گالیلێو گالیلەی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەروازە
ب خاوێنکردن, replaced: وە ← و, ووو ← وو
ھێڵی ٤٦:
پشتیوانی کردن لە [[تیئۆریای کۆپێرنیک]]، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون (یا وایان نیشان ئەدا کە ھەن)، بووە ھۆی کێشە بۆی. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «[[دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا]]» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو. ئەگەرچی لەوانەدا بە بێتاوانیان زانی، بەڵام [[دێری کاتۆلیک]] لە ١٦١٦ ڕای گەیاند تیئۆریای خۆر ناوەڕاستبوونی جیھان بە تەواوی ھەڵەیە و دژی پەرتووکی پیرۆزی [[ئەنجیل]]ە. گالیلێو ھەڕەشەی لێکرا کە پاڵپشتی خۆی لەوە ھەروەک بەڵێنی دابوو کۆتایی بێنێت. کاتێ دواتر لە بەناوبانگترین بەرھەمی نووسینی خۆیدا لەو بڕوا پشتیوانی کرد، کە لە ١٦٣٢ بڵاوکرایەوە، دیسان بۆ [[دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا]] برا و بە تاوانبار بە کفر و وەرگێڕان لە ئایین تاوانبارکرا؛ بۆ زۆرەملی ئەو وتەیان پێ وەرگرتەوە و تا دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی لە ماڵەکەی خۆیدا، لە ژێر چاودێری بوو. لە ساڵی ١٦٤٢ لە تەمەنی حەفتاوحەوت ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
[[Fileپەڕگە:Galileo facing the Roman Inquisition.jpg|right|thumb|220px|]]
ڕووداوی وەرگرتنەوەی قسەکانی گالیلێو، بە زۆری ئەشکەنجەی [[دێر]] و [[کەلیسای کاتۆلیک]] بەناوبانگە. لەوێدا گالیلێو دەڵێ:
<blockquote>
ھێڵی ٦٠:
 
== منداڵەکانی ==
سەرەرای ئەوەی کە گالیلیۆ کەسێکی دیندار بوو، سێ مندالی لە دەرەوەی ھاوسەرگیری لە مارینا گەمبا ھەبوو. دوو منداڵی کچ (ڤیرجینا) و (لیڤیا) ھەبوو و کورێکیشیان ھەبوو بە ناوی (ڤینسینزۆ). بەھۆی ئەوەی کچەکانی گالیلیۆ لە دەرەوەی ھاوسەرگیری لە دایک ببون باوکیان وای دانا کە ناتواننھاوسەرگیری بکەن و ئەگەر ھاوسەرگیریان بکردایە نەیان دەتوانی داوای مارەیی بکەن. ئەمەش ھاوشەوەی کێشەی دارایییەکەی بو کە لەگەڵ دوو خوشکەکەی ھەیبوو. وەو تاکە جێگرەوەی بەردەم کچەکانی ژیانێکی ئایینی بوو. ھەردوو کچەکە لە پەرستگای سان مانتیۆ لە ئارسێتری قبوڵکران و تا کۆتایی ژیانیان لەوێ مانەوە. ڤیرجینیا نازناوی ماریا کیلیستی لە پەیوەندیکردن بە پەرستگاکەوە وەرگرت. لە ٢ی مانگی نیسانی ساڵی ١٦٣٤ کۆچی دوایی کردو لە گەڵ گالیلۆ لە کلیسەی سانتا کرۆس لە فلۆریدا بە خاک سپێردران. ھەروەھا لیڤیا نازناوی (خوشکە ئەرکەنگیل) ی وەرگرت و زۆربەی ژیانیشی بە نەخۆشییەوە بەسەربرد. دواتر ڤینجینزۆ بەشێوەیەکی یاسایی بووە میراتگری گالیلۆ و ھاوسەرگیری لەگەڵ سیستیلیا بۆکینیری کرد.<ref>{{cite book|last=Gribbin|first=J.|url=https://books.google.com/books?id=DCUD9E-x8iEC&printsec=frontcover|title=Science. A History. 1543–2001|date=2009|publisher=Penguin|isbn=978-0-14-104222-0|location=London|page=107|authorlink=John Gribbin}}</ref>
 
ھەرچەندە گالیلیۆ لە تەمەنی گەنجێتیدا بە قەشە ناسرا بوو، بەلام باوکی ھانی دا بۆئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات لە زانکۆی پیسا بۆ بە دەست ھێنانی بڕوانامەی پزیشکی. کاتێک گالیلیۆ لە پزیشکی دەیخویند تێبینی چلچرایێکی جولاوی کرد کە بە ھۆی باوە بە شێوەیەکی کەوانەیی گەورە و بچوک دەخولایەوە. گالیلیۆ چلچراکەی بەراوردی لێدانی دڵی خۆی کرد و بۆی دەرکەوت کە خولانەوەی چلچراکە بەبێ گوێدان بە دووری و بە ھاتن و چونییەوە ھەمان کاتی لێدانی ترپەی دلی خایاند. کاتێک کە گالیلیۆ گەرایەوە ماڵەوە، دوو پەندۆلی ئامادەکرد کە درێژی ھەردووکیان یەکسان بوو، یەکێکیانی بە گێسکێکی گەورە پالدا ئەویتریان بە گێسکێکی بچوک و بۆی دەرکەویت کە جولانەوەی ھەردوکیان ھەمان کاتی خایاند. دوای سەدەیەک پەندۆلی خولانەوە بۆ دروستکردنی کاتژمێر بەکارھات. بەھۆی ئەوەی پزیشکیی داھاتێکی زیاتری ھەبوو لە بیرکاری زانی بۆیە گالیلیۆ بە ئەنقەست وازی لە بیرکاریزانی ھێنا. ھەرچەندە گالیلیۆ بەبێ ویستی خۆی بەشداری وانەیەکی ئەندازەی کرد، ھەوڵی ڕازی کردنی باوکی دا بۆ ئەوەی ڕێگای پێ بدات لە بری پزیشکی لە بەشی بیرکاری وفەلسەفەی سروشتی بخوێنێت. گالیلیۆ تیرمسکۆبێی دروست کرد کە پێشرەوی گەرمی پێوەکە بکا ھەروەھا گالیلیۆ کتێبێکی بچوکی لەسەر دیزاینی ھایدرۆستاتیکی ھاوسەنگ بڵاو کردەوە کە کتێبەکە گالیلیۆی گەیاندە توێژینەوەی جیھانی ھەروەھا گالیلیۆ لە بەشی دیزاین خوێندویەتی، کە بابەتێکی ھونەرییە. لە ساڵی ١٥٨٨، بوو بە مامۆستا لە ئەکادیمیای delle Arti del Disegno لە فلۆرنس کە تێیدا وانەی تێروانین و چیارۆسکۆی دەگوتەوە. دابوونەریتی شارەکە ھاندەرێک بوو بۆ گالیلیۆ بۆ بەدەست ھێنانی<ref>{{cite web|last=Rutkin|first=H. D.|url=http://www.stanford.edu/dept/HPST/colloquia0405.html|title=Galileo, Astrology, and the Scientific Revolution: Another Look|publisher=Program in History & Philosophy of Science & Technology, Stanford University|accessdate=2007-04-15}}</ref> بیرۆکەیەکی جوان. گالیلیۆ لە تەمەنی گەنجێتی دا، بە درێژای ژیانی لەگەل نیگارکێشی سیگۆلی دۆستایەتی ھەبوو کە ئەویش یەکێک لە تابلۆکانی وێنەی تێبینی مانگی گالیلیۆیان دەکرد. لە سالی ١٥٨٩، بۆ سەرۆکی لێژنە ھەلبژێردرا لە شاری پیسا. لە سالی ١٥٩١، کاتێک باوکی گالیلیۆ کۆچی دوایی کرد، گالیلیۆ چاودێری برا بچوکەکەی کرد. دواتر لە سالی ١٥٩٢، گالیلۆ چوو بۆ کۆلێژی پادوە و تا سالی ١٦١٠ وانەکانی ئەندازە، میکانیک، و ئەستێرەناسی گوووتەوەگووتەوە. لە میانەی ئەو کاتەدا گالیلیۆ توێژینەوەی گرنگی ئەنجامدا سەبارەت بە زانستی سەرەکی بۆ نمونە (کینماتیکای جوولە و ئەستێرەناسی) و ھەروەھا زانستی کرداری بۆ ھێزی ماددەکان و پێشەنگی تلسکۆب. ھەروەھا گالیلیۆ ئارەزوی لە ئەستێرەزانی ھەبووە کە لەو کاتەدا پەیوەست بووە بە خوێندنی بیرکاری و ئەستێرەناسی.<ref name="RosenGothard2009">{{cite book|last1=Rosen|first1=J.|title=Encyclopedia of Physical Science|last2=Gothard|first2=L. Q.|date=2009|publisher=Infobase Publishing|isbn=978-0-8160-7011-4|location=New York|page=268}}</ref>
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}{{تووڵی دەروازە|مێژووی زانست|فیزیک|ئیتالیا|کڵێسا|فەلسەفە|ژیاننامە|زانستی فەلسەفە|گەردوون|گەردوونناسی}}
 
[[پۆل:نووسەران بە زمانی لاتینیی سەدەی ١٧یەم]]
[[پۆل:فیزیکزانانی تاقیکاری]]