جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «وتووێژ:کێو»

←‏ناو: وەڵام
(←‏ناو: وەڵامدانەوە)
(←‏ناو: وەڵام)
::: ناڵێم لە نووسراوەکاندا چیا نەھاتووە. لە نووسراوەدا زۆر شت دێ خەڵک قەت بە کاری ناھێنێ. بۆ نموونە خولەک ھەموو دەزانن چییە کە چی لە سەدی نەوەدی خەڵک بگرە زیاتریش ھەموو ھەر دەڵێن دەقە. چیا و کێویش ھەروا. نزیککردنەوەی شێوەزارەکان کارێکی زانستییە و گەلێک پێوەر و مەرجی ھەیە و ئەگەر بەمە بێ کە چون کرمانج وا دەڵێ ئێمەیش وا بڵێین، دەی بەم پێیە با زمانی خۆمان وە لا بنێین و کرمانجی قسە بکەین! ھەر وا بە ھاسانی نییە.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٩:٥٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
::::ئێمە پتر دەڵێین زنجیرەچیا نەک زنجیرەکێو یاخود بەکەسانی ناوچەی چیایی دەڵێین (چیایی)ناڵێین (کێوی)بگرە ئەگەر بڵێین کێوی بەواتای جنێو دێت.جگە لەمانە تەنها لە کوردستانی باشوور خوێندنی جوگرافیا بە کوردی دەخوێندرێت لە پەرتووکەکانی خوێندن و پەیرەوی قوتابخانەکانیش ناوی (چیا) بەکارهاتووە. [[بەکارھێنەر:فەرهاد|فەرهاد]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:فەرهاد|لێدوان]]) ‏٠٦:٣٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
:::::دووبارە باسەکە مەبەنە سەر ئەم دیو و ئەو دیو، شتێکی سەیرە کە ھەموو وتووێژێک بەو ئاقارە دەبەن. نازانم چ چێژێک لەو گاڵتەکردە دەبینن؟! لە زمانی ھەر ناوچەیەک دەربڕینی وا ھەن کە گۆڕانیان بەسەر ھاتووە، و ئەگەر کەسێکیش زمانناس بێت قەت سووکایەتی بە شتێکی وا ناکات. ئەوە زمانێک لە ڕۆژھەڵات دروست دەبێت کە نیوەی وشە و دەستەواژەکانی فارسین، و نەشھاتووین گاڵتەیان پێ بکەین، لەبەرەوەی دەبینین ھەلومەرجەکە چۆنە. لە باشووریش کۆمەڵێک فاکتەر وایان کردووە زمانەکە وەک پێویست پەرەی پێ نەدرێت. بە ھەردوو لامان دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام بەو زمان و دەربڕینە بە شوێنێک ناگەین. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٨:٣٦، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
١٣٬١٢٣

دەستکاری