ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زۆر سپاس بۆ Abdurrahman97
ب چاکسازی (بچووک)
ھێڵی ٣٥:
*[[#«ی»ی پێوەندی|«ی»ی پێوەندی]]
*[[#«ی»ی سێیەم کەسی تاک|«ی»ی سێیەم کەسی تاک]]
*[[#کێشەی پیتی «ڕ»|کێشەی پیتی «ڕ»]]

| style="width:15%;" |
Line ٥٧ ⟶ ٥٦:
__NOTOC__
__NOEDITSECTION__
== بنەماڵەکان ==
{{shortcut|ویکیپیدیا:نووسینی کوردی|ویکیپیدیا:خاڵبەندی}}
=== ئەلفبێ ===
ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی کوردی ٣٤ دانەن و بریتین لە:

ئـ - ا - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - ۆ - وو - ھ - ە - ی - ێ

=== بزوێنەکان ===
بزوێنەکان لەڕاستیدا ٨ دەنگن، بەڵام بە ئەلفبێی سۆرانی (بە نووسەی عەرەبی) تەنھا ٧ دەنگیان نووسەیان بۆ دانراوە و دەنووسرێن؛ کە بریتین لە:

Line ٧١ ⟶ ٧٠:
*یاسا: ھەر وشەیەکی کوردی لانیکەم یەک پیتی بزوێنی تێدایە: ن{{سوور|ا}}و؛ ک{{سوور|و}}رد؛ ک{{سوور|ۆ}}م{{سوور|ا}}ر؛ س{{سوور|وو}}ر؛ ب{{سوور|ە}}رد؛ ک{{سوور|و}}رد{{سوور|ی}}؛ س{{سوور|ێ}}

=== بزرۆکە ===

===بزرۆکە===
ھەندێ وشەی کوردی ھەن کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێت وەکوو: بردن، من، ژن، مردن، بزن، خستن. بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە. ئەو بزوێنە لە ئەلفبێی کوردیی لاتیندا بە پیتی «i» دیاری کراوە، بەڵام لە ئەلفبێی بە نووسەی عەرەبیدا، ھیچ پێتێکی بۆ دانەنراوە؛ دیار نییە و بزر بووە، بۆیە ناوی نراوە «بزرۆکە». نموونە:

(بردن b{{سوور|i}}rd{{سوور|i}}n) ، (من m{{سوور|i}}n)، (ژن jin)، (چل ç{{سوور|i}}l)، (مردن m{{سوور|i}}rd{{سوور|i}}n)، (بزن b{{سوور|i}}z{{سوور|i}}n) و (خستنx{{سوور|i}}st{{سوور|i}}n)

وشەی «مشک» لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) دەوترێت، بەڵام کاتی نووسین ھەردوو بە یەک شێوە و بە «مشک» دەنووسرێن.

کەوا بێت ھەشتەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی کوردی نانووسرێت و «بزرۆکە»یە.

=== ئەلفبێی کوردی بە لاتین ===

===ئەلفبێی کوردی بە لاتین===
لاتان سەیر نەبێت ئەگەر بڵێین بۆ ئەوەی لە ئەلفبێی کوردی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، باشتر تێ بگەن، زۆر گرنگە ئەلفبێی کوردیی لاتینی بناسن. ئەم ئەلبێیە بریتیە لە:

A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z

بزوێنەکانی بریتین لە ٨ دەنگی و ھەموویان دەنووسرێن: ({{دەقی ئاوی|A}} - {{دەقی ئاوی|E}} - {{دەقی ئاوی|Ê}} - {{دەقی ئاوی|I}} - {{دەقی ئاوی|Î}} - {{دەقی ئاوی|O}} - {{دەقی ئاوی|U}} - {{دەقی ئاوی|Û}})
*پاشکۆ: لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا: ({{سوور|'''ڕ'''}} = rr) و ({{سوور|'''ڵ'''}} = ll)، لە:

Line ٩١ ⟶ ٨٨:
پێویست ناکات لە سەرەتای وشە بە ئەلفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) کەڵک لە (rr) وەرگرین، چونکوو زۆر ناشیرین دێتە پێش چاو، بۆیە ھەر (r) بەسە. وەکوو: ({{سوور|ڕ}}از = raz)، ({{سوور|ڕ}}ێگا = rêga)، ({{سوور|ڕ}}ۆژ = roj). بەڵام لە سۆرانیدا ئەوھا نییە.

=== پیتی یاریدەر ===
بۆ ئەوەی دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نەنووسین، کەڵک لە پیتێکی نەبزوێن وەردەگرین کە یارمەتی دەدات دوو بزوێن پێکەوە نەنووسرێن. بەو پیتانە دەوترێ «یاریدەر». کە بریتین لە (ی y) و (و w)‌:

:::'''نیە''' ---> '''نی{{دەقی ئاوی|ی}}ە'''

=== بزوێن و نەبزوێن ===
لە ئەلفبێی سۆرانی عەرەبیدا پیتێکی تایبەت نییە کە بۆ «پیتی یاریدەر» بەکاربێت. بۆ ئەو مەبەستە ھەر کەڵک لە پیتەکانی «ی» و «و» وەردەگیرێ کە وەک بزوێنیش بەکار دەچن. واتە ئەو دوو پیتە ھەم بزوێنن ھەم نەبزوێن:
*بزوێن: سلێمان{{سوور|ی}}، ت{{سوور|ی}}ر
*نەبزوێن: کە{{سوور|ی}}، بە{{سوور|ی}}ت

== پیتە ئاڵۆزەکان ==

=== ھەمزە «ئـ» ===
==پیتە ئاڵۆزەکان==
===ھەمزە «ئـ»===
ھەمزە،‌ لە زمانی عەرەبی و فارسیدا، بە چەند شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەچێت، وەکوو: {{سوور|أ إ لأ لإ ؤ ء ئـ}} ، بەڵام لە زمانی کوردیدا تەنیا شێوازی '''{{دەقی ئاوی|ئـ}}''' بەکار دەبرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا بنووسرێن.

ھەندێ لە زمانزانان ھەمزە بە بزوێن دادەنێن و لای ھەندێکیش بە نەبزوێن دەناسرێت، بەڵام لەڕاستیدا کورد، ھەمزەی بە شێوازی (ئـ) بەکار ھێنا و بڕیاری دا وەکوو نەبزوێنێک چاوی لێ بکات، بۆ ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا، یان ھەندێ بزوێن لە سەرەتای وشەدا بنووسرێن، نموونە:
Line ١١١ ⟶ ١٠٧:
* {{سوور|و}}رووپا = {{دەقی ئاوی|ئو}}رووپا
* {{سوور|ێ}}جگار = {{دەقی ئاوی|ئێ}}جگار

=== قرتاندنی «ئـ» ===

ھەندێ جار ڕوو دەدات کە وشەیەک وا بە پیتێکی نەبزوێن کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «شەو»، لەگەڵ وشەیەک کە بە (ئـ) دەستی پێ کردووە، وەکوو «ئاھەنگ»، پێکەوە کۆدەبنەوە و وشەیکی نوێ پێک دەھێنن کە واتایەکی نوێتری ھەیە وەکوو:
Line ١٢٥ ⟶ ١٢١:
ھەروەھا: کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.

=== ‌کێشەی بزوێنی «وو» ===

===‌کێشەی بزوێنی «وو»===
'''{{سوور|وو}}''' (û) دەنگێکی بزوێنە و ھەرگیز نابێ لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت. زۆر ھەڵەیە بنووسی: ووشە ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و ھتد. بەڵکوو دەبێ بە «{{دەقی ئاوی|و}}»ی نەبزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئەو پیتە، بزرۆکە ھەیە، کەوا بێت دوو بزوێن پێکەوە نانووسرێن و دەبێ وا بنووسرێن‌: {{دەقی ئاوی|و}}شە wişe، {{دەقی ئاوی|و}}رچ wirç، {{دەقی ئاوی|و}}ن win، {{دەقی ئاوی|و}}س wis و ھتد.

Line ١٣٣ ⟶ ١٢٨:
زۆر کەس بە ھەڵە دەنووسن: کەرکوک، مەحمود، حوکومەت و ھتد. کە ڕاستییەکەی ئاوایە: کەرک{{سوور|وو}}ک، مەحم{{سوور|وو}}د، حوک{{سوور|وو}}مەت و ھتد.

=== کێشەی بزوێنی «ە e» ===

===کێشەی بزوێنی «ە e»===
'''{{دەقی ئاوی|ە}}''' (e) سەرەڕای ئەوەی کە دەنگێکی بزوێنە، کردارێکیشە (فعل verb) کە لە «سێیەم کەسی تاک»دا، واتای (is)ی ئینگلیزی دەدات: (It is cold = ھەوا ساردە).
لە ئەلفبێی لاتیندا، کرداری ە (e) بەجیا دەنووسرێت: ‌(Hewa sard e)، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا، دەلکێت بە وشەکەی پێشیەوە: «ھەوا سارد{{سوور|ە}}». نموونەی تر:
برام{{سوور|ە}}، ھاوڕێم{{سوور|ە}}، کوڕ{{سوور|ە}}، کچ{{سوور|ە}}، پێنووس{{سوور|ە}}، دەست{{سوور|ە}}، ڕێزمان{{سوور|ە}}، کورد{{سوور|ە}}، بەرد{{سوور|ە}}.

=== کێشەی «یە» ===
جاری وایە وشەکەی پێش «ە» بە پیتێکی بزوێن «ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ»، کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «مامۆستا»؛ ئەو کاتە ئیتر لە جیاتیی «{{سوور|ە}}» دەنووسین «{{دەقی ئاوی|یە}}»: «مامۆستا{{دەقی ئاوی|یە}} mamosta ye».

Line ١٤٩ ⟶ ١٤٣:
*«سنەیی{{دەقی ئاوی|یە}}‌» نەک «سنەیی یە، سنەییە»

=== کێشەی «ی» ===

===کێشەی «ی»===
سەیری ئەم وشانە بکەن: «مەی mey»، «بی bî».

Line ١٦٠ ⟶ ١٥٣:
لە ئەلفبێی عەرەبیدا (ییـ) وەکوو یەکن، بەڵام لەڕاستیدا یەکەمیان بزوێنە و دووەمیان نەبزوێنە. ئەگەر سەیری لاتینییەکەی بکەین باشتر بۆمان ڕوونە: (îy). بۆیە گەر بزانین بە لاتینی چۆن دەنووسرێن، زۆر بەئاسانی لێک جیا دەکرێنەوە.

=== کێشەی بزوێنی «یی î» ===

===کێشەی بزوێنی «یی î»===
«یی î» دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. ھەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی «î» ھەموو کاتێ کەڵکیان لە «یی» وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:

«تییر tîr»، «سییر sîr»، «چییمەن çîmen»، «کوردیی kurdî»، «سیی sî»، «سلێمانیی Silêmanî»، «کفریی Kifrî».

بەڵام چونکوو ناشیرین بوو، لە ناو نووسەر و خوێنەری کورددا جێی نەگرت و بەناچاری ھەر یەک «ی» بۆی بەکار ھێنرا: «تیر tîr»، «سیر sîr»، «چیمەن çîmen»، «کوردی kurdî»، «سی sî»، «سلێمانی Silêmanî»، «کفری Kifrî».
Line ١٧٢ ⟶ ١٦٤:
«ڕەشایی reşayî»، «بەرایی berayî»، «دوایی diwayî»، «کۆتایی kotayî»، «پانایی panayî»، «شێنەیی şêneyî»، «کۆیەیی Koyeyî»، «سنەیی Sineyî»، «ھەڵەبجەیی Hellebceyî»، «ڕانیەیی Ranyeyî»، «ورمێیی Wirmêyî» و «تەنیایی tenyayî».

=== «ی»ی پێوەندی ===

«{{سوور|ی}}»ی پێوەندی ئەو دەنگی «{{سوور|ی}}»یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناو و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستا{{سوور|ی}} قوتابخانە، کچ{{سوور|ی}} شۆخ.
Line ١٨٢ ⟶ ١٧٤:
داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی ھونەرمەند، کاکەییی کوردپەروەر، زاراوەی ھەورامیی کۆن.

=== «ی»ی سێیەم کەسی تاک ===

ھەندێ لە جێناوە لکاوەکان بریتین لە:
Line ٢٠٤ ⟶ ١٩٦:
*نموونەی تر: «دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین»، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە «ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی».

=== کێشەی پیتی «ڕ» ===

===کێشەی پیتی «ڕ»===

"{{سوور|ڕ}}" دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:

::{{سوور|ڕ}}از، ھە{{سوور|ڕ}}ا، مە{{سوور|ڕ}}.

*تێبینی: نابێ «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ لەگەڵ «ر»ی سادە تێکەڵ بکرێت.
*یاسا: «ھەموو دەنگێکی «ڕ» لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێ بە «{{سوور|ڕ}}»ی گڕ بنووسرێت، نەک بە «ر»ی سادە.

ھەندێ کەس لە سەرەتادا بەشێوەی «ر» دەینووسن و ھێماکەی بۆ دانانێن. «ر» دەنگێکی سادەیە و زۆر جیاوازە لە «ڕ». لە سەرەتای وشەدا ھەموو دەنگی «ڕ»ی زمانی کوردی، گڕە، دەبێ ھەموو کاتێ بە ھێماکەیەوە بنووسرێت. نابێ بوترێت:

ئێمە دەزانین ھەموو دەنگێکی سەرەتا گڕە، کەوا بێت با بە «ر» بنووسرێت و خۆمان تێی دەگەین کە گڕە.
Line ٢٢٢ ⟶ ٢١٣:
{{سوور|ڕ}}است، {{سوور|ڕ}}ێگا، {{سوور|ڕ}}ۆخ، {{سوور|ڕ}}ژد، {{سوور|ڕ}}ەنج، {{سوور|ڕ}}زگار، {{سوور|ڕ}}ەش، {{سوور|ڕ}}ەنگ، {{سوور|ڕ}}ۆڵە.

== کێشە جۆربەجۆرەکان ==
=== کێشەی پێشگرەکانی «ھەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر» ===

ئەم پێشگرانە کاتێ دەچنە سەر چاوگ یان فەرمان یان ھەر شێوازێکی تر، پێیانەوە دەلکێن بەمەرجێ جێناوی لکاو نەکەوتبێتە نێوان پێشگر و وشەکەی دوای خۆی. وەک:
Line ٢٤٢ ⟶ ٢٣٣:
::دۆخی تر: ھەڵکشاو، ھەڵخراو، ھەڵنەکشاو، ھەڵخزێنراو؛ دانراو، داسەپاو، دابڕاو؛ ڕاپەڕێنراو، ڕاپەڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اکشاو؛ وەرگیراو، وەرگرتوو، وەرگرتە، وەرسووڕاو، وەرگێڕاو؛ دەرھێنراو، دەرخراو، دەرکراو، دەرچوو.

=== پێشگر و جێناوی لکاو ===

===پێشگر و جێناوی لکاو===

ئەگەر جێناوی لکاو «...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان» کەوتە نێوان پێشگر و فرمانەکەی دوای خۆی، ئەوا بەجیا دەنووسرێن و جێناوەکە بە پێشگرەوە دەلکێنرێ:
Line ٢٥٢ ⟶ ٢٤٢:
*وەر: {{سوور|وەر}}{{دەقی ئاوی|مان}} گرتایە، وەری نەگری، وەریان سووڕێنە، وەرمان گەڕێنە.
*دەر: {{سوور|دەر}}{{دەقی ئاوی|یان}} پەڕاندین، دەری خە.

=== گیروگرفتی فرمانی لێکدراو «فعل مرکب» یا «compound verb» ===

فرمانی لێکدراو بەو فرمانانە دەوترێن کە لە دوو یان چەند وشە پێک ھاتوون. وەک: «ڕێک + کەوتن = ڕێـکـکەوتن»، «پێک + ھێنان = پێکـھێنان».

ئەم فرمانانە:
*ئەگەر لە دۆخی چاوگدا بن پێکەوە دەنووسرێن، وەک: ڕێکخستن، شەڕکردن، کۆڵنەدان، خەباتکردن، تاڵانکردن، تێکدان، سەربڕین.
*ئەگەر لە دۆخە جۆربەجۆرەکانی فرمان «ئێستە، ڕابردووی سادە، ڕابردووی گێڕاوەیی، ڕابردووی دوور» بەکار ببرێن بەجیا دەنووسرێن:
Line ٢٨٣ ⟶ ٢٧٢:
*کۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان کردبوو، ڕوونتان کردبوو، ڕوونیان کردبوو

=== كێشەی «و»ی پێوه‌ندی ===

===كێشەی «و»ی پێوه‌ندی===
پیتی «'''و'''» (and) وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ سەربەخۆ ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێ و نەڵکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموون دەبێ بنووسرێ:
Line ٢٩٣ ⟶ ٢٨١:
::سەرنج: نموونەکانی سەرەوە ھەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوە مانایەکی نوێ پێک ناھێنن و ھەر بەتەنیا مانای خۆیان پاراستووە و جیاوازییان ھەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو کە لە خوارەوە باسیان دەکرێ.

=== وشەی لێکدراو «مرکب» ===

===وشەی لێکدراو «مرکب»===
ھەندێ جار دوو یان چەند وشە، کە ھەر کامەیان بۆ خۆی واتایەکی ھەیە، پێکەوە کۆ دەبنەوە و سەرجەم واتایەکی نوێتر پێک دەھێنن، بەم متوربەبوونە دەڵێن «وشەی لێکدراو». وشەی لێکدراو دەبێ بلکێن بە یەکەوە و نابێ بەجیا بنووسرێن؛ بە چەند شێوە پێک دێن:

Line ٣٢٦ ⟶ ٣١٣:
*بەرز + ە + فڕ = بەرز{{دەقی ئاوی|ە}}فڕ.
*ئاگر + ە + دیوار = ئاگر{{دەقی ئاوی|ە}}دیوار.

'''نموونەی تری وشەی لێکدراو:''' خۆترنجێنەر، خۆکوژ، بەردباران، کاروبار، ئەلفوبێ، ھاتوچۆ، زانستپەروەر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشەممھ، ڕاستەوخۆ، نیشتمانپەروەر، گوڵەگەنم، ڕێنووس، باوکمردوو، یەکگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامەنووس، ھەواڵنێر، پەیامنێر، بەرزەفڕ، جەرگبڕ، مناڵپارێز، چەمچەماڵ، بێکەس، جێبەجێ، دەستبەجێ، کانیکەوھ، ھەڵگورد، تاقبۆستان «تاقۆسان»، ملھوڕ، تەختەکلیل، پاشبنەما، بنکەدراوە «databa»، بەستھێڵ «dash»، ڕوومێز «desktop»

=== پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا ===

===پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا===
پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا ھەم دەتوانرێ بنووسرێ و ھەمیش دەتوانرێ نەنووسرێت، وەکوو:
*«دێ و دەڕوا» یان «دێت و دەڕوات»
*«نان دەکا» یان «نان دەکات»

=== وشەی بیانی ===

===وشەی بیانی===
ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو کوردییەوە دەبێ بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێت یان ئەگەر پێویست بوو وەکوو خۆی بنووسرێتەوە دەبێ بخرێتە ناو دوو کەوانەوە.

*ئەڵڵا، قەڵەم، ئەکبەر.
*لە زمانی کوردیدا بە «مذھب» دەڵێن "ڕێباز".

=== ئامرازی «تر» و وشەی «تر» ===

===ئامرازی «تر» و وشەی «تر»===
«تر، ترین» وەک ئامرازی بەراوردکردن، دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:
*جوان، جوانتر، جوانترین
Line ٣٥٢ ⟶ ٣٣٥:
*کابرایەکی تر، شەوێکی تر، نووسەرێکی تر.

=== پاشگرەکانی «دا، ڕا، وە، ەوە» ===

===پاشگرەکانی «دا، ڕا، وە، ەوە»===
دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:

Line ٣٦٠ ⟶ ٣٤٢:
*وە: لە کوێوە بۆ کوێ؟
*‌وە: لە ھەوەڵەوە بیگێڕەوە.

'''فرمانی «دا»''': وشەی «دا» کە ڕابردووی «دان، دایین»ە جیاوازیی ھەیە لەگەڵ پاشگری «دا» و، دەبێ بەجیا بنووسرێت:
Line ٣٦٩ ⟶ ٣٥٠:
*ئاخری وەڵامی دایەوە. «نەک وەڵامیدایەوە».

=== کێشەی «لە» ===
«لە»، ھەندێ جار سەربەخۆ دەنووسرێت: "شۆڕش لە کوردستاندا گەرمە."

Line ٣٧٩ ⟶ ٣٦٠:
*لە ئێرە = لێرە

== بەراوردکاری ==
=== «بێ» یان «بەبێ»؟ ===

لێرەدا‌ دەمانەوێ بەراوردکارییەک لەگەڵ زمانە ئەورووپییەکاندا بکەین، بۆ ئەو مەبەستە باشترە بە نموونەیەک دەست پێ بکەین:
Line ٤٠٤ ⟶ ٣٨٥:
::«بێ، بەبێ» = «without»

=== ئاوەڵکار «قید» ===

===ئاوەڵکار «قید»===
کاتێ وشەیەک چۆنێتیی فرمان یان کردارێک (verb)، ڕوون کاتەوە پێی دەوترێ ئاوەڵکار (adverb). نموونە:

Line ٤١٨ ⟶ ٣٩٨:
ئەم شێوازە لە زمانی ئینگلیزیدا «ly» دەگرێت و دەلکێ بە ئاوەڵناوەکەوە: «بەھێواشی slowly».

== ئەمانەش ببینە ==

==ئەمانەش ببینە==
* [[ویکیپیدیا:نووسینی کوردی|نووسینی کوردی]]
* [[ویکیپیدیا:خاڵبەندی|خاڵبەندی]]

== سەرچاوەکان ==
==بەستەری دەرەکی==
* [http://zkurd.org/diyako/renus/ زانستپەروەرانی کورد]
* [https://drive.google.com/file/d/0BxFn-1e6n2i_a0FXLWExcmRDRWM/view ڕێنووسی زمانی کوردی، پەرتووکی سەرھێڵ (پی دی ئێف)]

== بەستەرە دەرەکییەکان ==
==سەرچاوە==
* [https://drive.google.com/file/d/0BxFn-1e6n2i_a0FXLWExcmRDRWM/view ڕێنووسی زمانی کوردی، پەرتووکی سەرھێڵ (پی دی ئێف)]
*زانستپەروەرانی کورد[http://zkurd.org/diyako/renus/]

[[پۆل:نووسینی کوردی]]