ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٩٧:
 
سڵاو لە بەڕێوەبەران {{وب|Aza}}، {{وب|Pirehelokan}}، {{وب|Serchia}}، {{وب|Kushared}} و {{وب|Calak}} وێڕای ئەوەی کە ھەموو جۆرە بەشدارییەک لەم ویکییە جێگای ڕێزە، بەڵام ئاشکرایە کە دەبێت بەڕێوەبەران لەوانی تر چالاکتر بن یانیش ھیچ نەبێت کردەوەی بەڕێوەبەرییان ھەبێت. تا ئێستا ئەوەی ھەرچیی کردبێت، من دەستخۆشیی لێ دەکەم، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ کەمترین کار لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە کراوە و ساڵێکی زۆر زۆر لاواز و کەم چالاکی بوو بۆ بەڕێوەبەران. من خۆم شاھێدی ئەوەم و حەز دەکەم ڕاشکاوانە قسە بکەم کە (بە خۆشمەوە) مەبەستم ھەر ٦ بەڕێوەبەرەکەیە زۆر ناچالاک بووین. تەنیا کاک Kusharedی لێ دەرچێ کە چەند بەشدارییەکی زۆر جیاوازی کرد وەک ئاڵنگاریی ١٠٠ وتار (لە ٢٠١٩) و نووسینی کۆمەڵێک وتار بۆ کەسایەتییە ژنەکان و دروستکردنی کۆمەڵێک وتاری باش و ھەڵبژێردراو، کە من لێرەدا باسی کردەوەی بەڕێوەبەری دەکەم، بەڵام ھەر حەزم کرد ئەو چەند کارە نابەڕێوەبەرییانەی Kushared باس بکەم. با درێژەی نەدەمێ و بۆیە ھاتم ئەم بەشەم دروست کرد تا بڵێم تکایە بەبێ ھیچ زویر بوونێک ھەر کام لە بەڕێوەبەرانی ئێستا، توانایان نەماوە و کاتیان نییە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەیان ببن. جا حەز دەکەم بە وتووێژەوە کێ کار بە دەسەڵاتەکەی ناکات یانیش کات و توانای بەڕێوەبردنی نییە یان نەماوە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەی بێت. بەپێی [https://xtools.wmflabs.org/adminstats/ckb.wikipedia.org/2021-01-01/2022-01-01?actions=delete|revision-delete|log-delete|restore|re-block|unblock|re-protect|unprotect|rights|merge|import|abusefilter|contentmodel کردارە بەڕێوەبەرییەکانی ساڵی ٢٠٢١]، من وەک خۆم دامناوە کە کاک Aza واز لە مافەکەی بێنێت و تکاشم وایە کە زویر نەبێت، بەڵام کردەوە بەڕێوەبەرییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاک Aza تەنیا ٩ کردەوەی بەڕێوەبەری کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە بۆ بەڕێوەبەرێکی ئەم پڕۆژەیە. بەخوا حەز دەکەم ئێستا کاک Aza بێت و بڵێت بۆت دەسەلمێنم کە تۆ ھەڵەیت و ئەمساڵ (٢٠٢٢) بۆتی دەسەلمێنم کە دەتوانم چی بکەم. وەک جێگرەوەی کاک Aza، من خۆم داوا دەکەم کە {{وب|Sakura emad}} و {{وب|Épine}} خۆیان بۆ بەڕێوەبەری بپاڵێون چونکە بەڕاستی پێویستمان پێیانە. ئیتر گەر کەسێک پێشنیار دەکات کەسێکی تر دەستبەرداری مافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێت، با لێرە پێشنیاری بکات. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏٢٠:٣٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
:ڕاستە. پێویستمان بە دەست و پەنجەی نوێ ھەیە. من خۆم پێشتر گوتوومە و ئیستەش دەڵێم ناتوانم وەک جاران کات دابنێم. بۆیە دەتوانم دەست بکێشمەوە. پێشتریش ئەو پێشنیارەم دا، بەڵام ھاوڕێیان پێیان باش نەبوو و گوتیان تەنیا بە مەرجێک باشە بەکارھێنەری چالاک و بەئەزموون جێم بگرێتەوە. ئەگەر ئیستەش ڕاتان وەھایە (و چون سیاسەتێکی ویکیپیدیا نیە بڵێ چەند بەڕێوەبەرمان ببێت) با بەڕێوەبەرەکان بمێننەوە و کەسی تازە زیاد بکەین. ئەگەریش پێویستە کەس لابچێ من لائەچملادەچم. سپاس [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٢١:٤٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
::جارێکیش پێشنیارم دا شووشە جێم بگرێتەوە، بەڵام گوتی کاتی نیە. ساکوورا و ئێپین باشن ئەگەر خۆیان تاقەتیان بێت. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٢١:٤٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)