کۆبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٥:
 
== ناو ==
ناوی کۆبانی لە دوو برگە پێک هاتووە (کۆ+بان) کە ناوێکی داڕێژراوی کوردیە لە زمانی کوردیدا بە واتای بانی بەرز دێت یاخود شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک دێت ئەم شارۆچکەیە لەکۆنەوە باژێڕ و زێدی کۆبوونەوەی گوندنشینانی ناوچەکە بووە.لەم ساڵانەی دوایی وەک هەوڵێک بۆ شێواندنی پێناسەی شارۆچکەکە چەند هەوڵێک دراوە بۆ بەلاڕێ دابردنی وەک ناونانی بە (عین العرب) و خواستنی وشەکە لە ووشەی (کۆمپانیا) کە گوایە لە وشەی کۆمپانیاوە ھاتووە چونکە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ نووسینگەی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر (بەرلین- بەغدا) ی جێبەجێ دەکردوە،لەدەکرد،لە کاتێکدا کۆبانێ مەڵبەندێکی ئاوەدانی بووە بۆ سەدان ساڵ بەر لە دامەزراندنی ئەم نووسینگەیەی کۆمپانیای گواستنەوە. دەوڵەتی عەرەبی سوریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ (عین العرب) بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوگرافیای سووریا.
 
== جوگرافیا ==