ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)/ئەرشیڤی ٤: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 2 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان).
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٨، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

کردنەوەی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام

حاڵەت:

  کرا AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٠٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو من پێشنیار دەکەم ھەژمارێکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرامدا وەکرێت، ھەر وەک ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە فەیسبووک، دیسکۆرد و توویتەر، ھەروەھا ویکیپیدیای ئینگلیزی بە ناوی «wikipedia» و ویکیپیدیای عەرەبی بە ناوی «arabicwikipedia» لە ئینستاگرامدا ھەژماریان ھەیە، ھەر وەک دەزانن ئینستاگرام نەرمامێرێکی بەناوبانگی جیھانییە و ئێمە بە دامەزراندنی ھەژماری ویکیی خۆمان لەوێدا دەتوانین سەرنجی بەکارھێنەرانی کوردی نوێ بۆ ئێرە ڕابکێشین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

سڵاو بەڕێز @Danial2703kurdistan: ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی نییەتی بەڵام ویکیفەرھەنگی کورمانجی ھەژماری ئینستاگرامی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوی دووبارە بەڕێز @Danial2703kurdistan: ئێستا بینیم کە بێجگە لە ویکیفەرھەنگ، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجیش وەک جۆرێکی نافەرمی ھەژماری ئینستاگرامی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٠٣، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کارێکی باشە بەو مەرجەی چاودێری بکرێت کە شتی پێچەوانەی پاڵیسییەکانی ویکیپیدیای تێنەخرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بەڕێز @Pirehelokan: ئێوە ڕاست دەکەن، بەڵام زۆر باش دەبێت گەر یەکێک لەو شەش بەڕێوبەرەی ئێستا ببێتە ئەدمینێکی ھەژمارەکە تاوەکوو ئێمە شتێکی دژی یاساکانی ویکیپیدیای تێدا بڵاو نەکەینەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠٤، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو Ahrir، وەکوو خۆت وتت کە «لە ئێستادا پێویستمان بە دوو بەڕێوبەری چالاکە» من دەمھەوێ ببمە بەڕێوبەرێکی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٦:١٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @-Haryad: زۆر باشە، خۆم ویستم داوات لێ بکەم، تا ئێستا من و کاک محەممەد بەڕێوبەرین، گەر تۆش ببی زۆر باش دەبێت و چیتر پێویشتمان بە کەس نابێت. تکایە پەیامێک بۆ کاک محەممەد «@Kushared:» لە ئیمەیل بنێرە تاوەکوو ھەژمارەکەت بداتێ. ئیمەیلەکەی با خۆی پێت بڵێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وت دەست خۆش. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٤٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

  کرا، بەپێی ژمارەی دەنگەکان ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرامدا ساز کرا و ھەروەھا لە ئێستادا پێویستمان بە دوو بەڕێوبەری چالاکە و ھەر کەسیش دەتوانێت ببێتە بەڕێوەبەری ھەژمارەکە. تکایە ھەر کەس دەیھەوێ ببێتە بەڕێوبەرێکی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام، لێرەدا داواکارییەکەی بنووسێت. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Ahrir:، ئەگەر دەتوانیت ئەم هەژمارە ناچالاک بکەیت، چونکە ئەو هەژمارە ١٠٠٠ فۆلۆوەرەی داتنابوو ئەوا خاوەنەکەییم دۆزیەوە کە بەکارهێنەرێکی پێشوومان بوو. خۆشبەختانە هەژمارەکەی پێدام. تکایە ئیمەیلێکم بۆ بنێرە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: شکور بۆ خوا، گەلێکت سپاس دەکەم، ئەوە ئیمەیلم بۆ ناردی. ھەروەھا ھەژماری پێشووش دەسڕمەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٧، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت. دەستکارییەکی پەیامی پێشووم کرد بۆ پاراستن. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: کۆدێکی دەوێت کە لە ئیمەلیشدا داوام کرد پێم بڵێی، بەڵام وادیارە کە بە ئیمەیلێکی دی چووەتەوە و بە ئەو ئیمەلەی بەڕێزت نەھاتووە، گەر پێم بڵێی سپاست دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٣٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


مافی ھێنەر (importer)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بە شێوەیەکی کاتی پێویستم بە مافی ھێنەر ھەیە بۆ گواستنەوەی پەڕەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزیەوە و ویکییەکانی ترەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی، بە ھەبوونی مافی ھێنەر من بە شێوەیەکی ئاسانتر و کاتێکی کەمتر دەتوانم ئەو پەڕانەی پێویستم پێیە بیھێنمە ناو ویکیپیدیای سۆرانی،   زۆر سوپاس!

  پشتگیری

  1.   لەگەڵ – تەنیا بۆ ٢ مانگ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژایەتی

  1.   دژ – ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو عەزەمەتییەی خۆیەوە دوو ھێنەری ھەیە کە بەڕێوەبەریشن. گەر بەڕێوەبەرێک بە نەزانین بیداتە کەسێک و ئەویش بە نەزانین بەکاری بێنێت، ئەوا دەتوانێت وێرانکارییەکی وا بخولقێنێت کە چاککردنەوەی لە مەحاڵ مەحاڵتر دەبێت.ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

  لێدوان: —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٥١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت زیاتر لەسەر مافەکە بزانن ((ئێرە بخوێننەوە)) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٥٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram مافەکەم بەکارھێناوە پێشوو تر.   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەمە لەکوێ؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram وابزانم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەیە، من داوا ناکەم مافی ھێنەر بێتە ویکیپیدیای سۆرانی، تەنھا بۆخۆم بۆ ماوەیەکی کاتی داوای دەکەم دوو مانگ، بۆ ئەوەی کارەکانم بۆ ئاسان بکاتەوە، ھیچ شتێکی تر، وە پێشووتر مافەکەم بەکارھێناوە و یەکەم جارم نییە بەکاری دێنم —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: گەر گرووپ زیاد نەکرێت، کێشەم نییە. گەرچی ٢ مانگیشم پێ زۆرە، بەڵام لەبەر چالاکیت، کێشەم نییە. تەنیا ھەوڵ بدە پێش داگرتنی دوگمەی ھاوردن، دوو جار دڵنیا بیتەوە کە ھیچ ھەڵەیەک نییە، و ئێرە پڕ نەکەیت لە پەڕەی ئینگلیزی و دوای ھاوردن چاکسازی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  زۆر سوپاس! بەڵام بەرێز ئارام مافەکە ئەوەنە ترسناک نییە، وەک دروستکردنی وتار وایە، وەک چۆن پێویستە دڵنیا بیت پۆل و دەروازە و سەرچاوەکان لە شوێنی خۆیانن، بۆ ئەمەش پێویستە دڵنیا بیت چەن بەسەرداچوونەوەت گواستۆتەوە لەگەڵ گواستنەوەکە چەن بەسەرکەوتوویی لە ویکیەکەت کاردەکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Plus وەڕگێران لەگەڵ ھیچ دانییە و بەبێ ھاوردن یان ھاوردن مۆدیوول و داڕێژە وەردەگێڕین. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.