ھ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.8.6
 
ھێڵی ٨:
== نیشاندان لە یوونیکۆددا ==
=== ھێماکردن بە U+06BE ===
پیتێک کە [[یونیکۆد]] بۆ زمانی [[ئوردوو]]ی داناوە بە ناوی ھێی دووچاو (Heh Doachashmee) و بە ژمارەی U+06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.<ref>http://unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf</ref> بەڵام حاڵەتی نێوان‌وشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە لە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا جیاوازیی ھەیە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.<ref>http://unicode.org/mail-arch/unicode-ml/y2006-m08/0069.html</ref> لە [[فۆنت]]ێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک [[تەھۆما]] کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردەبرێن، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت<ref>http://www.urdulife.com/font/download/ {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20161224103145/http://www.urdulife.com/font/download/ |date=٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ }}</ref><ref>http://www.wazu.jp/gallery/Fonts_Urdu.html</ref> حاڵەتی نێوان‌وشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانەی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.<ref>http://sourceforge.net/projects/paktype/</ref>
لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئایندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکات کە لە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ھەر جۆرەپیت و فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت.<ref>http://www.win.tue.nl/~aeb/natlang/urdu/Urdu_alphabet.html</ref> کە ئەمە نیشان دەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە{{ژێدەر پێویستە}} و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.
[[پەڕگە:H InDifferentFonts.PNG|400px|وێنۆک|حاڵەتەکانی یونیکۆدی Heh Doachashmee بە ژمارەی 06BE لە نوێترین وەشانەکانی فۆنتە بەناوبانگەکان.]]
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھ»