میخائیل بۆلگاکۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: nowiki زیاد کرا دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٢:
 
[[پەڕگە:Bulgakov1910s.jpg|وێنۆک|میخائیل بۆلگاکۆڤ]]
'''میخائیل بۆلگاکۆڤ''' ناوی تەواوی '''میخائیل ئەڤانیسیڤتس بۆلڤاکۆڤ''' (ماوەی ژیان ١٥ی ئایاری ١٨٩١ لە [[کیێڤ]]١٠ی ئازاری ١٩٤٠ لە [[مۆسکۆ|مۆسکۆ)]]) تاکوو <nowiki/>چیرۆکنووس و شانۆنووسێکی [[ڕووس]] بووە و وەکوو پزیشک کاری کردووە. منداڵی و گەنجێتیی لە شاری کیێڤ بەسەر بردووە. ساڵی ١٩٠٩ چۆتە زانکۆی کیێڤ و لە بەشی پزیشکی وەرگیراوە و ساڵی ١٩١٦ تەخەڕوجی کردووە و بڕوانامەی پزیشکیی بەدەست ھێناوە. سەرەتا لە نەخۆشخانەکانی سەر بە مانگی سوور کاری کردووە؛ دواتر کراوە بەسەرباز و لە چەند لادێیەک وەکوو پزیشک کاری کردووە و کۆمەڵێک چیرۆکی نووسیوە لەژێر ناونیشانی یادگاری پزیشکە گەنجەکە.
میخائیل بۆلگاکۆڤ دوای ئەوەی وەکوو پزیشک بۆ ماوەیەکی زۆر خزمەتی سەربازیی کردووە، وازی لە پزیشکی ھێناوە و ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ نوسینەوەی شتی وێژەیی. لەنێوان ساڵی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢١ لەشاری ڤلادیقۆقاز لە بەڕێوەبەرایەتیی ھونەر کاری کردووە و ٥ شانۆگەریی بەرھەم ھێناوە و سیانیان دەرھێنانیان بۆ کراوە و نمایش کراون. دواتر ئەو ساڵانەی کە لەم شارە بەسەری بردوون کردوونی بە چیرۆکێکی دوورودرێژ و لە ساڵی ١٩٢٣ بڵاوی کردووتەوە.
میخائیل بۆلگاکۆڤ لەدوای شەڕی ناوخۆوە لە ساڵی ١٩٢٣ لە مۆسکۆ جێگیر بووە و تا کۆتاییی ژیانی ھەر لەوێ ماوەتەوە. سەرەتای ژیانی لە مۆسکۆ زۆر سەخت بووە؛ ناچار بووە ھەموو ئیشێک بکات تاکوو بژێویی ژیانی خۆی دابین بکات، لەگەڵ ئەوەشدا وردە وردە وتاری بۆ ڕۆژنامەکان نووسیوە تاکوو لە ڕۆژنامەی ناکانۆنی گۆشەی ئەدەبیان بۆ تەرخان کردووە و، لەماوەی ساڵی ١٩٢٢ زۆربەی زۆری چیرۆکەکانی لەو گۆشەیەدا بڵاو کردۆتەوە.