وتووێژ:زمانی فەرمی: جیاوازی نێوان پێداچوونەوەکان

:: زمانی دیوان کەس بەکاری ناهێنێت، بڕوانە کورمانجیش هەر ئەوەی ئێستایە. لەبڕی درێژکردنەوەی وتووێژەکە دوو سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد دەکەم. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏٠٦:٥٤، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
::: من خۆم ئەم ڕەسمی-یەم زۆر پێ باشترە. کاک سەرچیاش قسەیەکی جوانی کرد منیش پێم وایە ئەم وشانەی لەو دیو داتاشراون وایان لە کوردی کردووە کەس تێی نەگا. ئەگەر لە چەند کەسی نەخوێندەوار پرسی فەرمی یانی چی بەڕاستی چەند کەس دەزانێ یانی چی؟ لەوانەیە ئەگەر بپرسی ڕەسمی یانی چی ھەندێکیان بزانن. دیسان لەوانەیە بڕێکیان بزانن دیوان و دیوانی چییە بەڵام بڕوا بکەن تەنانەت خوێندەوارێک ئەگەر نەزانێ فەرمی مانای چییە، قەت ماناکەی بۆ لێک نادرێتەوە.
::: ئەم وشەیە ئەگەر لە «فەرموون»ەوە دروست کراوە دیارە ستێکیستێمی ڕابووردوو و ڕانەبووردوویەکەی دەبێتە فەرموو- و دەبێ بڵێین فەرموویی نەک فەرمی. ئەگەر لە شتێکی ترەوە ھاتووە با بۆمان ڕوون کەنەوە. بەکارھێنانی ئەم وشە سەقەت و ناقۆڵایانە ھیچ خزمەتێک نییە بە زمانی کوردی بگرە خیانەتیشە.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٢٢:٣٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
::::ئێستا ئەو دوو وشەیە ھەن، ئەوەی چۆن ھاتوون مەسەلەیەکی دیکەیە. ئێمە ناتوانین وشە لە زمان وەدەربنێین. کە نەخوێندەوارێکیش نەیزانێ، نابێتە دەلیل بۆ گۆڕینی، ھەزاران وشە ھەن کە نەخوێندەوارێک نەیزانێت. ڕەنگە باشتر بێت ئەمە بکرێتە ڕەسمی، و دەکرێت فەرمیش لە بەرانبەر (formal) بەکاربێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٧:٣٠، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
::::: ئەمە کیمیا و فیزیک نییە نەیزانن ئەمە وشەیەکی کوردییە کە نایزانن! ئەمەیش یانی وشەکە کێشەی ھەیە بۆیە نایزانن. بەم وشە سەقەت و ناقۆڵایانە ھیچ خزمەتێک بە زمانی کوردی ناکرێ و وتیشم خیانەتیشی پێ دەکەن. ھەر لەم ویکیپیدیایەدا دەبینم زۆر کەس کە لەو دیو دەرسی خوێندووە کوردییەکەی زۆر لاوازە و یان زۆر وشەی ئینگلیزی تێدایە. ھەر ئەمە بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە بەسە کە ئەو رێگایەی پێیدا ڕۆیشتوون نەیتوانیوە خزمەتی کوردی بکا.
::::: بۆ ئەم وتارەش سەرەتا دەبێ بزانین Office بە کوردی دەبێتە چی جا ئەوجار official ھاسانە. دیارە نەک جنابت ھەر بە گشتی کەس رێگای دروستی ڕۆنانی وشە نازانێ. ئەمە زانستە و دەبێ لێی بزانی و بە ھات و ھاوار کاری زانستی ناکرێ.
::::: من بیروڕای خۆم نووسی و کاک ئازایش وەک خەمخۆرێکی زمانەکەمان پێشنیاری خۆی نووسیوە دەستی خۆش بێ و پێویست نییە کەس لاتاو و تەشەری پێدا دا. سپاس.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٠:١٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)