ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/Sakura emad: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏لێدوان: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
تاگ: بزوێنی دوای یەک
←‏لێدوان: وەڵامدانەوە
ھێڵی ١١٦:
**سەبارەت بە وازھێنانی ئەو سێ بەکارھێنەرە، کە ماوەیەکی زۆر دوای وازھێنانی منیش ھەر باس دەکرێن و تۆمەت بە من ئەبەخشنەوە کە گوایە من ھۆکار بووم واز بێنن، ئەمە ھیچ بنەمایەکی نییە. کێشەی یەکیان لەسەر ھاوڕێکەی دەستی پێ کرد، دوای چەند مێژووی وتووێژەکان ماوە و ھەر کەس حەزی کرد دەتوانێت بە ئاسانی بیاندۆزێتەوە و بیانخوێنێتەوە بزانن لەسەر چی وازیان ھێناوە. تەنانەت یەکیان باسەکەی بردە مێتا و دوای چەند ڕۆژ و ماوەیەکی زۆریش، کەس بەجواب نەھات، چوونکە سکاڵاکەی ئەساسەن ھەڵە بوو، و نەیتوانی ھیچ خاڵێکم لێ بگرێت! تەنیا لە ناو ویکی خۆمان باس دەکرا بەکارھێنەر ھەبوو دەیەیەک بوو بەشداری نەکردبوو، بە پەیوەندی لە دەرەوەی ویکی بانگ دەکران پشتگیری بکەن! دوای ئەوەش، ھێشتا من داوای لێبوردنم لێیان کرد تەنیا تاکوو بەردەوامی نەکێشێت. ئەرێ ئەم بابەتە نەبڕایەوە؟ نەوەیەکی نوێی ویکیپیدیا ھاتنە ئاراوە کە کارێکیان کرد بۆ ویکی کەس نەیکرد، کەچی لەسەر دوو بەکارھێنەر کە بە مانگ دوو چاکسازییان لە ناوەڕۆکی ویکی نەدەکرد، خەریکە دڵی ھەموویان ڕەنجاندین.
**نابێت وتارێک کە ڕەچاوی ھیچ ستانداردێکی ئینسایکلۆپیدیایی ناکات بخرێتە ویکیپیدیاوە، بۆیە سڕینەوەی وتار کارێکی خراپ نییە وەک ھەندێ تێگەیشتوون. ئامانجی ویکی ناوەڕۆکی بایەخدارە، نەک وتاری زۆر. ویکیپیدیا وایە، تاگی ھەیە، سیاسەتی ھەیە، ڕێسای ھەیە، کێشە دروست دەبێت، دەمەقاڵێ ڕوودەدات. خۆت دەزانی لە بەینی من و تۆش ڕوویداوە، بەس کەسمان شەخسی وەرمان نەگرتووە و بچین خۆمان تاقەتی ویکیمان نەمابێ و یەکدی تۆمەتبار بکەین لەبەر وازھێنانمان! ڕەنگە بەکارھێنەرە کۆنەکان ئێستا ھاوڕێی باشیش بن (ئەو کاتە ویکی زۆر بچووک بوو) بۆیە لەسەر یەکتری دەیکەن بە کێشە. ئەو بەڕێزەی سەرەوە بۆ نموونە کە بەڕێوەبەرێکی کۆنە، دەتوانن بچن سەیری مێژووی وتووێژەکانی بکەن و ببینن کە خەڵک ھەبووە لەبەر کردەوەکانی ئەوان وازیان لە ویکی ھێناوە، بەڵام قەت من یان کەسێکم نەبینی ڕۆژێ بێین بڵێین فڵان کەس بەبۆنەی تۆوە وازی لە ویکی ھێنا، لەبەر ئەوەی ئەزانم چاکەی ویکی ویستووە. ئەگەر کێشەکە من بووم، من وازم ھێنا و چەندین مانگە بەشداریم نەبووە و لە وتووێژی وا بەشداری ناکەم، ئەی ئەو بەکارھێنەرانە بۆ نەگەڕانەوە؟ ڕوونە خۆیان تاقەتی ویکیان نەماوە و بەدوای پۆزشدا دەگەڕێن. بەس کەس ئیجباری نەکراوە بەشداری بکا و کەسیش پێویست ناکا نۆتیسی ئیستیقالە و خانەنشینبوون دابنێ جگە لە بەڕێوەبەران.--&#9666; [[بەکارھێنەر:Épine|<b style="color:purple;font-size:13px;display:inline-block;border:1px solid purple;border-radius:5px;">&#160;ئێپین&#160;</b>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Épine|<span style="color:purple">&#9836;</span>]]</sub> ‏١٧:٥٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
*:@[[بەکارھێنەر:Épine|Épine]]:بریا منیش وەک ئێوە تاقەتم ھەبا ڕۆمانم نووسیبا بەڵام نیمە. بەکورتی ئیمەیل و پینگی دوو لەو بەکارھێنەرانەم ماوە کە باسی ئێوەیان لای من کردبوو بەڵام دەفەرمووی نا خەتای من نەبووە. دەی باشە. سێیەم کەسیش ئیتر ئاشکرا بوو چۆن ڕۆیشت ئەگەر حاشا لە ئەویش دەکەن پینگی کەن بەشکم ھات و ئاشکرای کرد کێ درۆ دەکا. ئەگەرچی من ئەسڵەن ناوی کەسم نەھێنا لە قسەکانمدا.
*:پاشان ئەو کات من بەشداریم دەکرد ئێوە سەوادی خوێندنەوە و نووسینتان نەبوو؛ ئێستا بۆ من دێن باسی ئامانجی ویکیپیدیا دەکەن؟! بە من دەڵێن ویکیپیدیا ڕێسای ھەیە و چی ھەیە و چی نییە؟! نەقڵی چاکە. بەڵام ئەوەی ڕاست دەفەرمووی نەوەیەکی نوێ ھات و کار و پیشەشی تاگلێدان و سیاسەتبازی بوو. ماندووبوونیتان لێ دەکەم.
*:لەمە بەولاوەش ئەم پەڕەیە ناکەمە بەخوا ئەو قسانەی سەرەوەش کە لە جوابی مندان ھێشتا نەمخوێندۆتەوە. لە خوامە Sakura ببێتە بەڕێوەبەر و ئەم پرۆژەیە ببێتە پرۆژەی نموونە و ببێتە ١٠٠ ھەزار وتار. ڕووی ئەوە ڕەش بێ پێی ناخۆشە. زۆر سپاس. [[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک</span>'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏١٨:٣٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)