جەلیل گادانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ٠ سەرچاوە و تاگکردنی ١ بە مردوو) #IABot (v2.0.8
ب ←‏ژیاننامە: خاوێنکردن, replaced: عەڕەب ← عەرەب
ھێڵی ١٨:
 
== ژیاننامە ==
جەلیل گادانی لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەھاباد لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان|رۆژھەڵاتی کوردستانە]]. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دوا ناوەندی ھەر لەو شارە درێژە پێ داوە. ناوبراو ساڵی ١٩٤٣ بەھۆی [[ئەحمەد تۆفیق|ئەحمەد تۆفیقەوە]] بە ناوی نھێنی حەبیبزادە دەبێ بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە زۆربەی چالاکییەکانی حیزبی بەشدار دەبێ. ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار لە ماڵی [[سولەیمان موعینی|سولەیمانی موعینی]] چاوی بە عەبدولڕەحمان قاسملوو دەکەوێ. گادانی لەلایەن حکوومەتی ئەو کاتی ئێرانەوە چەند جار زیندانی دەکرێ. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٣ دەستگیر دەکرێ کە ئەو کات لە قۆناغی دواناوەندی بووە و بەھۆی ئەوەش لە خوێندن بێ بەش کرا. ساڵی ١٩٥٨ بە ١٢ ساڵ زیندان حوکم درا. گادانی چەند جاری دیکەش دەگیرێ کە سەرجەم بۆ ماوەی ١٣ ساڵ لە زینداندا ماوەتەوە. ھەر لە ماوەی زینداندا درێژە بە خوێندنی زانکۆ دەدا و خۆی فێری زمانەکانی عەڕەبیعەرەبی و ڕووسی و فەڕەنسی دەکا و ساڵی ١٩٧٢ دەتوانێ بەکالۆریۆس یان لیسانسی زمانی [[زمانی فەڕەنسی|فەڕەنسی]] وەدەست بێنێ.
 
جەلیل گادانی پێش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی، ڕێکخراوی «کوردەکانی دانیشتووی ناوەند» (کردھای مقیم مرکز) دادەمەزرێنێ. ساڵی ١٩٧٩ کە لە ئێران شۆڕش ڕوو دەدا، جەلیل گادانی وەکوو ئەندامی ڕێبەری [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] ھەڵدەبژێردرێ. لە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆنگرەی ٨ی [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکرات]] بەھۆی کێشەی ناوخۆیی لەو حیزبە جیا دەبێتەوە و لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە ھەڵدەبژێردرێ و بۆ ماوەی ٨ ساڵ کەسی یەکەمی ئەو حیزبە دەبێ و لە ساڵی ١٩٩٦ دووبارە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەک دەگرنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ماوەیەک دوای کۆنگرەی ١٣ دووبارە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تووشی لێکترازان دەبێ و جەلیل گادانی لەگەڵ [[حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)|حیزبی دێموکراتی کوردستان]] دەکەوێ و وەکوو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری دیاری دەکرێ.<ref>کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=103145</ref> جەلیل گادانی خاوەنی چەندین کتێبی سیاسی و ئەدەبییە.