ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک| نیشانەی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی '''ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی''' (بە ئینگلیزی : International Academy of Astronautics) ڕێکخراوێکی سەربەخۆیی نا حکومیە کۆمەڵەک لە زانایان و...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٤٢، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی (بە ئینگلیزی : International Academy of Astronautics) ڕێکخراوێکی سەربەخۆیی نا حکومیە کۆمەڵەک لە زانایان و شارەزاییان ئەندامن تێیدا بە ئامانجی فراوانکردنی سنوری بۆشایی، ئەو ئەکادیمیاییە لە وڵاتی سوێد لە شاری ستۆکھۆڵم لە ڕێکەوتی ١٦ی ئابی ١٩٦٠ لەلایەن (دکتۆر تیۆدۆر ڤۆن کەرماون) دامەزرا، لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی ناسێندرا، ئەکادیمیاییەکە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە زانایان و شارەزایانی جیهان کۆدەکاتەوە لۆ گفتوگۆ و گەڕان دەربارەی بۆشایی ئاسمان ، ئەو ئەکادیمیاییە بەشدارە لە چەندین چالاکی وەک: [١]

  1. هانی هاوکاری زانستی نێودەوڵتی ئەدات لە ڕێگەی کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەکان لە بواری: زانستە بۆشاییەکان، زانستەکانی ژیانی بۆشایی، تەکنەلۆژیایی بۆشایی، پەرەسەندنی سیستەم، ئۆپراسیۆنەکانی سیستەمەکانی بۆشایی، بەکارهێنانی سیاسەتی بۆشایی، یاسا و ئابووری بۆشایی و کۆمەڵگا و کلتور و پەروەردە
  2. زیاتر لە ٣٠ کۆنفرانسی ساڵانە بەڕێوەدەبا [٢]
  3. چەندین توێژینەوە و خوێندنی بۆشایی بڵاودەکاتەوە کە مامەڵە لەگەڵ چەندین بابەتی جۆراوجۆر دەکات لەوان: گەڕانی بۆشایی، پاشماوەی بۆشایی، سەتەلایتی گچکە، بەڕێوەبردنی هاتووچۆی بۆشایی، سروشتی گۆڕانی کەش و هەوا هیتر..
  4. ئەکادیمیاییەکە کتێبێک بڵاودەکاتەوە بە ناونیشانی (Acta Astronautica) بە ٢٤ زمانی جیهانی. [٣]
پەڕگە:International Academy of Astronautics logo.gif
نیشانەی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی

ئامانج و گەڕانەکانی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی

ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەرآنی بۆشایی بریتین لە: [٤]

  • پەرەپێدان بە بواری ئاسمانی بۆ مەبەستی ئاشتییانە
  • ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە خۆیان لە لقێکی زانستی یان تەکنەلۆجیا جیاکردیتەوە کە پەیوەندی بە بۆشایی ئاسمانەوە هەیە.
  • ئەکادیمیایەکە بەرنامەیەک دابین بکات کە ئەندامەکان بتوانن بەشداربن لە هەوڵ و کۆششە نێودەوڵەتیەکان.
  • برەودان بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە پێشکەوتنی زانستی ئاسمانیدا.

سەرۆکەکانی ئەکادیمیا

سەرەتایی ئەکادیمی لەلایەن یەکەم سەرۆکەوە بەڕێوەدەبرا ئەویش تیۆدۆر ڤۆن کەرماون و پاشان ئێدوارد سی ستۆن لە ساڵی ١٩٦٠ هەتا تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ پۆستەکەیان بەڕێوەبرد و پاش ئەوانیش مادهاڤان نایر سەرۆکی ئەکادیمیا بوو لە هەمانکاتدا سەرۆکی دەزگای بۆشاییی ھیند بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٥ ئەرکی سەرۆکی ئەکادیمیایی گەرت ئەستۆ.[٥]

سەرچاوە

بەستەری دەرەکی