فیفا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازیی ناوی ڕۆبێرت (بەپێی داواکاری)
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣:
'''فیفا''' یەکێتیی [[تۆپی پێ]]ی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، رێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لەجیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم رێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی [[سویسرا]]یە و لەئێستا دا [[جیانی ئینڤانتینۆ]] سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە.
==کورتەیەکی مێژوویی==
فیفا تەنها ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە،پێیە،جگە لەوانەش مۆندیال کە لەساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم رێکخراوە لەساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد.
یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ئەم رێکخراوە سەرپەرشتی کرد لە ساڵی ١٩٠٦دا بوو.
پاشان لەساڵی ١٩٠٩دا ئەفریقای باشوور، ساڵی ١٩١٢ ئەرژەنتین، ساڵی ١٩١٣ ئەمریکا بوونە ئەندام لەو رێکخراوەدا بەمەش فیفا بێجگە لە وڵاتانی ئەورووپا وڵاتانی کیشوەری ئەمریکاشی گرتەوە.
بەشداریی کردنی زۆربەی یاریزانەکان لە جەنگی یەکەمی جیھانی و سنووردار بوونی کەرەستەکانی گەشتی یاریزانەکان، فیفای تووشی قەیران کرد، دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ھیرشمان کارل-ی ئەڵمانی بووە سەرۆکی فیفا و رێکخراوەکەی لەو قەیرانە رزگار کرد، لەو سەردەمە بەریتانیا وەک ماڵی فیفا نەیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ دوژمنەکانی لەجەنگی یەکەمی جیھانی راگەیاند و ئەندامێتیی خۆی لەفیفا ھەڵوەشاندەوە، لەو کاتەوە فیفا لەلایەن مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لەبەریتانیا سەرپەرشتی دەکرا و یاساکانی تۆپی پێ تەنیا لەلایەن فیفاوە پەسەند نەدەکرا، بەڵکو لەلایەن ئەنجومەنێکی تری نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەناوی IFABەوە یاساکان دادەرێژراو پەسەند دەکرا، ئەو ئەنجومەنە لە٨ ئەندام پێکھاتبوو، فیفا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا ٤ ئەندامی ھەبوو، ٤ ئەندامەکەی دیکە سەر بەئەنجومەنەکانی بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندی باکوور بوون، ئەنجامدانی ھەر گۆڕانکارییەک لەیاساکانی تۆپی پێ، پێویستی بەرەزامەندی ٦ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ھەبوو.
کۆنگرە بەرزترین دەسەڵاتە لەفیفادا و لەنوێنەرانی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەندام لەرێکخراوەکەدا پێکدێت، کونگرە دانیشتنی ساڵانەی خۆی ھەیە و لە ھەلومەرجی تایبەتیشدا دانیشتنی نا ئاسایی دەبێت، تەنیا کونگرە دەتوانێت بە پەسەندکردنی یاسا، گۆڕان لەفیفا دروست بکات و دەشتوانێت سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی بەڕێوەبەری فیفا دەستنیشان بکات. د
[[پەڕگە:2014 FIFA Convention Center.jpg|thumb|بارەگای فیفا لە سویسڕا]]
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/فیفا»