ژمارە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١٠:
ژمارە بژارە و ئەندازەیەکە، وێنەیەکی زەینییە کە لە دنیای دەرەوی زەیندا بوونی نییە، وەک [[ئایدیا|ئایدیایەک]] وایە. بۆ نواندنی، واتە بۆ قسەکردن لەبارەیەوە یا بۆ نوسینی، سیمبۆلێ بە کار دێنین کە ناوی [[ژماراڵ|ژماراڵە]]. بۆ نموونە، بۆ نواندنی ژمارەی چوار دەتوانین ژماراڵەکانی «۴» یا «4» بە کار بێنین. بەڵام لە جێی ئەوە دەکرێ چوار قامکی دەست بەرز کەینەوە یا چوار جار پێ لە عەرز بکوتین. یانی بۆ ئاماژە بە ھەمان ژمارە ڕێگایەکی تر بگرینە بەر. ھەروەھا ھەندێ ژمارەی تایبەت ھەن کە بەتەواوەتی لە نووسین نایێن، وەک [[پای|ژمارەی پای]](درێژیی کەمەرەی بازنە لە حاند درێژیی کۆتەرەکەی) بەڵام ژمارەن چون ئێمە ئایدیاکەی پشتەوەیان دەزانین کە چییە. کەوابوو، ژمارە ئایدیایەکە و ژماراڵیش چۆنیەتیی نووسینی ئەو ئایدیایە. [[پێژمار|پێژمار یا ڕەقەم]] سیمبۆلێکی تاقانەیە بۆ دروستکردنی ژماراڵ. بۆ وێنە ژماراڵی ۱۵۳ لە سێ پێژماری «۱» و «۵» و «۳» دروست بووە.<ref>{{Cite web|title=Numbers, Numerals and Digits|url=https://www.mathsisfun.com/numbers/numbers-numerals-digits.html|access-date=2021-12-14|website=www.mathsisfun.com}}</ref>
 
== گرنگایەتیی کولتورییکولتووریی ژمارە ==
لە سەرانسەری دنیا، ژمارەکان بێجگە کەڵک و سوودیان لە بەجێھێنانی کاروبارەکاندا لە باری [[کولتوور|کولتووریشەوە]] گرنگایەتی و کاریگەریییان ھەیە. بۆ نموونە، لە زۆر وڵاتدا [[ژمارەی ۱۳]] بە بەدودم و ناموبارەک دەزانرێ، یان یەک ملوێن نیشاندەری ھەندێکی زۆر گەورەیە.<ref name="Gilsdorf">Gilsdorf, Thomas E. ''Introduction to Cultural Mathematics: With Case Studies in the Otomies and Incas'', John Wiley & Sons, Feb 24, 2012.</ref><ref name="Restivo">Restivo, S. ''Mathematics in Society and History'', Springer Science & Business Media, Nov 30, 1992.</ref> لە فۆلکلۆری کوردیشدا ھاتووە کە «ئایشیلێ چەندە جوانی / بە ملوێنێک ھەرزانی». یان [[ژمارەی ۷]] لە کۆنەوە بۆ زۆر گەلی جیھان جێی سەرنج بووە و گرنگایەتیی تایبەتی پێ دراوە. بەگشتی باوەڕدار بوون بە نیشانەگەلی جادوویی یا مەعنەویی ژمارەکان [[ژمارەنووسی|ژمارەنووسیی]] پێ دەوترێ. بەڵام ئەم جۆرە قسە و باوەڕانە لە دنیای ئەمڕۆدا بە [[زڕزانست]] (زانستی درۆینە) حیساب دەکرێن.