ڕەواندز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 804717 لە لایەن 2A03:EF42:C000:D4C3:1:2:4C65:EB61 (لێدوان)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٤٥:
ڕووبەری [[قەزای ڕەواندز]] ١٤٨٬٤٦٥کم دووجایە و لە ٤٣ پێکدێت، باری ڕووی زەوی بەم شێوەیەیە: دەشت:٢٠٪، گرد: ٢٠٪، چیا:٦٠٪، لە سەر ھێڵی پانی (٣٧) وھێلی درێژی (٤٤)ـە. ھەڵکەوتی ئەم شارە لە نێوان کۆمەڵێک چیا و دۆڵدایە کە لەباکووردا چیای (زۆزک و حەسەن بەگ) ە لەخۆرھەڵاتدا ([[چیای ھەندرێن]] و [[دۆڵی باڵەکایەتی]]) و لە خۆرئاواشدا گردۆڵکەکانی (باپشتیان و گۆرزە و [[چیای برادۆست]])ـە لە باشووریشدا ([[چیای کۆڕەک]] و ئارمۆشە). ڕەواندز بەیەکێک لەشارۆچکە جوانەکانی ھەرێمی کوردستان دادەنرێت، ڕێژەی دانیشتوانی (٢١٢٨٠) کەسن، چەندان ناوچەی گەشتیاری گرنگی لەدەوروبەر دایە، وەک بێخاڵ و [[جوندیان]] و [[شنگلبانە]].
 
== مێژووی ڕواندزڕەواندز ==
مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمانی پێش زایین دەگەڕێتەوە و لەگەلێک سەردەمدا پایتەخت بووە. لە ساڵی (٧٢٢ پ. ز - ٧٠٥ پ. ز) پایتەختی [[دەوڵەتی ئۆراتۆ]] بووە کە بە (موساسر) ناویان دەبرد، لە سەردەمی [[میرنشینی سۆران]]یشدا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە،
ئەم شارۆچکەیە لە ڕابردوو و ئێستادا مەڵبەندێکی پێشکەوتوو بووە لە ناوچەکەدا و لە ساڵانی (١٨١٣ز) دا کارگەی دروست کردنی چەک و تەقەمەنی و سکەی ڕاکێشانی دراوی لێ بووە، کە([[وەستا ڕەجەب]]) سەرپەرشتی دەکرد.