پرسی تێکڕایییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١١:
یان وەک نموونەیەکی دیکە، ئەگەر بکرێ دوو کچ وەکوو ''مناڵە مێوینەکانی کاک ھیوا''<ref group="تێبینی">لە دەقی سەرچاوەدا Frank ھاتووە.</ref> ڕەچاو بکرێن، چۆنایەتییەکانی ''مێوینەیی'' و ''مناڵی'' و ''ھیی کاک ھیوا بوون'' تایبەتییە تێکڕایییەکانی ئەو دوو کچەن. گەلێ تایبەتمەندیی تێکڕاییمان ھەیە: مرۆڤبوون، سووری، نێرینە یان مێوینە بوون، گەورەیی و بچووکی و زۆر شتی تر.
<ref>Loux (2001), p. 4</ref>
 
==گرنگیی پرسەکە==
سەرەتا وا دێتە بەر چاو کە پرسی تێکڕایییەکان لە شتێکی بێکەڵک دەکۆڵێتەوە. بەڵام ئەگەر سەرنج بە شوێنھاتەکانی بدرێ، گرنگییەکەشی دەردەکەوێ. ئەگەر ئەوەی دەیبینین و دەستی لێ دەدەین تاکە، کاتێ بیریان لێ دەکەینەوە چارەمان نییە جگە لە بەکارھێنانی وشە و تێگەیشتەی تێکڕایی. ھەروا کە کاتێ دەڵێین «ئەم شتە تاکە کە ئێستا لە بەر چاومە، دارێکە. ڕێکوڕاستتر بڵێم، داری نارەوەنە.» واتە شتەکان لە دەرەوەی زەیندا تاکن، بەڵام تێگەیشتەکان بەزات گشتی و تێکڕایین. واتە بە زۆر شتی تاک ھەڵدەگیردرێن. بەڵام، کە شتەکان لە دەرەوەی زەیندا تاک و تێگەیشتەکانی مرۆڤ تێکڕایین، دیارە دۆزینەوەی پەیوەندییان کارێکی گرنگە.
 
ئەگەر ئەم ڕاستییە کە شتەکان تاکن و تێگەیشتەکان تێکڕایین بەو مانایە بێت کە تێگەیشتە تێکڕایییەکان لە دەرەوەی زەیندا بوونیان نییە و تەنیا وێنەیەکن لە زەیندا، ئەوکات کەلێنێک لە نێوان فکر و شتەکاندا (لە نێوان سووژە و ئۆبژەدا) دروست دەبێ و، لە ئاکامی ئەوەدا مەعریفەتیشمان دەچێتە لە ژێر پرسیارەوە، چونکە بۆ دەربڕینی، تێگەیشتە و حوکمی تێکڕایی بە کار دێنین. زانایان بە وشەگەلی دەرھەست و گشتی زانستی خۆیان دەردەبڕن، بۆ وێنە قسەی ئەلیکترۆنێکی تاقانە و تایبەت ناکەن، بەڵکوو لە بابەت ئەلیکترۆنەوە بەگشتی قسە دەکەن، کەوایە ئەگەر وشەکانیان بنەڕەتێکیان لە دەرەوە نەبێ، زانستیان پەیوەندیی بە واقیعەوە نییە. لە ڕاستیدا تا ئەو کاتەی حوکم و یاساکانی مرۆڤ لە بابەت جیھانەوە گشتی و تێکڕایی بن، کێشەکە دەگوازرێتەوە بۆ ھەموو زانست و مەعریفەت.
 
 
 
==تێبینییەکان==