ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/Sakura emad: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏لێدوان: وەڵام
←‏لێدوان: وەڵامدانەوە
تاگەکان: بزوێنی دوای یەک وەڵامدانەوە
ھێڵی ٧٦:
:: کاک {{وب|Calak}} شتێک شایەنی مانەوە بووبێ، ماوەتەوە. شتێکیش شایەنی سڕینەوە بووبێ بە ڕێکارە یاسایییەکان سڕدراوەتەوە. ئیتر ئەم ھەرایەی ناوێ. گەر وا نەکەین و سەرمان بۆ ھەموو شتێک بە بەڵێ بلەقێنین، ئەوا ئیتر ھەرکەس چیی پێ خۆش بێ، بە ئارەزووی خۆی دەکات. جا ڕیکلام بکات، جمێن بدات، ستایش بکات یان ھەر شتێک کە خۆی بیەوێ بیکات دەیکات. پۆلی واڵا چییە؟ ئێستا بێ یان دواتر ئەو پۆلانە ھەر دروست دەکرێن. ئینجا تکام وایە کە کارەکانی ساکوورا زەڕبی سفر نەکەی و ھەر بیبەیتەوە لای تاگلێدان کە ئەوە باسێک بوو و تێپەڕی. باسی کارەکانی تری ناکەم. تەنیا دەڵێم بە ساڵێک و دوو مانگ نزیکەی ٢٬٠٠٠ وتاری دروست کردبێ کەم نییە! ئێوە ئەو گشتە کارە ھەر بە تاگلێدان بەراورد بکەن، نادادپەروەرییە! بەخوا ئێستا تۆ چەند ڕەقیت بەرامبەر ساکوورا، من زۆر ڕەقتر بوومە بەرامبەری، نەک ھەر لێرە بەڵکوو ئێمە جارجار لە دیسکۆرد قسە دەکەین و بۆ زۆر کار لۆمەم کردووە، بەس ئەو بە ڕوویەکی زۆر خۆشەوە وەڵامی منی داوەتەوە. خەڵکی ئێستا ئەسڵەن پێیان ناخۆشە ئامۆژگاری بکرێن و وا دەزانن بچووک دەبنەوە. بەکارھێنەرێک وتارێکی بسڕدرێتەوە و ئیتر بتۆرێ، با ھەر بتۆرێ باشترە. ساکوورا ١٢٣ وتاری سڕدراوەتەوە جگە لەو گشتە دژایەتییە، بەڵام ئەوەی کە ھێشتا ھەر ماوەتەوە لای من زۆرە. کاک چالاک بۆچی کەس نایەتە ئێرە؟ چۆن نایەن کاکە؟ بە ھاوکاری کۆمەڵێک گەشەپێدەر و بەتایبەت گەشەپێدەرێکی فەڕەنسی و پڕۆژەی [[meta:Small wiki toolkits/Kurdish Wikimedians]] تایبەتمەندیی [[mw:Growth|گەشە]] زیاد کراوە و ئێستا تازەکارەکان ھەر خۆشیان نازانن کە چۆن پرسیار دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانیان دەدرێنەوە و ھاوکاری دەکرێن. لەم تازانەش ئەوەی نیازی پاک بووبێت، ماوەتەوە و کەس دەرنەکراوە. ھەر ئەو تایبەتمەندییە وا لە تازەکارەکان دەکات کە دەستکاری بکەن جا بەشێک لە پڕۆسەکان پشت بەو تاگانە دەبەستن کە لەسەر وتارەکان دانراون. نازانم تێبینیی ئەو شتانەتان کردووە یان نا، بەڵام دڵنیا بە ھەموو کارێکی ئێمە نیازێکی باشی لە پشتەوەیە گەر نا چ مەجبوورین ئەم تەمەنەی خۆمان لێرە خەرج بکەین! ئایا ئێوە پێتان خۆشە پڕۆژەکە بچێتەوە ئینکیوبەیتر؟! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٢:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
::: کاک {{وب|Kurd2021}} چۆن گرنگی بە ڕای ئێوە نادرێ؟ ھەمووان کاریگەریی خۆیانیان لەسەر پڕۆژەکە ھەیە. بەڵام گەر پێویست بە لێدوان کرا، دەبێت بدرێت. کەسێک دژ بوو، بێگومان ھەر قسە دەکرێت. سپاس، ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٢:٢٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
::::@[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]]مەبەستم ئەوەیە زۆرجار دەنگدان لەسەر شتێک دەکرێت بەڵام ھەر کە یەک بەڕێوبەر یان دوان ناڕەزایەتی پیشاندەدان ئیتر دەنگی زۆرینە پشتگوێدەخرێت یان زۆر گرینگی پێنادرێت .دەنا منیش دەزانم پێۆیستە لێدوان بدرێت . [[بەکارھێنەر:Kurd2021|Kurd2021]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kurd2021|لێدوان]]) ‏١٤:٢٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)