حەمدی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «{{کەسایەتی | ناو = حەمدی | ناوی کاتی لەدایکبوون = ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ | شوێنی لەد...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١

ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٦ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی هەبووە.

حەمدی

لەدایکبوون١٨٧٦
مەرگ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦
سلێمانی
شوێنی گۆڕگردی سەیوان، سلێمانی

حەمدی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.

ژیان

حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.