سپەیس ئێکس دراگۆن ٢: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک| وێنەیەکی دەستەی دراگۆن کە نێزیکە لە وێستگەت بۆشایی نێونەتەوەیی لە ئاداری ٢٠١٩ '''دراگۆن ٢''' (بە ئینگلیزی : SpaceX Dragon 2) پۆلێکە لە کەشتی بۆشایی کە شایەنی دووبارە بەکارهینانەوەی هەیە، ئەو کەشتیە بۆشاییەش د...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٥٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

دراگۆن ٢ (بە ئینگلیزی : SpaceX Dragon 2) پۆلێکە لە کەشتی بۆشایی کە شایەنی دووبارە بەکارهینانەوەی هەیە، ئەو کەشتیە بۆشاییەش دروستدەکرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کەشتیەکە لەلایەن مووشەکی فاڵکۆن ٩ بلۆک ٥ەوە هەڵدەگیرێ و دەنێردرێتە بۆشایی، گەڕانەوەشی دەنیشێتەوە بە پەڕەشووتێک لەسەر ڕووی ئاو، ئەو کەشتیە دەبێتە دوو بەش: ١: کڕێو دراگۆن، کەشتیەکە دەتوانێت ٧ کەشتیوان هەڵبگرێت و بچێتە بۆشایی ئاسمان ٢: کارجۆ دراگۆن، کەشتیەکە نوێکراوەیە و جێگرەوەی کەشتی دراگۆنی ڕەسەنە.

وێنەیەکی دەستەی دراگۆن کە نێزیکە لە وێستگەت بۆشایی نێونەتەوەیی لە ئاداری ٢٠١٩

یەکەمین نێرداوی کەشتی دراگۆن٢ کە مرۆڤیشی هەڵگرتبوو ناونرا (دەستەی دراگۆن دیمۆ ٢) لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ پاشان، ئەو چالاکیەش یەکەمین ناردنی مرۆڤ بوو لۆ بۆشایی ئاسمان لە ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا پاشی ٩ ساڵ، کۆمپانیایی سپەیس ئێکس بووە یەکەمین کۆمپانیا کە بتوانێت کەشتیوانان بباتە بۆشایی. [١]

چالاکی دیمۆ ٢

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوبەری ناسا جیم بریدینستاین ڕایگەیاند: بەپێی میکانیزمی ناردنی مرۆڤ لۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لە ئەرکی (دیمۆ٢) بە کەشتی بۆشایی دراگۆن لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دووبارە ئەمریکا هەر یەک لە کەشتیوانان (بۆب بێنکن و دۆگلاس هێرلی) دەنێرتە وێستگەکە، ئەوەش دەبتە یەکەم چالاکی ناردنی مرۆڤ لۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی لە خاکی ئەمریکاوە پاشی چالاکی ئێس تی ئێس ١٣٥ لە ساڵی ٢٠١١، پاشان ڕێکەوتی ناردنەکە گواسترایەوە لۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ بە هۆکاری نالەباری کەش و هەوا، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٩:٢٢ بە کاتی جیهانی کەشتیەکە نێردرا و لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٤:٢٧ بە کاتی جیهانی گەیشتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، پاش ئەنجامدانی ئەرکەکە بە سەرکەوتووی لە ناو وێستگە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ کەشتی بۆشایی دراگۆن دیمۆ٢ لە وێستگەت بۆشایی جیابوویەوە و بە سەرکەوتووی نیشتەوە لەسەر ڕووی زەریا. [٢][٣][٤]

سەرچاوە

بەستەری دەرەکی