[[پەڕگە:Arabic Plaque, Great Mosque, Xian.jpg|وێنۆک|220px|شایەتمان «لا إله إلا الله محمد رسول الله» کە پێغەمبەر محەممەد بانگەوازی بۆ ئەکرد]]
موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە محەممەد نێردراوە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی،مرۆڤایەتی<ref>رواه السيوطي، في الجامع الصغير، عن الحسن البصري، رقم: 2697، وقال عنه: مرسل حسن.</ref>، و لەدوای ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی [[مودەسر|سورەتی مودەسیر،مودەسیر]]<ref>الرحيق المختوم، المباركفوري، ص55-58.</ref>، دەستیکرد بە بانگ کردنی خەڵک بۆ [[ئیسلام]] لە گەورە و بچوک، و سەربەست و بەندە و پیاوان و ژنان و یەکەم کەس کە باوەڕی پێ ھێنا بەپێی گێڕانەوەکانی [[سوننە]] [[خەدیجە کچی خووەیلید]]ی خێزانی <ref>في عيون الأثر، لابن سيد الناس، ج1، ص123: «قال ابن إسحق: "كانت خديجة أول من آمنت بالله ورسوله وصدّقت ما جاء من عند الله عز وجل وآزرته على أمره، فخفف الله بذلك عن رسوله"».</ref>و [[عەلی کوڕی ئەبوتالیب]]ی ئامۆزای بوو <ref>في تهذيب التهذيب، لابن حجر العسقلاني، ج7، ص195: «قال ابن إسحاق: أول من آمن بالله ورسوله من الرجال علي بن أبي طالب، وهو قول ابن شهاب، إلا أنه قال: من الرجال بعد خديجة، وهو قول الجميع في خديجة وهو قول عبد الله بن محمد بن عقيل وقتادة ومحمد بن كعب القرظى وروى أبو عوانة عن أبي بلج عن عمرو بن ميمون عن ابن عباس قال "كان عليّ أول من آمن بالله من الناس بعد خديجة"».</ref>(بە پێێ گێڕانەوەکانی [[شیعە]] عەلی یەکەم کەس بووە کە باوەڕی پێ ھێناوە، ئەو کاتە مناڵ بووە لە تەمەنی دە ساڵی یان ھەشت ساڵیدا بووە و دەژیا لە ژێر چاودێری محەممەدا)، و [[زەیدی کوڕی حارسە]] یەکەم پیاو بووە کە باوەڕی پێ ھێناوە و پاشان ھاوڕێی نزیکی [[ئەبوبەکر]] باوەری پێ ھێنا (لە ھەندێک گێڕانەوەدا ھاتووە کە ئەبوبەکر پێش عەلی باوەڕی ھێناوە و یەکەم پیاو بووە کە موسڵمان بووە) و بە موسڵمان بوونی ئەبوبەکر [[ئیسلام]] دەرکەوت لە [[مەککە]]، یەکەم کەس بوو کە ئیسلام بوونی خۆی دەرخست، و دەستی کرد بە بانگ کردنی ھۆز و نزیکەکانی بۆ ئیسلام و ئەوانەی بە بانگەوازی [[ئەبوبەکر]] ئیسلام بوون، [[عوسمان کوڕی عەفان]] و [[عەبدول ڕەحمان کوڕی عەوف]] و [[تەڵحە کوڕی عوبەیدوڵڵا]] و [[زوبێر کوڕی عەوام]] و [[سەعد کوڕی ئەبی وەقاس]] بوون.
محەممەد لە سەرەتادا سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد،کرد<ref>فقه السيرة النبوية، محمد سعيد رمضان البوطي، ص62-85، دار الفكر المعاصر، ط2006.</ref>، و لە یەکەمینی ئەو حوکمانەی ھاتنە خوارەوە فەرمان کردن بوو بە [[نوێژ]]کردن، موسڵمانان سەرەتا بە نھێنی کۆدەبونەوە بۆ نوێژکردن <ref>الروض الأنف، السهيلي، ج1، ص414-437.</ref>و بە دیداری پێغەمبەر محەممەد ئەگەیشتن کاتێک ژمارەیان گەیشتە سی ژن و پیاو، محەممەد ماڵی ئەڕقەمی کوڕی ئەبی ئەڕقەمی بۆ ھەڵبژاردن تا تیای کۆببنەوە بە مەبەستی ڕێنمایی و فێربوون، و کاتێک ژمارەیان گەیشتە چل کەس، فەرمان کرا بە محەممەد بە ئاشکرا بانگەواز ڕابگەیەنێت.<ref>فقه السيرة النبوية، محمد سعيد رمضان البوطي، ص62-85، دار الفكر المعاصر، ط2006.</ref><ref>الطبقات الكبرى، ابن سعد البغدادي، ج1، ص199، دار صادر، بيروت.</ref>