەکاندا (لە نێوان [[سووژە]] و [[ئۆبژە|ئۆبژەدا]]) دروست دەبێ و، لە ئاکامی ئەوەدا [[مەعریفەت|مەعریفەتیشمان]] دەچێتە لە ژێر پرسیارەوە، چونکە بۆ دەربڕینی، تێگەیشتە و حوکمی تێکڕایی بە کار دێنین. زانایان بە وشەگەلی دەرھەست و گشتی زانستی خۆیان دەردەبڕن، بۆ وێنە قسەی ئەلیکترۆنێکی تاقانە و تایبەت ناکەن، بەڵکوو لە بابەت ئەلیکترۆنەوە بەگشتی قسە دەکەن، کەوایە ئەگەر وشەکانیان بنەڕەتێکیان لە دەرەوە نەبێ، زانستیان پەیوەندیی بە [[واقیع|واقیعەوە]] نییە. لە ڕاستیدا تا ئەو کاتەی حوکم و یاساکانی مرۆڤ لە بابەت جیھانەوە گشتی و تێکڕایی بن، کێشەکە دەگوازرێتەوە بۆ ھەموو زانست و مەعریفەت.