ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏Tech News: 2021-40: بەشی نوێ
تاگ: پەیامھێنی بەکۆمەڵ
ھێڵی ٤١٨:

ماندوو نەبن و ئەوپەڕی ڕێز. [[بەکارھێنەر:Daniel abdullah|Daniel]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Daniel abdullah|گفتوگۆ]]) ‏٢٠:٠٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:سڵاو کاکە {{وب|Daniel abdullah}} ببوورە، لەبەر بێمەجالی زوو وەڵامم نەدایەوە.
;سەبارەت بە پەیامی یەکەم
:با من لە خۆمەوە دەست پێ بکەم کە بەڕاستی لەوەتەی ئەو چوار ساڵ و نیوەی کە لە ویکیپیدیام، وتارەکانم نەگەیشتوونەتە ١٠٠ دانەش. من خۆم زۆر ڕقم لە وتاری کۆلکەیە بەتایبەتی گەر بە مەبەستی زۆرکردنی ژمارەی وتار دروست کرابێت یان بکرێت. وتارەکانیشم بگەڕێیت بڕوا ناکەم جگە لە چوار پێنج وتار ھی زیاتری کۆلکە بدۆزیتەوە (گەر چی ھەموویان ھێندەش بە ناوەڕۆک نین) چونکە من خۆم بڕوام بە زۆرکردنی ژمارەی وتار نییە. بەخوا من خۆم توانام ھەیە بەس خۆم مانگانە ١٬٠٠٠ وتار یان زۆر زیاتریش بڵاو بکەمەوە، بەڵام نایکەم. ئەو کاتەی ھاتمە ویکیپیدیا، ویکی کەمتر لە ٢٠،٠٠٠ وتاری ھەبوو، بەڵام ئێستا بە ھەوڵی چەندین دڵسۆز وتاری زۆر باش دروست کراوە. تەنانەت وتاری وامان ھەیە کە گەیشتووەتە ئاستێک کە وتاری [[گرێتا توونبەری]] لەدەرەوەی ویکیپیدیا (نەک لە سەرچاوە کوردی و عەرەبییەکان) باس بکرێت. ئەوە بۆ ئێمە زۆرە! ئێستا ھەندێک وتار ھەن وەک [[٤ی تشرینی یەکەم]] و [[٢٠٢١]]، گەر کۆلکەش بن، بە ناچاری دەبێت دروستیان بکەین چونکە ئەو جۆرە وتارانە وردەوردە پەرەیان پێ دەدرێت. لە فەیسبووکیش وتوویانە کە زۆرکردنی ژمارەی وتارەکان کەڵکی نییە؛ ناوەڕۆک گرنگە. بە بڕوای من ویکیی خۆمان گەر چی بە گوێرەی پێویستیش نییە، بەڵام زۆر باشیش ھاتووە. زۆرێک لە ویکییەکان پێشبڕکێی زۆرکردنی ژمارەی وتار دەکەن کە ئێمە تا ئێستاش وامان نەکردووە. بەخوا بمانەوێت، دەتوانین تەنیا بە زۆرکردنی ژمارەی وتاری کۆلکە کە خەڵکی ئێستا عەقڵی لە چاویدایە، وا لێ بکەین کە لەسەر کەناڵەکان و چوزانم ھەموو جۆرە میدیایەک بان بانگمان بکەن و خۆمان فش بکەینەوە، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین. ویکیی ئێمە لە ڕووی وتارە باش و ھەڵبژێردراوەکانەوە لە چاو زۆر ویکیی تر کە پێشبڕکێ دەکەن یانیش بە وەرگێڕی گووگڵ و ئەمانە وتارەکانیان دروست دەکەن، نایابە و حەقی خەڵاتکردنی سەربازە ونەکانمان ھەیە! بۆ نموونە بەکارھێنەر:فەرھاد یەکێکە لەوانە کە بەڕاستی بێوچان کار دەکات و جارێکیش وتارێکی بۆ باش یان ھەڵبژێردراو بوو، پاڵاوت، دواتر ھەر خۆی پەشیمان بوویەوە. وتم بۆچی وات کرد؟ وتی کێشە نییە و با وتاری درێژی ھەڵنەبژێردراوشمان زۆر بێت. مەبەستەکەی ئەوە بوو مەرج نییە ئەوەی درێژ بوو، ئیتر باجێکی باش یان ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. لە کۆتاییش، وتارە کۆلکەکانیش، دەستپێکێکن بۆ وتارێکی باشتر. گەر شتێکم لەبیر کردووە، تکایە بە بیرم بێنەوە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

;سەبارەت بە پەیامی دووەم
:دڵنیا بە ئێوە تاکە کەس نین کە لەڕێگەی ویکیی ئینگلیزییەوە دێنە کوردییەکە. من خۆشم زۆر جار ھەر وا دەکەم. :) نەک ئێمە، زۆرینەی بەکارھێنەرانی ویکییەکانی تریش ھەر وا دەکەن و لەڕێگەی ئینگلیزییەکەوە دەچنە سەر زمانەکەی خۆیان. ئەوە شتێکی تا ڕادەیەک ئاسایییە. سەبارەت بە پاسدان، دەکەوێتە سەر گرووپی [[ویکیپیدیا:پاسدەر|پاسدەران]] و بەڕێوەبەران کە ڕەنگە ئەو کەسەی پاسی دەدات، دیقەت نەکاتە سەر ناوی وتارەکە یانیش ئەسڵەن شارەزای وتارەکە یان ناوەکەی یانیش وشەزانی و بابەتە کوردییەکە نەبێت. ھەر کەس ناوی چاکی دۆزییەوە یان با بە وتووێژ بیگوازێتەوە یانیش بیکاتە ڕەوانەکەر. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کاک Daniel abdullah من گومانم لە دڵسۆزیی ئێوە نییە و ئەو کاتە زانیم کە دڵسۆزیت کە لە فەیسبووک بە دروستکردنی [[کاتنامەی دھۆک]] یارمەتیی ئەو کەسەت دا کە داوای دروستکردنی وتارەکەی کردبوو. دەستیشت خۆش بێت و ئەوەی لەسەر تۆیە، گەیاندنی قسەکانی ناخ و ئاسوودەکردنی ویژدانی خۆتانە. کێشەی ئەوەشی کە بەشێک ویکیپیدیای کوردی بچووک دەکەنەوە، ئەوەیە کە یان قیزیان نایە کوردی بخوێننەوە یانیش پێیان عەیبە و لەبەر ئینگلیزی و عەرەبی و ئەوانەی کە دەیزانن، دیسان قیزیان نایە کوردییەکە بخوێننەوە. من کارم بەوانە نییە. من خۆم لەبەر ئەوە ویکیپیدیام ھەڵبژارد، چونکە دەزانم ھەوڵەکانم نافەوتێن و تا بێت کارەکانم باشتر دەکرێن نەک خراپتر، و بەرھەمێکم بۆ خۆم و نەتەوەکەم دەبێت. دڵنیام ئەوانەشی کە لێرەن ھەر وا بیریان کردووەتەوە ئەگینا چ مەجبوورن بەبێ ھیچ بەرامبەرێک بێنە ویکیپیدیا. خۆ شوێنی تر زۆرە بۆ خزمەتکردن، بەڵام لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ڕۆژێک نامێنێت و شکست دەھێنێت. بەڵام مەسەلەی ویکیمیدیا جیاوازە و لەلایەن کۆمپانیا و سەرمادارەکانەوە ناھێڵن بکەوێت و یارمەتییان دەدەن. ئەم باسە زۆر ھەڵدەگرێت و با درێژەی پێ نەدەم.

سەبارەت بە کوردیپێدیا، ڕاستییەکەی من نازانم شێوازی کارکردنی ئەوان چۆنە، بەڵام ئەو کتێبانە شتێکی باشە و دەستیان خۆش بێت. ھەڵبەتە من ناشزانم مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نا، و کێ ئەو کتێبانە لەوێ بڵاو دەکاتەوە. بەڵام ئەوەش بڵێم کە ناوەڕۆکەکانی بابەتەکانیان بێسەرچاوەن (بەڵام ئاگاداری ھەمووی نیم). بۆ نموونە نووسیویانە [[عەبدولباست عەبدوسسەمەد]] کوردە لەکاتێکدا تاکە سەرچاوەیەکیشی نییە. من چۆن بڕوا بەوە بکەم؟! ڕەنگە ئامانجی کوردیپێدیا بە پلەیەکی بەرز کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە بێت، بەڵام ئامانجی ویکیپیدیا پوختکردنەوەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانە، بە خۆڕایی بیخاتە بەردەستی خوێنەر. بەھەرحاڵ، نامەوێت لە کارەکانیان کەم بکەمەوە و ئەوەی دەیەوێت بە نیازێکی پاک خزمەت بە کورد و زمانەکەی بکات، دەستخۆشیی لێ دەکەم.

کێشەیەکی تری گەورەی ئێمە ئەوەیە کە ژمارەی بەکارھێنەرە ئەزمووندارەکانمان کەمە و فریای ئەوانە ناکەون کە دێن و لە سفرەوە ھەموو شتێکیان بۆ باس بکەن، کە زۆرینەی تازەکارەکان دوای چەند بەشدارییەکی کەم نامێنن. ئێ ئیتر ئەم سووڕە ئاوا بەردەوام دەبێت و ئەو چەند کەسە حەوسەڵەی ئەو کارە بێزارکەرەیان نامێنیت. من خۆم زۆر جار بیرم لە وازھێنان کردووەتەوە چونکە ئەمەنە قسەی دووبارە دەکەم و ھیلاکم دەکەن خەریکی وتارێک بایەم باشتر دەبوو. دووبارە باسی کاک فەرھاد دەکەمەوە کە بەڕاستی دڵسۆزە و ھەوڵێکی زۆری بۆ پێشخستنی وتارە زانستییەکان داوە. کارکردن بۆیە ھەرەوەزییە چونکە تۆ وا دەزانی ئەوەی تۆ کردووتە ھیچ کەموکوڕییەکی نییە، بەڵام کاتێک من یا کەسێکی تر ھەڵەیەکی چاک دەکەین، ئینجا درکی پێ دەکەی کە بەڵێ، ئەوەی تۆ بێعەیبیش نەبوو. من خۆشم وام کە وتارێک بڵاو دەکەمەوە، دایمەن حەز دەکەم بەکارھێنەرە شارەزاکانی زمان و لایەنە زانستییەکەش پشکنینی بۆ بکەن چونکە بە بڕوای خۆم دروستترین کارم کردووە بۆیە ھەڵەکانی خۆم نابینم. ئەمە ڕەنگە بۆ بەکارھێنەرانی زمانپاراو کەمتر ڕوو بدات، بەڵام بۆ زۆرینە ڕوو دەدەن. ھەرەوەزییەکەی ئێرە ئەوەی خۆشە! ببوورن بۆ درێژدادڕیم. لەگەڵ ئەوپەڕی پێزانینی ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

== نێوانویکیی پەڕەی بەکارھێنەر ==