ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣٠٢:
 
سڵاوی دووبارە کاک فەرھاد، [[دەروازە:چیاکان|دەروازەی چیاکان]] دروست کرا، ھیوادارم کەم و کورتییەکی نەبێت، ئەگەریش پێتان باشە پەڕە یان بەشێکی پێویستی پێوە زیاد بێت سپاستان دەکەم دەستکاری تێدا بکەی. [[بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="font-family:Cursive; color: #10C1FF; Background: White; font size:13px;">AGH</span>]] <sub> ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="color:#ffd700; Background:White">'''وتووێژ📝'''</span>]])</sub> ‏١٢:٢١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
 
== وەرگێڕان و دەربڕینی کوردی ==
 
سڵاو، ویستم لەسەر وەرگێڕان و شێوازی نووسینی ھەندێک وتارت چەند تێبینییەکت پێ بدەم. ھەرچەند ئێمە توانامان نییە کە تەماشای ھەموو وەرگێڕانەکان بکەین و ھەڵیان بسەنگێنین، بەڵام ئەوەی لە ھەڵسەنگاندنی چەند وتارێکت تێبینم کردووە، ھەندێک ڕستەتان بەھەڵە وەرگێڕاوە یان شێوازی داڕشتنەوەی ڕستەکان بەشێوەیەکە کە بۆ خوێنەری کورد نامۆیە و ئاسان ناخوێندرێتەوە. ھەست دەکەم پەلە لە وەرگێڕان و نووسینی وتارەکان دەکەیت. من دوو سێ نموونەت بۆ لێرە دادەنێم، و پێویست ناکات زۆر درێژی بکەمەوە. بۆ ئەوەمە کە بڵێم کە ھەبوونی وتارێکی باش وەرگێڕدراو و کوالێتیی بەرز زۆر گرنگترە بۆ ئێمە لەوەی چەند وتارمان ھەبن کە کەموکوڕییان تێدا بێت. ھیوادارم باشتر و وردتر کار لەسەر وەرگێڕانەکان بکەیت و پەلە نەکەیت لە بڵاوکردنەوەیان. ئەگەر وتارێک زۆر ھەڵەی تێدا بێت ڕەنگە ناچاربین تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ بدەین، بەڵام نامانەوێت کەس سارد بکەینەوە و ھیوادارم بەڕێزیشتان ئەو بابەتانە باشتر لەبەرچاو بگرن.
 
لە وتاری [[چیاکانی بڤومبا]]، دەقی کۆتایی پەرەگراف وا وەرگێڕدراوە «چیاکان ھەروەھا ناسراون بە نەمامگەکانی قاوە.»، کە تەماشای ئینگلیزییەکەی دەکەین «The mountains are also known for their coffee plantations» کوردییەکە ڕێک ئەم مانایە نادا و دەکرێت وەرگێڕانی باشتری بۆ بکرێت. / لە سەرەتای وتاری [[چیاکانی ئوسامبارا]] نووسراوە «ئەم زنجیرەیە لە ڕۆژھەڵاتی گەرمایی ئەفریقا ھەڵکەوتووە»، نازانم ڕۆژھەڵاتی گەرمایی ئەفریقا یانی چی؟ و وشەی «ڕۆژھەڵاتیترین»ت بەکارھێناوە کە وشەی وامان نییە. ھەروەھا لە داڕشتنی کوردی، مەبەستم لە دەربڕینی وایە «بارانبارینی زیاتری لێ دەبارێت» ئەمە دەربڕینێکی سادەیە و کورد بەو شێوەیە قسە ناکات، دەڵێت بارانی زیاتری لێ دەبارێت، یان ڕێژەی بارانبارینی زیاترە. / لەم وتارەش [[چیای دۆم]]، لە تەواوی پەرەگرافەکە خاڵەکانی کۆتایی ڕستەکانت دانەناوە و ئەمەش وا دەکات تێکەڵ بێت و خوێندنەوەی زەحمەت بێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا</span>'''</span>]] — ‏١٣:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)