عەبدوڵڵا پەشێو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ بێرکۆت
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب خاوێنکردن, replaced: عەڕەب ← عەرەب, typos fixed: موحەمەد ← محەممەد
ھێڵی ٥٦:
ساڵی ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٧١ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی "کەنداڵ"ی دەشتی ھەولێر دەبێ بە مامۆستا.
کۆتایی ئابی ١٩٧٣دا، بەھەوڵی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردستان، بەتایبەتیش سەرۆکی ئەوسای یەکێتیی نووسەرانی کورد، سەیدا ساڵح یووسفی، زەمانەی خوێندن لە [[یەکێتی سۆڤیەت]]ی جاران وەردەگرێ و ئیدی بەرەو وڵاتی پوشکین و گۆگل و تۆلستۆی دەڕوا.
ساڵی ١٩٧٩ ماجستێری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە [[مۆسکۆ]] وەرگرت. ھەر ئەو کاتەی لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێ کۆمەڵە شیعری "شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم" لە ڕێی کاک موحەمەدیمحەممەدی مەلا کەریم ساڵی ١٩٨٠ لە بەغدا چاپ و بڵاو دەکاتەوە. ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری گەورەی کورد [[پیرەمێرد]] بووە.
ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح (بە عەڕەبیعەرەبی: [[:ar:جامعة طرابلس|جامعة طرابلس]]) لە [[لیبیا]] مامۆستا بوو. پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی شاری [[ھێلسینکی]] وڵاتی [[فینلاند]]ە.
پەشێو جگە لە زمانی کوردی و عەرەبی، زمانی ڕووسی، ئینگلیزی و ئالمانی زۆر باش دەزانێ و وەرگێڕدراوەکانی لەسەر پووشکین و ویتمەن بەڵگەی لێھاتوویی و بەتوانایی پەشێو نیشان دەدا لە وەرگێڕاندا.<ref>پەشێو لە ڕوانگەی کەسایەتی، ھەڵوێست و شاعیرییەوە، بەشی یەکەم، سەعدوڵڵا نووری، گۆڤاری مەھاباد، ژمارە: ٤١</ref><ref>ئیستێک لە سەر ژیانی عەبدوڵڵا پەشێو، زیاد نادرعاڵڵایی، پەشێو شاعیرێک لە ڕەگەزی سەربزێوی (کۆکراوەی وتاری کۆمەڵێک نووسەر لە سەر پەشێو). ل ٣٢٦ ـ خانەی ئەربیل. ٢٠١٣</ref>