ھەڤەخشترە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary |
بNo edit summary |
||
ھێڵی ١:
{{خاوێن کردن}}
'''هووەخشەتره''' یان '''[[کەیخەسرەو]]''' بەهێزترین پاشای [[ماد|مادەکان]] بوو و دەورانی پاشایەتیەکەی ساڵانی 625هەتا585ی پێش زایین بووه و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژئاوای [[ئاسیا]]ی بردە ژێر ئاڵایێک و بووه زلهێزی سەردەمی خۆی. هووەخشەتره هەر ئەو پاشای [[ماد]]ەکانە وا [[یۆنان]]یەکان پێی دەڵێن [[کەیخەسرەو]] و لە [[فەڕانسه]]دا پێی دەڵێن Cyaxares.
وا هاتووه لە مێژوودا کچی هووەخشەتره ئەبێتە ژنی کوڕی پاشای [[بابل]] کە [[باخەکانی هەڵواسراوی بابل]] وا زۆر بەناوبانگه بۆ بۆ ئەو کچە ساز دەکرێت. هووەخشەتره بۆ یەکەمین جار سوپای پەروەردەکراوی ڕاهێنا بۆ [[ماد]]ەکان و کەلوپەلی شەڕی ساز کرد. هووەخشەتره ئەو پاشای [[ماد]] بوو وا توانی [[سەکاکان]] بە تەواوی لە وڵاتەکانی [[ماد]] وەدەرنێ.
ھێڵی ٧:
هووەخشەتره دوای پێکهێنانی سۆپاو و کەلوپەلی شەر ویستی بە هێرشه تاونەتاوەکانی [[ئاشووریەکان]] و دەیان ساڵ داگیرکەری ئەوان کۆتایی بێنێ بۆیه هێرشی کردە سەر ئاشوور و نیوەی وڵاتی [[ئاشوور]]ی داگیر کرد. لەگەڵ پاشای [[بابل]] یەکیەتیان ڕێخست و بە تەواوی [[ئاشور]]یان لە ناو برد. هەر لەو شەڕەدا بوو [[نەینەوا]] پایەتەختی دووهەمی [[ئاشووریەکان]] خاپوور کرا. دوای ئەو شەڕانه وڵاتە داگیر کراواەکان لە نێوان [[ماد]] و [[بابلیەکان]] بەش کراو و [[ماد]] بوو بە گەورەترین ئمپڕاتووری رۆژهەڵاتی [[ئاسیا]]. دیسان لەگەڵ [[سەکاکان]] بوونە خاوەن سنوور و دیسان شەر کەوتە نێوانیان. [[هێرودوت]] باسی ئەو شەڕە ئەکا و پێمان دەڵی دوای 5ساڵ، شەڕ بە [[خۆرگیران]]ێ کۆتایی پێدێت.
هووەخشەتره کوڕێکی ئەبێ کە لە جێگای ئەنیشێتە سەر تەختی پاشایەتی و هەر ئەو کوڕه ئەبێتە باپیری [[کوورۆش]] پاشای [[هەخامەنشیەکان]].
{{کورت}}
==سهرچاوهکان==
* تاریخ ماد. [[ایگور میخائیلوویچ دیاکونوف]] (به فارسی)
|