ڕەزاق سات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک| وێنەیەکی ڕەزاق سات '''ڕەزاق سات''' (بە ئینگلیزی : RazakSAT) مانگێکی دەستکردی وڵاتی مالیزیایە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٩ بە بەکارهێنانی هەڵگری فاڵکۆن ١ی بۆشاییەوە کە خاوەندارییەتی لە...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٥٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ڕەزاق سات (بە ئینگلیزی : RazakSAT) مانگێکی دەستکردی وڵاتی مالیزیایە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٩ بە بەکارهێنانی هەڵگری فاڵکۆن ١ی بۆشاییەوە کە خاوەندارییەتی لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە دەکرێ هەڵدرا، یەکەمین مانگی دەستکردە هەستکردنێکی بەهێزی هەیە لە سەروو هێڵی کەمەرەییەوە، ئەو مانگە دەستکردە بە ناوی سەرۆک وەزیرانی دووەمی وڵاتی مالیزیاەوە تون عبدالرزاق حسین کرا.

وێنەیەکی ڕەزاق سات

ئەرکی مانگە دەستکردەکە

مانگی دەستکردی ڕەزاق سات قەبارەیەکی گچکەی هەیە، هەر وەک کێشەکەی دەگاتە ١٩٠ کیلۆگرام، ئەو مانگە دەستکردە هەڵگری کامێرایەکی گچکەی یەکجار بەهێزە کە توانای هەستکردنی بە هەموو شتێک هەیە لەسەر زەوی ئەگەر قەبارەی کەرەستەکە بگاتە ٢.٥ مەتر، ئەو کامێرا هەستەوەرەش بەکاردێت لە هەندێک بواری تایبەت وەک: ئاسایش و پلاندانانی شاری و پەرەپێدانی کەرتی وەرزێری و چاودێریکردنی ڕووداوەکان و چاککردنی نەخشە، ڕەزاق سات یەکەمین سەتەلایتە کە توانای هەستکردن بە دووری هەیە لە خوولگەی جوگرافی زەوی لە سەروو هێڵی کەمەرەییەوە. [١] [٢]

هەڵدان

سەرەتا وڵاتی مالیزیا دەستیکرد بە گواستنەوەی ڕەزاق سات لە بنکەی هێزی ئاسمانی مالیزیا هەتا دوورگەی کواجلین بە ٢٠ کاتژمێر لە باکووری زەریایی هێمن بە ئامادە بوونی ١٧ بەرپرس لە هێزی ئاسمانی مالیزی و ٢١ی کارمەند لە کۆمپانیایی ئاسترۆناوتیک تەکنەلۆژی مالیزی، ئەوە بوو مانگە دەستکردە هەڵدرا لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٠٩.

سەرچاوە