ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

زیادکردنی بەستەر
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
(زیادکردنی بەستەر)
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
| ھاووڵاتی = پرووسیا
| واژوو = Immanuel Kant signature.svg}}
'''ئیمانوێل کانت''' ''(بە [[ئەڵمانی]]: Immanuel Kant)''، ([[١٧٢٤]] - [[١٨٠٤]]) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی [[سەردەمی ڕووناکبیری|ڕۆشنگەرییە]]. ئایدیای بنەڕەتیی سەردەمی ڕۆشنگەری، ڕزگارکردنی خودە لە ڕێگای [[تێگەیشتن|تێگەیشتنەوە]]. «ورەی ئەوەت بێت کە دەرکی خۆت بە کار بھێنیت» ئەمە پەیامی ئەو [[فەیلەسووف|فەیلەسووفەیە]] کە لەگەڵ ھەژاری و دەستەنگی و لە بارودۆخێکی زۆر دەمارگیری ئایینیدا گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە ئاستی ورەی بردە سەرەوە کە لا لە "کۆیلایەتیی سەردەمی لاوێتی" بکاتەوە و ورد بێتەوە لە پێنەگەیشتووییی خۆی. لێرەوە بوو کە بڕیاری دا ژیانی تەرخان بکات بۆ زانستی ڕزگاریی [[مرۆڤ]] و لە ڕێگای [[زانین|مەعریفەکەیەوە]] تێبکۆشێ کە بەنیادەم لە پێنەگەیشتوویی ڕزگار بکات. لە دوای کانتەوە، چۆنیەتیی ژیانی مرۆڤ ئاڵوگۆڕێکی بە سەردا ھات کە تێیدا مرۆڤ تەنیا دیلی ھێزە نامۆ و [[مێتافیزیک|مێتافیزیکەکان]] یا خود جەبری مێژوویی و دیترمینیزم نییە، بەڵکوو لە نالەبارترین دۆخیشدا، دەتوانێت شوێنی گرینگ دانێ بەسەر شێوازی ژیانیەوە. خوێندنەوەیەکی وا لە مرۆڤ و ئیمکانی ھەڵبژاردن و وەرگرتنی بەرپرسایەتی، تەنانەت لە خراپترین ھەلومەرجیشدا، جەوھەری بۆچوونی [[ئاوەزمەندی|عەقڵانی]] لە مرۆڤدا پێک دەھێنێت. ئەم ھەڵوێستە لەگەڵ بەقوربانیزانینی مرۆڤ بەتەواوەتی ناکۆکە کە جەوھەری زۆربەی بۆچوونە دیترمینیزمی و توندڕەوەکانە لە مرۆڤ. کانت تێکڕای بەرھەمەکانی لە ٢٥ ساڵی کۆتاییی تەمەنی ھەشتا ساڵەیدا نووسیی. گرنگترین بەرھەمی "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت"ە. کانت لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا (١٧٨٨) کتێبی"ڕەخنەی ئەقڵی پراکتیکی" و دوو ساڵ دواتر(١٧٩٠)" ڕەخنەی ھێزی داوەری"ی نووسی. ھەموو کتێبەکانی باس و سەرنجی بێ ئەندازە زۆری لە سەرانسەری ئەورووپادا ورووژاند. ئەو باس و ھۆگرییە کەموێنانەی کە بیرەکانی کانت لە نێوان ھاوسەردەمەکانیدا پێکی ھێنا، زۆر کەمتر دێتە بەر چاو لە حاند نفووزی فکری بەرچاوی دوای ژیانی لەسەر دنیای ھزر و ڕووناکبیران کە ئێستاش لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا درێژەی ھەیە. چونکە کانت شوێنێکی دەورانسازی لەسەر ڕەوتی بیر و ھزردا داناوە؛ نە تەنیا فەلسەفەی سیاسی، بەڵکوو زانستی ئەخلاق و جوانیناسی وتیۆریی زانستیی بردە قۆناغێکی نوێوە. بەم پێیە دەکرێ گرنگایەتیی کانت لە سێ بەستێندا کورت بکەینەوە: ئەخلاق و تیۆریی زانستی و فەلسەفەی سیاسی. کانت فەیلەسووفێکی [[پلووراڵیزم (فەلسەفەی سیاسی)|پلۆرالیستە]] کە بۆ زۆرایەتی و جۆراوجۆربوونی ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و بە دوای ئەودا سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی پلۆراڵ بەم بانگەوازەوە خەباتی دەکرد: «با ورەی سەربەستیت ھەبێت و ڕێز بۆ ئازادی و جۆراوجۆریی کەسانی تریش دابنێ، چون پلەوپایەی مرۆڤایەتی لە ئازادی و خۆئایینیدایە.» بە بڕوای کانت، مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای مەعریفە و تێگەیشتن و خۆناسینەوە دەتوانێ لە لایەنی ڕۆحیەوە خۆی لە کۆیلایەتیی ھەڵقوڵاوی خورافە و پێشداوەری و بتەکان ڕزگار بکات و لەسەر پێی خۆی بوەستێت. کانت بە درێژاییی تەمەنی لە کونیگزبورگی زێدی دوور نەکەوتەوە. بەم حاڵەیش، تایبەتمەندیی گرنگی شێوەی بیر و بەڵگەھێنانەوەی ڕوانگەی جیھانگیرییە. ئەو خۆی بە شارۆمەندی جیھان دەزانی. ھزری سیاسی و بەتایبەت ئاشتیی ھەمیشەیییەکەیشی ھەر لەم بیرەوە سەرچاوە دەگرێ. دەکرێ بەگشتی بڵێین کە کانت چوار پرسیاری سەرەکی دەھێنێتە گۆڕێ و لە ڕوانگەی خۆیەوە وەڵامی ھەرکامیان دەداتەوە: ١- مرۆڤ چی دەتوانێ بزانێ؟ ٢- چۆن دەبێ بژین؟ ٣- چ ھیوایەکمان دەکرێ ھەبێ؟ ٤- مرۆڤ چییە و چۆن دەبێ بۆ جیھانی "بوون" بڕوانێ؟
 
کانت لە بنەماڵەیەکی [[ئایین|ئایینیدا]] گەورە بوو و، باوەڕی ئایینی و پارێزگاربوونی بنەماڵە شوێنێکی گرنگی لەسەر گیرساندنی فکری و فەلسەفی ئەو دانا. کانت کوڕی کۆپاندروویەکی دەستتەنگ بوو. سەردەمی منداڵی و لاویی بە چەرمەسەری بردە سەر، بەڵام توانیی ئەو ئاستەنگانە بکا بە ھێزێکی بزوێنەری لەڕادەبەدەر پۆزەتیڤ و، نەوەک ڕۆحی گرژی و تۆڵە و ناھومێدی بەڵکوو وانەی ڕزگاری و جووڵانەوە و پێگەیشتنی فکریی لێوە فێر بێ. ھەر ئەم تێکۆشانە بەربڵاو و ڕزگارکەرە بەتوندی ناو و ژیانی کانتی بە سەردەمی ڕۆشنگەرییەوە گرێ داوە. کانت دایک و باوکی وەک نموونەی خاوێنی و پارێزگاری دەھێنێتەوە بیر و لەبارەی دایکیەوە دەنووسێ: «قەت [[دایک|دایکم]] لەبیر ناکەم؛ ئەو بوو کە یەکەم تۆوی چاکەی لە مندا چاند و پەروەدەی کرد. ئەو دڵی منی بە ڕووی [[سروشت|سروشتدا]] کردەوە، ھزرمی لە خەو ڕاپەڕاند و بەرینی کرد. ڕاھێنانەکانی لە ژیانمدا ھەردەم شوێنی شایان و بەردەوامی بووە.» کانت ھەڵسووڕاوانە بەشداری لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نەکرد و، دوور لە ھەراوھوریای دەرەوە ژیانی بردە سەر. خولیای سەرەکیی کانت جیھانی بیرکردنەوە و ماریفەت و ڕامان بوو. ئەو ژیانێکی لەڕادەبەدەر تاقەتپڕووکێن و پڕکار و ڕێکوپێکی ھەبوو. لە بارەی نەزم و وردبینی و شێوەی ژیانی کانتەوە بۆ نموونە پیاسەی ڕۆژانە و بەرنامەی ڕێکوپێکی بۆ ئەم بوارە دەھێننەوە. پیاسەکانی ھەموو ڕۆژێک و لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا بەڕێوە دەچوو و قەت نەدەبڕایەوە. پیاسەکانی ھێندە ڕێکوپێک بە ڕێسای تایبەتەوە بوو کە دەکرا کاتژمێری پێ ھەڵبھێنیت. شوێنپێی ئەم وردبینی و شێوە ژیانە بەڕوونی لە بەرھەم و نووسراوەکانی کانتدا دەبینرێت. دەڵێن پیاسەی ڕۆژانەی کانت تەنیا جارێک تێک چوو— ئەویش کاتێک بوو کە سەری بە خوێندنەوەی"ئیمیل"ی بەرھەمی ڕۆسۆوە قاڵ بوو. کانت مرۆڤێکی خاوێن و چاکەخواز بوو و، ڕێزی بۆ ھەموو شتێکی شیاو دادەنا و پتر لە لایەنی خراپە، سەرنجی لایەنە چاکەکانی مرۆڤەکانی دەدا. تێکڕای تەمەنی لە گەڵ ئاستەنگی دارایی بەرەوڕوو بوو، بەو حاڵەیش نە یارمەتیی لە قوتابییەکانی وەردەگرت و نە پەشیمان دەبووەوە لەو ڕێبازەی ھەڵیبژاردبوو. لە پیریدا دوای ئەوەی لە ڕێی نووسراوەکانیەوە پاشەکەوتێکی خستبوو، یارمەتیی کەسوکارەکانی دەدا و مووچەی ھەفتانەی بۆ ھەندێک لە ھەژاران بڕیبووەوە. کانت وەک زۆربەی بیرمەندان و ئیلیتەکانی ھاوسەردەمی کە ژیانیان لەڕێی وانەگوتنەوەی تایبەتییەوە دەبردە سەر، چەند ساڵێک مامۆستای تایبەت بوو. دوای چەند ساڵ وانەگوتنەوە، بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانکۆ و ھەر بەم بۆنەوە لەو یەکەم بیرمەندانەیە کە پێیان دەڵێن: "فەیلەسووفی لێھاتوو". کاری کانت وەک فەیلەسووف و ھەروەھا پسپۆڕی بواری فەلسەفە (فەلسەفەزان) ڕایکێشایە قووڵاییی مێژووی فەلسەفە و ھزرەوە و ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساند کە نە تەنیا بە نیسبەت بەرھەمی فەیلەسووفانی سەردەمانی کۆن بەڵکوو دەرھەق ھزرڤانانی سەردەمی خۆیشی لەوانە دیکارت، سپینۆزا، لاک، ھابز، ڕۆسۆ و، ھیوم مەعریفە و شرۆڤەی سیستماتیک پەیدا بکا. شیکاری و شرۆڤەی بەرھەمی ھاوسەردەمانی دەرفەتێکی بە کانت دا کە ئاکامی گرنگترین ھەڵوێستەکانیان کامڵ بکات و، ھەندێک لە لایەنە چەوتەکانیشیان بەوردی پووچەڵ بکاتەوە.
 
کانت وەک مامۆستای زانکۆ بە وانە مژاری جۆراوجۆری وەک [[ماتماتیک]] و [[فیزیک|فیزیا]] و [[فەلسەفە]] و [[خواناسی|تیۆلۆجیی]] سروشتی و [[ئەستێرەناسی]] و [[مرۆڤناسی|مرۆڤناسیی]] دەگوتەوە و میتینگ و باسەکانی ھەمیشە پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرا. ھێردێر، فەیلەسووفی ئەڵمانی، یەکێک لەو کەسانەی کە چەندین جار لە کۆبوونەوە و قسەکانیدا بەشدار بووە، ئاوای نووسیوە: «ئەو وەک لاوان گەش بوو و پێم وایە لە پیریشدا ھەروا ماوە. ڕووی ئاوەڵا و تژی لە ھزری جێگای ئۆخژن وشادی بوو. گوتەی پڕ لە ھزر لە زاری جاری بوو. تەبعی شۆخ و پەیڤی نیان و وردبینی کەتبەستەی بوون و وانەکانی ھەڤپەیڤینێکی دڵپەسەن بوو. بە ھەمان ھەڵکەوتەیییەوە کە ڕەخنەی لە ھزری لایبنیتس و ھیوم دەگرت، ڕووناکیی دەخستە سەر یاساکانی نیۆتۆن و کێپلێر، خۆی بە نووسراوەکانی ڕۆسۆ و دۆزراوە نوێیەکانی سروشتیشەوە خەریک دەکرد... ئەو خۆی لە ھیچ مژارێکی شایانی زانین گێل نەدەکرد. لە پێناو ڕۆشنگەری و زانینی ھەقیقەتدا، ھیچ پارت و ھیچ نەنگ و ھیچ ناوبانگ و قازانجێک، کەمترین نرخی نەبوو. ورەی دەدا بە کەسانی دیکە و ھانی دەدان بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ. قەت مەبەستی ئەوە نەبوو بە سەریاندا سەرکەوێ. ئەم پیاوە کە من زۆر بە سوپاس و ڕێزەوە ناوی دەھێنم ئیمانوئیل کانتە. پیاوێک کە وێنە دلۆڤانەکەیم لە بەردەمدایە.»
 
'''تیۆریی مەعریفە''' وەک دەزانین سەردەمی ڕۆشنگەری سەردەمی عەقڵگەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر و مەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆریی مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبوو کە مرۆڤ ناتوانێت بەتەواوەتی ھەموو شتێک و ھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆریی عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلە و شتەکان، بەڵام دەتوانێت لە ڕوانگەی دەرک و بۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوە و تیشک بخاتە سەریان و شرۆڤەیان بکات. چونکە تێگەیشتوویی و ماریفەتی مرۆڤ گەرچی سنووردارە، بەڵام خاوەن ھەستی لێکدانەوە و جیاکردنەوەیە، کە ئەم تایبەتمەندیەیش لە ئاوەزی زاتی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. کەوابوو مەعریفە بەشێک لە خودی مرۆڤ و بەشێکە لە ئاگایی و شعووری مرۆڤ، بەڵام لەھەمان کاتدا ماریفەتی مرۆڤ بەرھەمی ئەزموونکردنیشە و، بە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ بە شێوەیەکی زاتی سەر دەکێشێتە ناو شتەکان و بە دووی ھۆکاری ڕووداوەکاندا دەگەڕێ، لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبێ و دەیخاتە سەر ماریفەتەکانی. کانت لە بەرھەمە گرینگەکەی خۆیدا "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت" دەنووسێ: «گومانێک لەوەدا نییە ھەر چەشنە ناسینێک لە ئەزموونکردنەوە دەست پێ دەکات چونکە چۆن دەکرێ کە ھانای ناسینکاری بکەوێتە کار و ئەو ھانایە لە ژێر کاریگەریی ئەو مژارانەوە نەورووژابێ کە شوێن دادەنێن لە سەر ھەستەکانی ئێمە؟کەوابوو بەپێی کات، ھیچ ناسینکارییەک لە پێش ئەزموون کردنەوە نایە، بەڵکوو ئەزموون سەرەتای ھەر چەشنە ناسینێکە. لەگەڵ ھەموو ئەمانەیش، ئەم پەیڤە کە ھەرچەشنە ناسینکارییەک بە ئەزموونەوە دەست پێ دەکات، قەت ئەو ئاکامەی لێ ناکەوێتەوە کە تێکڕای ناسینکاری لە ئەزموونەوە بەرھەم دێت. ڕێک بە پێچەوانەی ئەم بیرەوە، ڕەنگە زۆر جار ناسینکاری ئەزموونی ئێمە تێکەڵاوێک بێت لەوەی کە کاریگەرییەکانی سەر ھەست پێمانی دەدەن و ئەوەی کە خودی ھانای ناسینکاری دەیخاتە سەری. (و کاریگەرییەکانی سەر ھەست تەنیا زەمینەی بۆ خۆش دەکەن) و ئەگەر ئێمە سەرنجمان نەدابێت و پڕۆڤەی گونجاومان نەکردبێ و لەم بابەتەوە لێھاتوویبیەکمان دەست نەخستبێ، بێتوانا دەبین لە لێکدانەوەی ئەوەی کە خۆمان خستوومانەتە سەر کاریگەرییەکانی ھەستی پێشوومان. کانت دوای داکۆکیکردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵسەنگاندن ھەمان بنەمای ئازادە لە ئەزموونکردن، کە تێکڕای بینای ھزری خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە درێژەدا دەڵێ: «چارەنووسی عەقڵی مرۆڤ بەم شێوەیەیە کە سەرەتا بەخێرایی بینای ھزری خۆی بەرز دەکاتەوە، دوای کۆتاییپێھێنانی کارەکەی، ئینجا دێتە سەر تاوتوێکردنی قایمبوونەکەی.» کانت لە درێژەی باسەکەیدا دەگات بە ئایدیای "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت" واتە زانستێک کە پێگەی ناسینکاری ئازاد لە ئەزموونکردن و سنووری تواناکانی ناسینکاری تاوتوێ دەکات و ھەرچەشنە مژارێکی ناسینکاری تەنیا بە نیسبەتی ئەو توانایییانەوە لەبەرچاو دەگرێت. کانت لە "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت"دا درک بە بنەمای ھەر چەشنە بیرکردنەوە و ناسینکارییەک دەکات کە لە قووڵاییی نەناسراوەوە ھەڵدەستێ و تاقانەکردنی وێناکان بە پێداویستیی یەکێتیی زانیارییەکانەوە دەبەستێتەوە. ئەو بۆمان شیدەکاتەوە کە ھێزی دادوەریکردنی مرۆڤ بێگومان ئەو توانایەیە کە مژارەکان لە ژێر واتا و ڕێساکاندا کۆدەکاتەوە: «ئەگەر درک بە گشتی وەک توانای لێکدانەوەی ڕێساکان پێناسە بکەین، دەتوانین بڵێین ھێزی دادوەریکردن دیارە توانای کۆکردنەوەی ژێرڕێساکانە—واتە لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو شتە پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراو دەکات یان نا.» کانت چەن پرسیارێکی ھەمیشەییی لە بواری ھزر و فەلسەفەدا خستە بەرباس، وەکوو نیسبەتی نێوان ڕۆح و مادە و بوون یا نەبوونی خودای بە سەرنجدان بە گریمانەکان و تێزەکانی فەیلەسووفە کۆن و نوێیەکان و لە ڕوانگەیەکی بەتەواوی تازەوە ھێنایە گۆڕێ. کانت گەیشت بەم باوەڕە کە بۆ ناسینی خودا و باوەڕ بە بوونی نابێ لە ڕێگای عەقڵ و ئەزموونەوە ھەوڵی بۆ بدرێ، بەڵکوو باوەڕ بە خودا ئیقانێکی دەروونی مرۆڤە و باڵای عەقڵ و ئەزموون زۆر کورتترە لەوەی بگاتە باڵای. کانت بورھانە ئەقڵییە تیۆرییەکانی سەلماندنی بوونی خودای بە ناتەواو ناوزەد کرد وخەریکبوون بە ئیلاھیاتی عەقڵانییەوە بە کارێکی پڕوپووچ و فیڕۆدانی کات دەزانی: «من پێم وایە ھەر چەشنە ھەوڵێک بۆ قوتکردنەوەی ئیلاھیاتێک بە پشتبەستن بە ھزری تەنیا، بێکەڵکە و، لەم بوارەدا چەمکەکانی ئاوەز ناتوانن پراکتیکێک لەمەڕ سروشت و گەیشتن بە حەقیقەتێک دەستەبەر بکەن. لەم ڕووەوە ئیلاھیاتی عەقڵانی ناتوانێ بوونی ھەبێت مەگەر ئەوەی کە لە سەر بنەمای یاساکانی ئەخلاقدا بێت.»
٩٥٧

دەستکاری