جوگرافیای باشووری کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Why
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 844857 لە لایەن 37.17.154.119 (لێدوان) خراپەکاری
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٤:
 
=== شوێنی جوگرافی ھەرێمی کوردستان ===
ھەرێمی کوردستانی ئێراق بریتییە لەو بەشە کوردستانەی کەدەکەوێتە نێو سنوری دەوڵەتی ئێراقەوە کەدوابەدوای [[جەنگی جیھانیی یەکەم|جەنگی جیھانیی یەکەمەوە]] دروست بوو، بەپلەی یەکەم ھەرێمێکی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتیمان یان خاکی کوردانەو زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتوانی [[کورد]]ن، بەڵام لەڕووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لەھەرێمەکانی دیکەی [[عێراق]] عیایەجیایە. لەتەک کورددا عەرەب و تورکمان و ئاشوریش ھەن. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە لەپاڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتیوانی ھەرێم موسڵمانن، کەچی مەسیحی و ئێزیدی تێدایە.
 
ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی [[زنجیرەچیای حەمرین]] سنوری باشوری کوردستان پێکدێنێت، سنوری ھەرێم لەناوقەدی ئێراقەوە لەباشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی [[ڕووباری دیجلە]] سەردەکەوێ و لەباکوری شاری موسڵ بەرەو باشوری ڕۆژاوا بادەداتەوە بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژاوا بەئاراستەی سنووری ئێراق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج.