ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)/ئەرشیڤی ٦: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر).
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر).
ھێڵی ٣٧٥:
:: ئەگەرچی وتارەکە ناڵێ کورداڵی کوردی نییە دەڵێ زارێکی سەربەخۆی کوردییە. ھەڵبەت ناشڵێ زار، دەڵێ زمانێک لە زمانە کوردییەکان. چون ھەندێک دەڵێن سۆرانی و کرمانجی و ... زار نین و خۆیان زمانن. ئەمەیش تا ڕادەیەک ڕاستە و تا ڕادەیەک نا. قسەکەیش سەرچاوەی ھەیە و چاوم کرد ھی Erik Anonbە کە خۆی زمانەوانە. ئەمە بیروڕای ئەوە و ھەڵبەت ئەویش کەسێکی خوێندەوارە. ئێمە دەتوانین سەرچاوەی تر زیاد بکەین و بڵێن زۆر کەس لە ژێر کوردیی باشووری پۆلبەندی دەکەن بەڵام Erik Anonbی دەڵێ سەربەخۆیە. چون ناکرێ بە قسەی تاقە یەک کەس وەھا سەنگ و کێشێک بدەین بەم ئیدعایە. -- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٨:٠٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
:::یەکێک لە سەرچاوەکان کە پشتی پێ بەستووە، پەڕەیەکە بە ناوی ئەتڵەسی زمانە ئێرانییەکان. لەسەر ئەساسی کاری یەک دوو خوێندکار بە زار یان زمانێکی سەربەخۆیان داناوە. ڕاستی من گەلێک شارەزاییم لەسەر نییە و بۆیەش پرسیم، پێشتریش زۆرم لەسەر کوردالی نەبیستووە، تەنانەت کۆدی زمان یان زاریشیان پێ نەداوە وەک «ckb»ی سۆرانی. لەم ماوەیە یەکێکم دیتەوە کە خۆی لە بواری زمان دەخوێنێت و ئاخێوەری ئەو زارەیە. لەسەر ئەوە لێم پرسی، ھێشتا وەڵامی نەبووە. لە یەک دوو سەرچاوەش دیتم کە وەک زارێکی کوردیی باشووری پۆلێن کراوە. بابەتەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری دەوێت، بەڵام ڕەنگە ئاماژەکان زۆرتر بۆ ئەوە بن کە وەک زارێکی کوردیی باشووری بێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏٢١:١٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
== پڕۆژەی KurdistanSchoolWikiProj ==

پڕۆژەی KurdistanSchoolWikiProj، پڕۆژەیەکە لەلایەن مامۆستا ئەحمەد کەریم بەڕێوە دەبردرێت کە یەکێکە لە بەشداربووانی ویکیپیدیا. ئەم پڕۆژەیە بۆ هاندانی قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستانە تاکوو لە ویکیپیدیا بەشداربن، سەرەتا لە شاری سلێمانی و قوتابخانەی فەڕەنسی دەستپێدەکات دواتر پلانی فراوانکردنی هەیە. ئەوان خۆیان پێداچوونەوە بۆ بەشداربووەکانیان دەکەن و ئێمەش دەتوانین ڕێنماییان بکەین لەدانانی سەرچاوەکان و باشترکردنی وتارەکانیان. بۆ ئەوەی وتارەکانیشیان تێکەڵنەبن ئەوا بە هاشتاگێک لە کورتەی دەستکارییەکانیان ئاماژەی پێدەکەن کە لەو پڕۆژەیەوە هاتوون.

ئەم پارچە پەرەگرافەی سەرەوەشم نووسی بۆ ئاگاداری بەکارهێنەرە دیارەکانی ویکیپیدیایە، ئەمەش بۆ ئەوەی دەربارەی پڕۆژەکە بزانن. وە ئێمە لەڕێی سۆشیال میدیاوە لەگەڵ مامۆستا و ستافی پڕۆژەکە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی کەم و کوڕی لەسەر وتارەکان بەجێ نەمێنێت. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٨:١٦، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

:╯(✿◡‿◡) سڵاو بەڕێز @[[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ئەمە شتێکی زۆر باش دەبێت سپاس بۆ بەشدارییە بەبەھاکانیان. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٨:٢٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
:: بێگوومان، چاودێری وتارەکانیشیان بکەن و هەر تێبینییەکتان هەبوو ئەوا لە پەڕەی وتووێژەکە بینووسن. ڕەنگە پێویستیش نەکات کە نووسەرەکەی ئاگادار بکرێتەوە بەڵکوو ئێمە بە مامۆستاکەیان دەڵێین و ئەو خۆی پێی ڕادەگەیەنێت تاکوو پڕۆسەکە باشتر بێت. بێگوومان ئەگەر قوتابییەکان زیاتر بمێننەوە ئەوا وەک نووسەرێکی تەواو مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٨:٢٧، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
::: {{وب|Kushared}} لەشتان ساغ بێت و نموونەی ئێوە و مامۆستای بەڕێزیش زیاد بێت، پێشنیار دەکەم '''پەڕەیەکی ویکیپڕۆژە لەبۆشایی ویکیپیدیا''' دروست بکرێت، '''ئاگانامەیەکی گشتی''' دابنرێت، پەڕەی '''وتاری پێشنیارکراو''' لەلایەن ستافی پڕۆژەکە بۆ بەشداربووەکانی دابنرێت. «[[User:Muhammed taha|Muhammed Taha]][[User talk:Muhammed taha|لێدوان]] ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)