پرسی تێکڕایییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٢:
 
پرسی تێکڕایییەکان پەیوەندی بە گەلێک [[لێپرسینەوە|لێپرسینەوەی]] جۆربەجۆرەوە ھەیە کە تەمەنی بڕێکیان ھەتا سەردەمی [[ئەفلاتوون]] و [[ئەرەستوو]] دەگات و، لە نزیکەوە تێکەڵ بە [[میتافیزیک]] و [[لۆژیک]] و [[مەعریفەتناسی|مەعریفەتناسین]]. کۆشش و ھەوڵیشیان ناساندن و دیاریکردنی لێکگرێدراوییەکانی ناو زەینە ئەو کاتەی کە مرۆڤ تێدەگات تایبەتییەک وەک شێوە یا ڕەنگ لە شتگەلی نەوەکیەکدا وەکیەکن.<ref>{{Cite journal|last=Klima|first=Gyula|date=2000-09-10|title=The Medieval Problem of Universals|url=https://plato.stanford.edu/archives/win2017/entries/universals-medieval/}}</ref>
 
[[تێکڕایی|تێکڕایییەکان]] لەپاڵدراو یان چۆنایەتیگەلێکن کە لە دوو [[ھەیەتی]] یان زۆرتردا دەدۆزرێنەوە. بۆ نموونە، ئەگەر گشت پیاڵەکان بە جۆرێ شێوەی بازنەیی و خڕیان بێ، بازنەییبوون یان خڕبوون دەتوانرێ وەک تایبەتییەکی تێکڕاییی پیاڵەکان ڕەچاو بکرێ. یان وەک نموونەیەکی دیکە، ئەگەر بکرێ دوو کچ وەکوو ''مناڵە مێوینەکانی کاک ھیوا'' ڕەچاو بکرێن، چۆنایەتییەکانی ''مێوینەیی'' و ''مناڵی'' و ''ھیی کاک ھیوا بوون'' تایبەتییە تێکڕایییەکانی ئەو دوو کچەن. گەلێ تایبەتمەندیی تێکڕاییمان ھەیە: مرۆڤبوون، سووری، نێرینە یان مێوینە بوون، گەورەیی و بچووکی و زۆر شتی تر.