ئێکس ئۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس}}
[[پەڕگە:T3-517328496.gif|وێنۆک|چەپ|200px|]]
'''ئێکس ئۆ''' یان '''تیک تاک تۆ''' ({{بە ئینگلیزی|Tic-tac-toe}}) جۆرێک [[کایە]]یە، بە بەکارھێنانی [[پێنووس]] و [[کاغەز]] ئەنجام دەدرێت. ناوی ئەم کایە بەھۆی بەکارھێنانی دوو ھێمای X و O کە لە درێژایی کایەکەدا بەردەوام بەکار دەھێنرێن، بە ''ئیکس ئۆ'' ناسراوە. سەرەتا، خشتەیەک بە ٣ ڕیز و ٣ ستون دەکێشرێتەوە، پاشان ھەر یەک لە لایەنەکان، یەکێک لە ھێماکانی X یان O ھەڵدەبژێریت و تا کۆتایی کایەکە لەم دوو ھێمایە کەلکوەردەگرن. لە دەستپێکی کایەکەدا یەکێک لە کایەزانەکان بەو ھێمای کە ھەڵیبژاردووە یەکێک لە خانەکان پڕ دەکاتەوە. پاشان نۆرەی کایەزانی دووھەم دێت و بە ھەمان شێوە ئەویش یەکێک لە خانەکان بە ھێمای خۆی پڕ دەکاتەوە. پاشان دووبارە نۆرەی کایەزانی یەکەم دێتەوە. خاڵی کۆتایی کایەکە، کاتێکە کە یەکێک لە کایەزانەکان، بتوانێت بەو ھێمای کە لە سەرەتای کایەکە ھەڵیبژاردووە، یەکێک لە ڕیزەکانی، ئاسۆیی، ئەستوونی یان یەکێک لە [[تیرەی سەرەکی|تیرە سەرەکییەکان]] پڕ بکاتەوە.