جەوھەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
بە پێیبەپێی مانا بەربڵاوەکەی، لە سیستمێکی دیاریکراوی فەلسەفیدا '''جەوھەر''' ئەو شتەیە کە بە لای ئەو سیستمەوە بە بنەڕەتی و بنچینەیی دەژمێردرێ و، بوونی سەربەخۆی ھەیە و پشتی بە خۆی بەستووە. ئاوەھا، بۆ [[ئەتۆمیزم|ئەتۆمیستێک]] ئەتۆمەکان جەوھەرن، چونکە ئەتۆمەکان ئەو شتە سەرەتایییانەن کە گشت شتەکانی تریان لێ دروست بووە. ھەر بەم شێوەیە، لە سیستمی [[دەیڤد ھیووم|دەیڤد ھیوومدا]]، ئەمپرێسیۆنەکان و ئایدیاکان<ref>impressions and ideas، انطباعات و تصورات، یا تأثرات و تصورات:
 
ئەوەی کە مرۆڤ لێی تێ دەگات، واتە ھەرچی کە بە زەینیدا تێ دەپەڕێت، بە لای ھیوومەوە ناوی ئیدراکە (پێزانین، تێگەیشتن). ھیووم دەیوت ئیدراک دوو شێوەیە: شوێندانان یا کارتێکردن (انطباع یا تأثر)، وەو، تێڕاونینوێنا (تصور). ئەوەی کە لەم ساتەدا مرۆڤ ھەستی پێ بکا، واتە بە شێوەیەکی زیندوو بیبینێ یا بیبیسێ، ناوی شوێندانان یا کارتێکردنە و، ئەوەی کە دوایی لەو شتە کە بینیویە یا بیستوویە بە بیری دێتەوە و وەکوو جاری پێشوو زیندوو و نزیک نییە ناوی تێڕاونینەوێنایە.</ref> جەوھەرن و، لە فەلسەفەی [[ئەفلاتوون|ئەفلاتوونیشدا]] فۆرمەکان کە سەرچاوەی بوونی ھەموو شتەکانن. لەم مانا بەربڵاوەیدا، ھەر سیستمێکی فەلسەفی کە ھۆگری واقیع بێ دان بە بوونی جەوھەردا دەنێ. ڕەنگە تەنیا جیاوازی شێوازگەلێک لە تیۆرییەکانی [[پۆزیتیڤیزم]] یا [[پراگماتیزم]] بن کە [[ئۆنتۆلۆجی|ئۆنتۆلۆجییان]] پێ مەسەلەیەکی عورفییە. بە گوێرەی ئەم تیۆرییانە، [[فاکت|فاکتەکان]] پشتگیری لەوە ناکەن کە شتێکی لە باری ئۆنتۆلۆجییەوە بنەڕەتی بوونی ھەبێت و، بەم بۆنەوە ھیچ شتێک جەوھەر حیساب ناکرێت. مانا دووەمەکەی جەوھەر بەرتەسکتر و تایبەتترە. بە پێی ئەم مانایە، جەوھەر جۆرێک بوونەوەری بنەڕەتیی تایبەتە کە ھەندێ تیۆریی فەلسەفی دانی پێدا دەنێن و ھەندێکیش نا. کاتێ لە وەھا مانایەکدا بەکار بچێت، ئیتر ئەمپرێسیۆنەکان و ئایدیاکانی ھیووم جەوھەر نین، گەرچی لە دنیاکەی ئەودا حوکمی خشتەکانی بینای «بوون»یان ھەیە. بە گوێرەی ئەم مەبەستە، ئەوەی کە بوونەوەرە بنەڕەتییەکان جەوھەرن یان شتێکی ترن، وەکوو ڕووداو یا تایبەتمەندیگەلێکی ھەڵکەوتوو لە بۆشاییکات (spacetime)، جێی قسەوباسە.<ref name=":0">{{Citation|last=Robinson|first=Howard|title=Substance|date=2020|url=https://plato.stanford.edu/archives/spr2020/entries/substance/|work=The Stanford Encyclopedia of Philosophy|editor-last=Zalta|editor-first=Edward N.|edition=Spring 2020|publisher=Metaphysics Research Lab, Stanford University|access-date=2021-01-16}}</ref>
 
== پێش ئەرەستوو ==