ژمارە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ب
بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
==جیاوازیی نێوان ژمارە و ژماراڵ و پێژمار ==
 
ژمارە بژارە و ئەندازەیەکە، وێنەیەکی زەینییە کە لە دنیای دەرەوی زەیندا بوونی نییە، وەک [[ئایدیا|ئایدیایەک]] وایە. بۆ نواندنی، واتە بۆ قسەکردن لەبارەیەوە یا بۆ نوسینی، سیمبۆلێ بە کار دێنین کە ناوی [[ژماراڵ|ژماراڵە]]. بۆ نموونە، بۆ نواندنی ژمارەی چوار دەتوانین ژماراڵەکانی «۴» یا «4» بە کار بێنین. بەڵام لە جێی ئەوە دەکرێ چوار قامکی دەست بەرز کەینەوە یا چوار جار پێ لە عەرز بکوتین. یانی بۆ ئاماژە بە ھەمان ژمارە ڕێگایەکی تر بگرینە بەر. ھەروەھا ھەندێ ژمارەی تایبەت ھەن کە بەتەواوەتی لە نووسین نایێن، وەک [[پای|ژمارەی پای]]، درێژیی کەمەرەی بازنە لە حاند درێژیی کۆتەرەکەی، بەڵام ژمارەن چون ئێمە ئایدیاکەی پشتەوەیان دەزانین کە چییە. کەوابوو، ژمارە ئایدیایەکە و ژماراڵیش چۆنیەتیی نووسینی ئەو ئایدیایە. [[پێژمار|پێژمار یا ڕەقەم]] سیمبۆلێکی تاقانەیە بۆ دروستکردنی ژماراڵ. بۆ وێنە ژماراڵی ۱۵۳ لە سێ پێژماری «۱» و «۵» و «۳» دروست بووە.<ref>{{Cite web|title=Numbers, Numerals and Digits|url=https://www.mathsisfun.com/numbers/numbers-numerals-digits.html|access-date=2021-12-14|website=www.mathsisfun.com}}</ref>
 
==سەرچاوەکان==