تایبەتمەندی (فەلسەفە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
لە [[مێتافیزیک|میتافیزیکدا]]، '''تایبەتمەندی''' ئەو بوونەوەرەیە کە بۆ بابەت (مەوزووع) شیاوی [[ھەڵگرتن (لۆژیک)|ھەڵگرتنە]]، یا بە زمانێکی تر، ئەوەی کە بۆی ھەیە بلکێ یا پاڵ بدا بە بابەتەوە. بۆیە ''دانستە'' و ''سیفەت'' و ''وەسف'' و ''چۆنیەتی'' و گەلێ ناوی تریشی پێوە دەنرێت. ھەروەھا، تایبەتمەندی ئەو بوونەوەرەیە کە شتەکان نموونەی ئەون. بۆ وێنە، ئەگەر بڵێین ئەمە گەڵایەکە و ڕەنگیشی سەوزە، ئەوە خەریکین تایبەتمەندییەکانی ''گەڵا'' و ''سەوز'' دەلکێنین بەو شتەوە و، ئەگەر قسەکەمان ڕاست بێ، ئەو شتە نموونەی ئەو دوو تایبەتمەندییەیە، واتە گەر بمانەوێ نموونە و میناک بۆ گەڵا و بۆ سەوز بێنینەوە، دەتوانین ئاماژە بەو شتە کە قسەی لێوە دەکەین بکەین.<ref>{{Citation|last=Orilia|first=Francesco|title=Properties|date=2020|url=https://plato.stanford.edu/archives/win2020/entries/properties/|work=The Stanford Encyclopedia of Philosophy|editor-last=Zalta|editor-first=Edward N.|edition=Winter 2020|publisher=Metaphysics Research Lab, Stanford University|access-date=2021-09-24|last2=Paolini Paoletti|first2=Michele}}</ref> لەوانەیە تایبەتمەندی خۆی وەکوو [[ئۆبژە|ئۆبژەیەک]] کە دەتوانێ خاوەنداری لە تایبەتمەندیگەلی تر بکات ڕەچاو بکرێ. ئەگەرچی لەبەر ئەوەی کە ئەغڵەب نموونە و وێنەکانی لە زیاتر لە یەک شتدا بەدی دەکرێن، لەگەڵ [[تاک (میتافیزیک)|ئۆبژە تاکەکاندا]] جیاوازیی ھەیە. تێگەیشتن لەوە کە چۆن بوونەوەرە تاکە جیاجیاکان دەتوانن خاوەن ھەمان تایبەتمەندی بن بنەڕەتی [[پرسی تێکڕاییەکان]] پێک دێنێ.<ref>{{Citation|title=Property (philosophy)|date=2021-04-13|url=https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Property_(philosophy)&oldid=1017512757|work=Wikipedia|language=en|access-date=2021-09-24}}</ref>
 
لە [[لۆژیک|لۆژیکدا]] بەمە دەڵێن '''عەرەزی تایبەت''' و بریتییە لەو [[تێکڕایی|تێکڕایییە]] [[عەرەز|عەرەزییە]] کە تەنیا تەرخانە بۆ میسداقەکانی یەک تێکڕایی. وەک «زەحاک» و «نووسەر» و «ئەندازیار» کە ھەر سێکیان تەنیا بۆ میسداقەکانی ئینسان بەکار دێن. یا وەک «یەکسانیی کۆی گۆشەکانی شێوە لەگەڵ ۱۸۰ پلە» کە عەرەزی تایبەتی سێگۆشەیە. یا وەک بەعزە نەخۆشییەک کە تەرخانە بۆ جۆرە گیا یا ئاژەڵێک.<ref>{{Cite book|last=خوانساری|first=محمد|title=منطق صوری|publisher=نشر دیدار|year=1398|at=129}}</ref>
 
== سەرچاوەکان ==