فرانسوا میتێران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
خاوێنکردن + باشترکردن
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس}}
[[پەڕگە:Reagan Mitterrand 1984 (cropped 2).jpg|وێنۆک|فرانسوا میتێران ٢١ەمین سەرۆککۆماری فەڕەنسا]]
'''فرانسوا میتێران''' (ماوەی ژیان:٢٦ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٦ تاکوو ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە [[پاریس]]) سیاسەتمەدارێکی فەرەنسی بووە و دووجار پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسای گرتۆتە دەست لەنێوان ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٥ و ئەمینداری گشتی حیزبی ھاوپەیمانی فەرەنسا بووە، فرنسوا میتیران وێژە و یاسای لەپاریس خوێندووە و لەقوتابخانەی ئازاد بۆ زانستە سیاسیەکانی تەواوکردووە و وەکو خۆبەش چۆتە نێو بزوتنەوەی کۆلۆنێڵ لارۆک بۆ گەنجان کە بانگەشەی بۆ بەھێزکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکار کردووە و بزوتنەوەیەکی ڕاستڕەو بووە. لەسەرەتای ھەڵگیرساندنی [[شەڕی جیھانیی دووەم]]دا و لەدوای شکستھێنانی [[فەڕەنسا]] فرنسوا میتران دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانێکی ئەڵمانیەوە، لە ساڵی ١٩٤١ لەزیندان ھەڵھاتووە و لەفیشی سەر بە دەوڵەتی فەرەنسا وەکو سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی دامەزراندی زیندانانی پێشووی جەنگ کاری کردووە و لەلایەن گرانی فیلیب بیتان بووە و لەدوای ئەوەی نیشانەی فرانسیکی وەرگرتووە کە تەنھا دەدرا بە دڵسۆزترین لایەنگرانی فیلیب بیتان چۆتە نێو بەرەی بەرگریەوە و دواتر ڕۆشووە بۆ لەندەن و جەزائیر.