نۆکەندی ئیستەمبوڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Istanbul Canal»
تاگەکان: nowiki زیاد کرا دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٤٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

نۆکەندی ئیستەمبوڵ (تورکی: Kanal İstanbul) نۆکەندێکی دەستکردە کەوا لەلایەن وڵاتی تورکیاوە کاری درووستکردنی بۆ دەکرێت. نۆکەندە دەستکردەکە دەریای ڕەش و دەریای مەڕمەڕە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەمشێوەیەش دەریاکانی ئێژە و ناوینیش دەگەیێنێتەوە یەکتری. هەروەها وادەکات خاکی دیاریکراو لە لایە ئەوڕوپیەکەی ئیستەمبوڵ دابڕێت و بەمشێوەیەش دوورگەیەک لەنێوان کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوڕوپاش لە ئاکامدا درووست بێت.[١]

Istanbul Canal
Planned route of the canal
شوێنIstanbul
وڵاتTurkey
تایبەتمەندییەکان
درێژی٤٥ km (٢٨ میل)
Maximum boat length٣٥٠ m (١٬١٤٨ پێ ٤ in)
Maximum boat beam٧٧٫٥ m (٢٥٤ پێ ٣ in)
Maximum boat draft17 m (55 ft 9 in)
دۆخPre-feasibility studies commenced April 2009, feasibility studies conducted April 2012, Construction has started June 2021
جوگرافیا
ئاراستەOne way at a time
خاڵی دەستپێکBlack Sea
خاڵی کۆتاییSea of Marmara
دەستپێکی پۆتانەکان41°20′20″N 28°41′54″E / 41.338815°N 28.698234°E / 41.338815; 28.698234 (Black Sea)
کۆتایی پۆتانەکان40°58′46″N 28°46′07″E / 40.9795°N 28.7687°E / 40.9795; 28.7687 (Sea of Marmara)
پەیوەستە بەLake Küçükçekmece

ئامانج لە درووستکردنی نۆکەندەکە کەمکردنەوەی قەڵەباڵغی دەربەندی بۆسۆفۆرۆسە کەوا ڕۆژانە ١٦٠ کەشتی بەنێویدا تێپەڕ دەبن. بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئامانجی سەرەکی لە درووستکردنی نۆکەندەکە بۆ ئەوەیە کە تورکیا بتوانێت بەبێ گوێدانە ڕێکەوتنی مۆنترۆ کەشتیەکانی بگوازێتەوە بەوپێیەی ڕێکەوتنی مۆنترۆ هاتوچۆی کەشتی جەنگی وڵاتانی دوور لە دەریای ڕەش سنووردار دەکات و تورکیاش ناتوانێت وەک پێویست قازانجی ماددی بکات بەهۆی ڕێکەوتنەکە.[٢] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، بیناڵی ییڵدرم ڕایگەیاند کەوا خاڵەکانی ڕێکەوتنی مۆنترۆ نۆکەندی ئیستەمبوڵ ناگرێتەوە.[٣]

پڕۆژەی درووستکردنی نۆکەندی ئیستەمبوڵ ڕوبەڕووی چەندین ڕەخنەی جۆراوجۆر بۆتەوە هەم لەسەر ئاستی نێوخۆیی و هەمیش نێودەوڵەتی. لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ـدا، زیاتر لە ١٠٤ میری دەریایی تورکیا بەیاننامەیەکیان واژۆ کرد کە تیایدا ڕەخنەیان لە درووستکردنی نۆکەندەکە گرت و ڕایانگەیاند کە درووستکردنی نۆکەندەکە پێشیلکردنی ڕێکەوتنی مۆنترۆیە. وەک کاردانەوەیەک ١٠ میری دەریایی لەلایەن حکومەتی تورکیا بە بیانووی هەوڵی کودەتاوە دەستگیر کران.[٤] بەدەر لەوەش دانیشتووانی ئیستەمبوڵ دژی درووستکردنی نۆکەندەکەن بەپێی ڕاپرسییەکی دەزگای ماک کە تیایدا ٪٨٠ی بەشداربووان دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر درووستکردنی نۆکەندەکە دووپات کردەوە.[٥] هەروەها وڵاتی ڕووسیاش دژی درووستکردنی نۆکەندەکەیە بەوپێیەی ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کەشتی جەنگی وڵاتانی ناتۆ لەڕێگەی ئەم نۆکەندەوە بگەنە دەریای ڕەش و مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان درووست بکەن. [٦]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Turkey to build waterway to bypass Bosphorus Straits". BBC News. 2011-04-27.
  2. ^ "How Istanbul's man-made canal project could trigger an arms race". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2018-06-03. Retrieved 2019-02-10.
  3. ^ "How Istanbul's man-made canal project could trigger an arms race". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2018-06-03. Retrieved 2019-02-10.
  4. ^ "Turkish ex-admirals arrested over criticism of Erdoğan's 'crazy' canal scheme". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-04-05. Retrieved 2021-04-05.
  5. ^ "MAK Danışmanlık'tan olay Kanal İstanbul' anketi! Yüzde 80 destek vermedi" [Istanbul Canal project: Survey from MAK Consulting! 80 percent do not support it]. Internet Haber (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 28 August 2020.
  6. ^ "Turkey's Istanbul Canal bid may undermine Russia's support of its regional allies — expert". 14 April 2021. Retrieved 16 October 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)