ژول ڤێرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب {{داتابۆکس-کەسایەتی}} ← {{زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە}} (بەپێی داواکاری)
ب ←‏سەرەتای ژیان: خاوێنکردن, replaced: ئافرەت ← ژن (4), ووو ← وو
ھێڵی ٦:
 
== سەرەتای ژیان ==
جۆڵس لە ٨ی شوباتی ١٨٢٨ لە ئیل فدو لە دایک بووە، کە دورگەیەکی بچۆکی دەستکردە لەسەر ڕووباری لۆیر لە ناو شاری نانتیس لە ژ. ٤ی ئۆلیڤەر-دێ-کلیسسۆن (No. 4 Rue Olivier-de-Clisson)، لە ماڵی داپیری بە ناوی دەیم سۆفی ئاڵۆت دێ لا فویێ. دایک و باوکی جۆڵس بریتی بوون لە پیێر ڤێرنێێ، پاریزەرێکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی پڕۆڤینس بوو و سۆفی ئاڵوت دێ لا فویێ، ئافرەتێکیژنێکی خەڵکی شاری نانتیس لە خانەوادەیەکی خوجێیی دەریاوان و خاوەن کەشتی بووە و ڕەچەڵەکێکی دووری چووەتەوە سەر خەڵکی سکوتلەندا. لە ساڵی ١٨٢٩ خێزانی جۆڵس گواستیانەوە بۆ ژ. ٢ ی کوای جین باڕت (No 2 Quai Jean-Bart)، شوێنێک کە چەند سەد مەترێک دوورتر بوو و لە ھەمان ساڵدا پۆڵ ی برای لەوێ لەدایک بوو. سێ خوشک، ئانا (١٨٣٦)، ماسیلدێ (١٨٣٩)، و ماری (١٨٤٢) بە دوایدا لەدایک بوون.{{Harvnb|Dehs|Margot|Har'El|2007|loc=[http://jv.gilead.org.il/biblio/voyages.html I]}}
 
لە ساڵی ١٨٣٤ جۆڵس لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرا بۆ قوتابخانەیەک (کە شوێنی مانەوە و خواردنی دابین دەکرد) لە ناوچەی بوفێ (5 Place du Bouffay) لە شاری نانتیس. ماموستاکەیان میمی سامبین بێوەژنی کابتنێکی دەریاوان بوو کە ماوەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ون ببوو. ماموستاکە بەزۆری لە باسی مێردەکەی بە قوتابیانی دەوت کە ئەو کەشتی شکاوە و لە شوێنێک گیری خواردووە، لە دەرئەنجامدا وەک ڕۆبینسن کڕوزۆ دەگەرێتەوە لە دوورگە بیابانییە خەیاڵییەکەی. ڕووکاری بیرۆکەی چیرۆکی ونبۆنی ڕۆبینسن بە درێژایی تەمەن لەگەڵ جۆڵس ڤێرنێ مایەوە و لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا دەرکەوت، لەوانەش دوورگە پڕ لە نھێننییەکە (The Mysterious Island، ١٨٧٤)، دووەم نیشتیمان (Second Fatherland، ١٩٠٠)، و قوتابخانەی ڕۆبینسون (The School for Robinson، 1882).{{Cite book|last=Verne|first=Jules|url=https://books.google.ca/books?id=u15xDwAAQBAJ&lpg=PT12&ots=szlYzv4faP&dq=michel%20verne%20actress%20marriage&pg=PT12#v=onepage&q=michel%20verne%20actress%20marriage&f=false|title=Vice, Redemption and the Distant Colony|date=2012|publisher=BearManor Media|language=en}}
 
لە ساڵی ١٨٣٦ ڤێرنێێ بەردەوامی دا بە خوێندن لە قوتابخانەی کاسۆلیکی ئێکۆل سەینت-ستانیسلاس و لەگەڵ ڕێبازی ئایینی باوکیدا خۆی گونجاند. جۆڵس بە خێرایی خۆی دەرخست بەھۆی لەبەرکردن و گوتنەوەی دەقاودەق لە بوارەکانی جوگرافیا، زمانی یونانی، زمانی لاتینی، و گۆرانی وتن. لە ھەمان ساڵی (١٨٣٦) پیێر ڤێرنێ خانووێکی گەشتیاری لەسەر ڕۆباری لوور لە ناوچەی ڕێفورمس (29 Rue des Reformes) لە گوندی چانتینای (Chantenay کە ئێستا بەشێکی نانتسە) کڕی. بەھۆی دەفتەرە یادگارییە پۆختەکەی (یادگارییەکانی منداڵی و گەنجی) جۆڵس بیری جوانییە دڵڕفێنەکەی ڕۆبار و جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکانی کەوتەوە. ھەروەھا پشووەکانی خوی لە بڕەینس بەسەر دەبرد لە خانوی مامی کە ناوی پڕۆدێنت ئاڵوتێ بوو و کەسێکی خانەنشینی خاوەن مەڕدار بوووبوو زۆر شوێنی دونیا گەڕابوو و وەک سەرۆک شارەوانی بڕەینس لە ١٨٢٨ تا١٨٣٧خزمەتی کردبوو. جۆڵس تامی لە
 
یاری کردن (Game of the Gooseیاری قازی سەرتەختەی ماوە درێژ) بوو لە گەڵ مامی و ھەروەھا ناوی یارییەکە و ناوی مامی چووە ناو دوو لە ڕوومانەکانی دواتری (The Will of an Eccentric (1900) و Ruber the Conqueror (1886) بەپێی ڕێزبەندی).{{cite web|last1=Vallois|first1=Thirza|title=Travel to Amiens: Follow in the Footsteps of Author Jules Verne|url=https://www.francetoday.com/learn/books/travel_to_amiens_follow_in_the_footsteps_of_author_jules_verne/|website=France Today|publisher=France Media Ltd.|accessdate=5 May 2017|date=2015-11-25|archive-url=https://web.archive.org/web/20200607034534/https://www.francetoday.com/learn/books/travel_to_amiens_follow_in_the_footsteps_of_author_jules_verne/|archive-date= ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠|dead-url=yes}}
ھێڵی ١٨:
لە ساڵی ١٨٤٧ کاتێک جۆڵس ١٩ ساڵ بوو، بە گەرمی دەستی کرد بە نووسینی بەرھەمی ئەدەبی درێژ لەسەر شێوازی ڤیکتور ھۆگۆ، دەستی کرد بە نووسینی ڕۆمانی Un pretre لە ١٨٣٩ و نووسینی دوو شانۆنامە کە بریتی بوون لە Alexandre VI and La Conspiration des poudres (پیلانی باڕووت)، تا ئەو کاتەی تەواویکردن. ھەرچونێک بێت، باوکی جۆڵس دەیویست جوڵس ھەمان ئەو کارەی خێزانەکەی بە میرات بۆ بمێنێنەوە، کە بریتی بوو لە کارکردن لە گەڵ یاسا و دادگا یاخود کاری پارێزەری، بۆیە دڵگران نەبوو و لای ئاسایی بوو کە جۆڵس، کۆڕی یەکەمی خێزانەکەی، ھەوڵ نادات لە ڕێی ئەدەبەوە بژێوی پەیدا بکات.
 
لە ساڵی ١٨٤٧ جۆڵس لەلایەن باوکییەوە نێردرا بو پاریس بە پلەی یەکیش بە مەبەستی خوێندنەکەی لە قوتابخانەی یاسا، و ھەروەھا بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە نانتیس بە شێوەیەکی کاتی (بەپێی وتەی خێزانەکەی). کاروڵاینی ئاموزای، کە جۆڵس لە پەیوەندی خوشەویستی دابوو لەگەڵی، لە ٢٧ ی نیسانی ١٨٤٧ ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئێمیڵی دیزونەی کە کەسێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بوو و دواتر ٥ منداڵیشی لێی ھەبوو. دوای مانەوەیەکی کورت لە پاریس و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەکانی ساڵی یەکەمی یاسا، گەڕایەوە بو نانتیس بو ئەوەی یارمەتی باوکی بدات لە خو ئامادەکردن بو ساڵی دووەمی خوێندن (قوتابیانی ھەرێمی بەشی یاسا لەم ناوچەیە پێویست بوو بچن بۆ پاریس بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان). لەو ماوەیەی لە نانتیس بوو چاوی بە ڕۆز ھێرمینی ئاڕناود گڕوسێتیر کەوت کە ئافرەتێکیژنێکی گەنج و ساڵێک لە خوی بەتەمەنتر بوو و بە بەھێزی کەوتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵی. جۆڵس ٣٠ شیعری تەرخان کرد بو ڕۆز لەوانەش کچی ھەوا (The Daughter of Air) کە بە قژ زەرد (قژکاڵ) و دڵڕفێن و باڵابەرز و ڕوونوەسفی دەکرد. خۆشەویستییەکەی جۆڵس پێدەچێ بە لایەنی کەم بو ماوەیەکی کورت ئاڵۆگوڕ کرابێ بەلام دایک و باوکی کچەکە دژایەتی بیروکەکەیان کرد کە کچەکەیان ھاوسەرگیری لە گەل قوتابییەکی گەنجی چارەنووس نادیار بکات. لە بری ئەوە کچەکەکەی خۆیان بەشوو دا لە ١٩ ی تەممووزی ١٨٤٨ بە کەسێک بەناوی ئارماند تێرین دێ لا ھایی کە کەسێکی دەوڵەمەندی خاوەن زەوی بوو و ١٠ ساڵ لە کچەکە گەورەتر بوو.{{citation|last=Roberts|first=Adam|title=Science Fiction|publisher=Routledge|location=London|year=2000|page=48}}
 
ھاوسەرگیری لە ناکاو جۆڵس ی خستە غەمێکی قوڵەوە. جۆڵس نامەیەکی خەیاڵی (ھەڵوەسەبوون) بو دایکی نارد، وا دەردەکەوت کە لە بارودوخێکی نیمچە بێئاگا نوسرابێت کە تێیدا بەبیانوی خەون وەسفی نالەباری دۆخی خۆی کردبوو. کێشەی ق‌بووڵ کردنی خوشەویستی و وازھێنان پێویست بوون بۆ نوسینەکانی و پێدەچێ بۆ ھەمیشە ڕەنگدانەوەی لەسەر جۆڵس و بەرھەمەکانی ھەبووبێ، و ڕۆمانەکانی ژمارەیەکی بەرچاو ئافرەتیژنی گەنج لەخۆ دەگرێ کە بە بێ حەزی خویان ھاوسەرگیرییان کردوە (لەو ئافرەتانەشژنانەش جیڕاندی لە چیڕۆکی Master Zacharius (1854) و ساڤا لە کتێبی Mathias Sandorf (1885) و ئێڵێن لە ڕۆمانی Floating City (1871) …ھتد. ھەر لەم بوارەدا توێژەر کریستیان چیلیبورگ ئەم بابەتە چەند جارەیە (دیاردە بەربڵاوە) دەداتە پاڵ ھاوسەرگیری بەزۆر). ھەروەھا ڕۆداوەکە وای لە جۆڵس کرد کە ڕق و کین ھەڵگرێ دژی شوێنی لەدایکبوونی و کومەڵگای نانتیس و لە شیعرەکەیدا بە ناوی شەش شارەکەی فڕەنسا (La sixieme ville de France) ڕەخنەی لێ گرتن.
 
== سەرچاوەکان ==