باخچەی وشەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
ھێڵی ٦٩:
فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر تاکاوۆ ئاکیزوکی، پێڵاوسازێکی ١٥ ساڵ کە حەزێکی زۆری بۆ دروستکردنی پێڵاو ھەیە، و یوکاری یوکینۆ، ژنێکی ٢٧ ساڵی سەیر کە ئاکیزوکی بەردەوام لە بەیانییە باراناوییەکاندا لە [[شینجوکو گیۆئین|باخچەی نیشتیمانیی شینجوکو گیۆئین]] چاوی پێ دەکەوێت. لەکاتێکدا تاکاوۆ وانەی بەیانیانی خۆیی لەبەر دروستکردنی پێڵاوەکان جێ دەھێشت، یوکاری لەبەر کێشە تایبەتییەکانی ژیانی پیشەییی خۆی، خۆی لە کار دەدزییەوە. یوکاری ھیچ شتێک دەربارەی خۆی بۆ نموونە ناوی خۆی بە تاکاوۆ ناڵێت، لەکاتێکدا تاکاوۆ بە وتنی تامەزرۆییی خۆی بۆ پێڵاوەکان و پێشکەشکردنی دروستکردنی جووتێک پێڵاو بۆ یوکاری دەست پێ دەکات. کە تاکاوۆ کەسایەتیی یوکاری دەناسێت، ھەستەکان دەگەنە لووتکە چونکە ھەردووکیان تێدەگەن کە یەکترییان فێر کردووە «چۆن بە پێ بڕۆن». شینکای چیرۆکەکەی بە ناونیشانی چیرۆکی «دڵتەنگیی تەنیایی»، لەسەر بنەمای مانای وشە کۆنە ژاپۆنییەکە بۆ «خۆشەویستی» نووسی، و پێڵاوەکانی وەک خوازەیەک بۆ ژیان بەکارھێنا. بیرۆکە سەرەکییەکانی چیرۆکەکە بریتین لە باران، شیعرەکانی [[مان یۆشوو]]، و باخچە ژاپۆنییەکە. بە وتەی شینکای، جیاوازیی تەمەن لەنێوان دوو کەسایەتییە سەرەکییەکە و تایبەتمەندییەکانیان ئەوە دەردەخات کە چۆن خەڵک بەشێوەیەکی پچڕپچڕ و بەناڕێکی پێگەیشتوون، ھەتا ھەندێ جار باڵغەکانیش ھەست بە پێگەیشتنی زیاتر لە مێردمناڵەکان ناکەن.
 
بۆ یەکەم جار ''باخچەی وشەکان'' لە {{nowrap|٢٨ی نیسانی ٢٠١٣}} لە فێستیڤاڵی گۆڵد کۆست فیلم لە ئوسترالیا نمایش کرا و لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ لە ژاپۆن بڵاوکردنەوەیەکی گشتیی ھەبوو. بۆ یەکەم بڵاوکردنەوەی ژاپۆنی، فیلمەکە لەگەڵ کورتەئەنیمەیشنێک بەناوی {{Nihongo|''[[دارێکا نۆ مانازاشی]]''|だれかのまなざし||وەرگێڕانی وشە بە وشە: ''تێڕوانینی کەسێک''}}، کە ھەر لەلایەن شینکای دەرھێندراوە نمایش کرا. ''باخچەی وشەکان'' خشتەیەکی بڵاوکردنەوەی نائاساییی ھەبوو چونکە لەو کاتەی یەکەم نمایشی سینەماییی ژاپۆنیی ھەبوو، لە ھەمان ڕۆژدا بە دیجیتاڵی لەسەر ئایتیوونس بڵاو کرایەوە، و لە ٢١ی حوزەیران، دی ڤی دی و بلوڕەیەکەی بڵاو کرانەوە لەکاتێکدا فیلمەکە ھێشتا لە سینەماکان بوو. فیلمەکە لەلایەن [[سێنتای فیلمۆرکز]] لە [[ئەمریکای باکوور،باکوور]]، [[ئەنیمێ لیمیتد]] لە [[شانشینی یەکگرتوو،یەکگرتوو]] و [[مادمان ئینتەرتەینمنت]] لە [[ئوسترالیا]] مۆڵەتی پێ دراوە. فیلمەکە ماوەیەکی باش لە سینەماکان نمایش کرا و لە چەندین بۆنەی فیلمی ناوخۆیی و جیھانی میوانداری کرا. بە درێژاییی ٢٠١٣ لە کۆگای ئایتیوونس پلەیەکی بەرزی ھەبوو، و وەک باشترین ئەنیمەیشنی ساڵ لە باشترینی ٢٠١٣ی ئایتیوونس ھەڵبژێردرا. [[کۆبی ئەنیمەیشن|خەڵاتی فیلمی سینەماییی کۆبی]]ی ساڵی ٢٠١٣ و خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی فانتازیا و فێستیڤاڵی شتووتگارتی فیلمی ئەنیمەیشنی بردەوە. پێداچوونەوە سەرھێڵەکان بەگشتی باش بوون لەگەڵ پێداھەڵدانی جیھانی بە نیگارکێشییەکە، ھەرچەندە بۆچوونەکان دەربارەی چیرۆکەکە، ماوەی چیرۆکەکە و سۆزی خاڵی وەرچەرخانی چیرۆکەکە تێکەڵاوجیاواز بوون.
 
== چیرۆک ==
ھێڵی ١٩٧:
 
=== سینەما و میدیای ماڵەوە ===
فیلمەکە لە ھەمان ڕۆژی بڵاوکردنەوە سینەمایییەکەی، بە دیجیتاڵی لەسەر [[ئایتیوونز|ئایتیوونس]] بڵاو کرایەوە،{{r|Otaku_Mode_22Feb2014|Otaku_Mode_28Dec2013}} کە بۆ فیلمێک زۆر نائاسایی بوو. بێجگە لەوەش، دی ڤی دی و بلوڕەیەکە بەردەست خران لەکاتێکدا فیلمەکە ھێشتا لە سینەماکان بوو.{{r|Otaku_Mode_28Dec2013}} لەگەڵ یەکەم بڵاوکردنەوە ژاپۆنییەکەی ٣١ی ئایار، بە دوای کەمتر لە مانگێک چاپەکانی دی ڤی دی و بلوڕەیەکەش لە ٢١ی حوزەیران لە ژاپۆن بڵاو کرانەوە.{{r|FandomPost_07Mar2013|ANN_news_15Feb2014}} دی ڤی دییەکە لەگەڵ نامیلکەیەکی ١٦ پەڕی و نزیکەی ٣٠ خولەک تایبەتمەندیی زیادەی وەک خەڵات، کە وەشانێکی کورتی ھەندێک لە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ شینکای و دەستەی ئەکتەرانیشی تێدا بوو ھات. بلوڕەیەکەش ھەمان تایبەتمەندیی ھەبوو، بەڵام ئەم ٩٠ خولەکی لە تایبەتمەندییە زیادەکەی وەک خەڵات تێدا بوو، کە وەشانێکی درێژی چاوپێکەوتنەکانی لەخۆ گرتبوو.{{r|FandomPost_07Mar2013}}
 
لە {{nowrap|٢٤ی نیسانی ٢٠١٣}}، کۆمپانیای دابەش و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، کۆمپانیای سێکشن ٢٣{{r|activeAnime_25Apr2013b}} و کۆمپانیای مۆڵەتدانەکە، کۆمپانیای سێنتای فیلمۆرکز وەرگرتنی مۆڵەتەکەیان و پلانی بڵاوکردنەوەی وەشانێکی دیجیتاڵی و دی ڤی دی و بلوڕەیەکەیان بە دوو زمان لە ئەمریکای باکوور لە کۆتاییی ئەو ساڵەدا ڕاگەیاند.{{r|ANN_news_24Apr2013|FandomPost_24Apr2013|Japanator_24Apr2013|activeAnime_25Apr2013a}} دی ڤی دی و بلوڕەیەکە ھەردووکیان لە {{nowrap|٦ی ئابی ٢٠١٣}} بڵاوکرانەوە.{{r|FandomPost_07Mar2013|ANN_news_15Feb2014|ANN_news_06Aug2013}} بلوڕەیەکە [[١٠٨٠پی]]ی ئەی ڤی سی(کۆدینگی ڤیدیۆی پێشکەوتوو)ی بە ڕێژەی دیمەنی ١٫٧٨:١ لە شاشەی فراوان و دەنگیی بەکۆدکراوی بە کۆدێکی بەفیڕۆنەدەری [[دی تی ئێس-ئەیچ دی ماستەر ئۆدیۆ]] بەکارھێنا. پێچانەوەی بلوڕەیەکە نە سندووقی تێدا بوو نە بەرگی دووڕوو.{{r|FandomPost_09Jul2013}}