سەروەریی یاسا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٥:
 نابێت ماڵی ھیچ کەسێک بە زۆردارەکی چوونە ژوورە و پشکنینی تیادا ئەنجامبدرێت لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ بوونی فەرمانێکی دادگایی ئەوە نیشانبدات کە ھۆکارێکی دروست ھەیە بۆ ئەم پشکنینە. لە دەرگەدان و بەسەردادانی نیوە شەو لەلایەن پۆلیسی نھێنیەوە ھیچ جێگەیەکی بۆ نابێتەوە لە دیموکراسیدا.
 نابێت ھیچ کەسێک بخرێتە باری گیراویەوە بەبێ بوونی تۆمەتێکی روون و نووسراو کە سەرپێچیە ئاماژەبۆکراوەکە دیاریبکات. نەوەک تەنھا دەبێت کەسەکان شایستەی ئەوەبن کە بزانن بە تەواوی سروشتی ئەو تۆمەتە چیە لە دژیان بەرزکراوەتەوە بەڵکو پێویستە یەکسەر ئازادبکرێن، بە گوێرەی ئەو رێسایەی کە ناسراوە بە (Habeas Corpus) (کە بە گوێرەی ئەو یاسایە نابیت گیراو لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر دەستبەسەر بکرێت بەڵکو دەبێت ئازادبکرێت تاوەکو تۆمەتەکەی دەسەڵمێنرێت)، ئەگەر ھاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە تۆمەتەکە بەبێ پاساوە یان دەسگیرکردنەکە بێ بنەمایە.
 نابێت ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بۆ ماوەیەکی زیاتر لەماوەی دیاریکراو دەستگیر بکرێن لە زیندانیدا. ئەوانە شایستەی دادگاییکردنێکی خێرا و ئاشکران، و شایستەی ئەوەشن لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتباریان کردوون رووبەڕووبکرێنەوە و پرسیاریان لێبکەن.#نابێت تاوان بارکراو لەژێر ئازارو ئەشکەنجەدان وتەی لێ وەربگیرێت.
 دەسەڵاتەکان داواکراون بە بەخشینی ئازادکردن بە کەفالەت، ئازادکردنی مەرجدار، بۆ ئەو تاوەنبارکراوانەی کە چاوەڕوانی دادگاییکردن دەکەن ئەگەر ئەگەرێکی کەم ھەبوو ئەو کەسە گومانلێکراوە رابکات یان تاوانی تر ئەنجامبدات. سزادانی "تووند و نا ئاسایی" وەک ئەوەی لە یاسا و داب و نەریتەکانی کۆمەڵگادا دەستنیشانکراون، دەبێت قەدەغە بێت.
 کەسەکان نابێت ناچار بکرێن گەواھی لەسەر خۆیان بدەن. پێویستە ئەم قەدەغەکردنە لە دژی خود تاوانبارکردنی خۆنەویستانە رەھا (مگلق) بێت. وەک دەرئەنجامێکی ئاساییی بۆ ئەمەش، نابێت پۆلیس لە ژێر ناوی ھیچ بارودۆخێکدا ئەشکەنجە یان دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی لە دژی گومانلێکراو بەکاربھێنێت. سیستەمێکی یاسایی کە دانپێدانانی بەزۆر قەدەغەبکات ئەوا یەکسەر ئارەزوو و پاڵنەرەکانی پۆلیس کەمدەکاتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و ھەڕشە و فۆرمەکانی تری پێشێلکاری بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بھێنێت، لە کاتێکدا دادگا رێگا بەم جۆرە زانیاریانەی کە بەم رێگانە وەدەستھاتوون نەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڵگەکاندا ھەژماربکرێن لە کاتی دادگاییکردندا.