ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: پەیامھێنی بەکۆمەڵ
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت (کۆنتر لە) بۆ ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)/ئەرشیڤی ٦.
ھێڵی ٢٠:
[[پۆل:دیوەخانی ویکیپیدیا]]
</noinclude>

== کوردالی ==

سڵاو، کەسێک تازە وتارێکی لە ویکی ئینگلیزی دروست کردووە بە ناوی «[[:en:Kordali_language|Kordali language]]». وەک زمانێک پێناسەی کردووە و تەنانەت لە وتاری زمانی کوردیش لەپاڵ لەھجە سەرەکییەکانی داناوە. زانیاریتان لەسەر ئەم لەھجەیە ھەیە و قسەکانی تا چەند ڕاستن کە دەڵێت لەھجەیەکی تەواو جودایە و نابێتە بەشێک لە کوردیی باشووری؟ [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٤:٥٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو کاک {{وب|Serchia}} سازکەرەکەی ئەو کەسەیە ({{وب|Kwamikagami}}) گەر دەڵێی لێرە یان لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا لەگەڵی بدوێین. [[بەکارھێنەر:Ahrir|AGH]]  ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|'''وتووێژ📝''']]) ‏١٥:٠٧، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:سڵاو کاک {{وب|Ahrir}}، سەرەتا باشترە خۆمان زانیاری لەسەر کۆبکەینەوە. ئەو بەپێی سەرچاوەیەک وتارەکەی دروست کردووە کە ڕەنگە باوەڕپێکراو بێت. دەبێت ئێمەش چەند سەرچاوەیەک پەیدا بکەین پێش ئەوەی وتووێژی لەگەڵ بکەین. بابەتەکە ئاسان نییە، تا ئێستا کوردیی باکووری، ناوەندی و باشووری وەک لقی سەرەکی دانراون. ئێستا کە ئەمەیان ھەروەھا ھەندێک جاریش لەکی وەک لقی سەرەکی ھەژمار دەکرێن، دەبێت بەڵگەی باش بخێرێنەڕوو کە ئایا ئەوانیش لقی سەرەکین یان بەشێکن لە سێ لقە سەرەکییەکە. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٥:١٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:: ئێستا زمانەوانان لەسەر ئەمە ساغ بوونەتەوە کە کوردی چوار زاریی سەرەکی ھەیە: کوردیی باکووری، ناوەندی، باشووری و لەکی. ھەندێک دەڵێن لەکیش بەشێک لە باشوورییە کە من لەگەڵ ئەم ڕایە نیم چون لەکی وەک سۆرانی ئێرگتیڤە بەڵام کوردیی باشووری وا نییە. بەڵام کورداڵی دەبێ بەپێی چی جیا بکرێتەوە لە کوردیی باشووری؟
:: ئەگەرچی وتارەکە ناڵێ کورداڵی کوردی نییە دەڵێ زارێکی سەربەخۆی کوردییە. ھەڵبەت ناشڵێ زار، دەڵێ زمانێک لە زمانە کوردییەکان. چون ھەندێک دەڵێن سۆرانی و کرمانجی و ... زار نین و خۆیان زمانن. ئەمەیش تا ڕادەیەک ڕاستە و تا ڕادەیەک نا. قسەکەیش سەرچاوەی ھەیە و چاوم کرد ھی Erik Anonbە کە خۆی زمانەوانە. ئەمە بیروڕای ئەوە و ھەڵبەت ئەویش کەسێکی خوێندەوارە. ئێمە دەتوانین سەرچاوەی تر زیاد بکەین و بڵێن زۆر کەس لە ژێر کوردیی باشووری پۆلبەندی دەکەن بەڵام Erik Anonbی دەڵێ سەربەخۆیە. چون ناکرێ بە قسەی تاقە یەک کەس وەھا سەنگ و کێشێک بدەین بەم ئیدعایە. -- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٨:٠٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
:::یەکێک لە سەرچاوەکان کە پشتی پێ بەستووە، پەڕەیەکە بە ناوی ئەتڵەسی زمانە ئێرانییەکان. لەسەر ئەساسی کاری یەک دوو خوێندکار بە زار یان زمانێکی سەربەخۆیان داناوە. ڕاستی من گەلێک شارەزاییم لەسەر نییە و بۆیەش پرسیم، پێشتریش زۆرم لەسەر کوردالی نەبیستووە، تەنانەت کۆدی زمان یان زاریشیان پێ نەداوە وەک «ckb»ی سۆرانی. لەم ماوەیە یەکێکم دیتەوە کە خۆی لە بواری زمان دەخوێنێت و ئاخێوەری ئەو زارەیە. لەسەر ئەوە لێم پرسی، ھێشتا وەڵامی نەبووە. لە یەک دوو سەرچاوەش دیتم کە وەک زارێکی کوردیی باشووری پۆلێن کراوە. بابەتەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری دەوێت، بەڵام ڕەنگە ئاماژەکان زۆرتر بۆ ئەوە بن کە وەک زارێکی کوردیی باشووری بێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏٢١:١٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

== پڕۆژەی KurdistanSchoolWikiProj ==
Line ٤٢ ⟶ ٣٢:

== داواکردنی بۆچوون بەم زوانە لەسەر ھەڵبژاردنی بۆردی ئەمیندارەکان ==