زەریاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب سڕینەوەی دەروازەی مۆسقا و زیادکردنی مۆسیقا
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ب خاوێنکردن, replaced: وە ← و (4), عەڕەب ← عەرەب (2)
ھێڵی ٥١:
 
کتێبی ١٠٠١ داھێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:
<blockquote>"زەریاب لە کاتێکی گونجاودا گەیشتە ئەندەلووس، چونکە ئەو ماوەیە خەلیفە بەخشندەیی و سەخاوەتێکی زۆری ھەبوو بۆ ھونەر، وەو ھونەرەکانی زەریاب لەوێ دراوشایەوە و ئەویش دانی پێدا نا، زەریاب بوو بە گۆرانیبێژی وڵات و موچەیەکی بە بڕی ٢٠٠ دینای زێڕی مانگانەی بۆ بڕایەوە لەگەڵ چەندین خەڵات و بەخششی تر."</blockquote>
 
== کار و چاڵاکییەکانی لە ئەندەلوس (ئیسپانیا) ==
ھێڵی ٦٤:
 
کتێبی ١٠٠١ داھێنانی موسڵمانان دەنووسێت:
<blockquote>"دەکرێت سوپاسی پیاوێکی سەدەی نۆیەمی زایینی بکەین بەناوی زەریاب، کە بیرۆکەی سێ ژەم خواردنی بە ئەوڕوپا ناساند، کاتێک گەیشتە ئەندەلوس (ئیسپانیا) دابونەریتەکانی تایبەت بە خواردن بەشێوەکی گشتی گۆڕانی بەسەرداھات، وتی: دەبێت ژەمی خواردن بە شۆربا دەست پێ بکات و بە دواییدا خواردنی سەرەکی بێت کە گۆشتی ماسی یان گۆشتی سوور یان گۆشتی باڵندەی تێدابێت وەو بە جۆرێک لە میوە یان جەرەزات کۆتایی پێ بھێنرێت."</blockquote>جەیسۆن وێبسەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی لە بەرنامەی مێژوویەکی ئیسلامیانەی ئەوڕوپا لە بارەی زەریابەوە دەڵێت:<blockquote>"زەریاب ھەموو شێوازەکانی پۆشاک و خۆڕازاندنەوەی لەگەڵ خۆیدا ھێنا، بەغدای ئەوکات نیۆڕک و پاریسی ئێستا بوو، ئەو مەعجوونی ددان و بۆنبەری جەستە و شێوازی قژی کورتی لەگەڵ خۆیدا ھێنا بۆ قورتوبە، ئەوە ڕاستییەکەیە کە لەو سەردەمەدا لەشاری قورتوبەدا کۆڵانەکانی چرای ڕووناکەرەوەیان تێدا بوو و زێرابی ئاو و پاشەڕۆ ھەبوو وەھەروەھا جۆگەلەی ئاوی پاک بۆ ماڵان دەچوو، بەغداد لە عێڕاق گەورەترین ناوەندی ھزری و فەرھەنگی بوو لە جیھانی ئیسلامیدا، زەریاب لەوێوە شێوازی نوێی ڕازاندنەوە و ئامادەکردنی مێزی نانخواردن و دیزاینی نوێی جل و بەرگی پیاوانە و تەنانەت یاری شەتڕەنج و پۆلۆی لەگەڵ خۆیدا ھێنا بۆ قورتوبە، ئەو ناوبانگی دەرکردبوو بە پیاوێکی سەلیقە جوان کە بەردەوام باشترین بژاردەی ھەیە ناوی دەرکردبوو بە شیک پۆشی و ڕازاوەیی بە دیزاینە دانسقە جوانەکانی دەرباری خەلیفەی دەڕازاندەوە لە ھەمان کاتدا خەڵکی قورتوبەش لاسایی لە شێوازی قژبڕینی کورتی ئەو دەکردەوە و چێژیان وەردەگرت لەو کەلووپەلە پێستیانەی کە لەگەڵ خۆیدا ھێنای بۆ ئیسپانیا."</blockquote>ھەزار و دووسەد ساڵ پاش زەریاب مێژوونووسی فەڕەنسی ھێنری تێرەیس دەڵێت:<blockquote>"زەریاب شێوازی جل و بەرگی زستانە و ھاوینەی ناساند وەو بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاری کرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت، ھەروەھا پۆشاکی نیو وەرزەشی زیاد کرد کە گونجاو بوو بۆ ماوەی نێوان دوو وەرزی جیاواز، وەو پۆشاک و بەرگی جوان و سەرەنجڕاکێشی ڕۆژھەڵاتی لەگەڵ خۆیدا ھێنا بۆ ئیسپانیا، لە ژێر کاریگەری ئەودا پشەسازی جل و بەرگ سەریھەڵدا کە جل و بەرگی ھێڵ ھێڵی ڕەنگاو ڕەنگ و چاکەتیان لە کووتاڵی ڕوون دروستدەکرد."</blockquote>کتێبی ١٠٠١ داھێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:<blockquote>" ئەگەر ئەمجارە بۆ کڕینی دواھەمین مۆدێل و شێوازی پێڵاو چوویت بۆ فرۆشگایەکی شیک و گرانبەھا و ویستت پانتۆڵ یان کراسێکی ھاوینە تاقی بکەیتەوە ئەوا زەریابی بەر ھەزار و دووسەد ساڵ بھێنەوە بیری خۆت، چونکە بەھۆی ئەوەوە بیرۆکەی بەرھەمھێنانی ئەو پێڵاو و پۆشاکانە لە ڕۆژھەڵاتەوە لە شەققەی باڵی دا بەرەو ڕۆژاوا.".</blockquote>
 
== ڕەچەڵەکی زەریاب ==
مێژوونوسان زۆر لەبارەی ڕەچەڵەکی زەریابەوە نەدواون، بەڵام زۆربەی ئەو مێژوونوس و ڕۆژھەڵاتناسانەی کە باسیان لە ڕەچەڵەکی زەریابەوە کردووە، زەریابیان بە کورد داناوە،<ref>{{Cite web|url=https://books.google.iq/books?id=qMBlwWbxq3kC&pg=PA53&dq=ziryab++kurd&hl=ar&sa=X&ved=0ahUKEwip-sq09NniAhVp5KYKHdGhBEkQ6AEIJzAA#v=onepage&q=ziryab%20%20kurd&f=false|title=Ana Ruiz لە کتێبی (Vibrant Andalusia: The Spice of Life in Southern Spain) لاپەڕە 53،|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}{{بەستەری مردوو|url=https://books.google.iq/books?id=qMBlwWbxq3kC&pg=PA53&dq=ziryab++kurd&hl=ar&sa=X&ved=0ahUKEwip-sq09NniAhVp5KYKHdGhBEkQ6AEIJzAA |date=ئەیلوولی ٢٠١٩}}</ref><ref>{{Cite book|title=زریاب منجازاتە وأبراز الموسیقیة|last=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref><ref>{{Cite web|url=https://books.google.iq/books?id=MOVPaLXjjsAC&pg=PA324&dq=ziryab++kurd&hl=ar&sa=X&ved=0ahUKEwip-sq09NniAhVp5KYKHdGhBEkQ6AEILzAB#v=onepage&q=kurdISH&f=false|title=کتێبی Colors of Enchantment: Theater, Dance, Music, and the Visual Arts of the...|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}{{بەستەری مردوو|url=https://books.google.iq/books?id=MOVPaLXjjsAC&pg=PA324&dq=ziryab++kurd&hl=ar&sa=X&ved=0ahUKEwip-sq09NniAhVp5KYKHdGhBEkQ6AEILzAB |date=ئەیلوولی ٢٠١٩}}</ref> ھەرچەندە ھەندێک مێژوونووس و ڕۆژھەڵاتناس لەپەنا ناوی کورد، فارس و عەڕەبعەرەب و تەنانەت ئەفریقاییش دەنووسن، بەڵام باشترین شتێک بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەچەڵەکی زەریاب لێکۆڵینەوەکەی دکتۆر مھیمن ابراھیم جزراویة کە بەزمانی عەڕەبیعەرەبی بڵاوکراوەتەوە بەناوی (زریاب منجازاتە وأبرز مبتکراتە الموسیقیة.<ref name="iasj.net">{{Cite web|url=https://www.iasj.net/iasj?func=fulltext&aId=25281|title=الجزراوی، م. مھیمن اإبراھیم. زریاب منجازاتە وأبرز مبتکراتە الموسیقیة.|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=|archive-url=https://web.archive.org/web/20190810113209/https://www.iasj.net/iasj?func=fulltext&aId=25281|archive-date=١٠ی ئابی ٢٠١٩|dead-url=yes}}</ref>)،
 
دکتۆر مھیمن لەپاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەڵێت: <blockquote>"من گەڕاوم لە ھەندێک سەرچاوە و بەڵگە و مێژوویەکان و لێکۆڵەرەوان و زانایانی بیانی و ڕۆژھەڵاتناسەکان لەسەر ڕەچەڵەکی زەریاب، گەیشتمە ئەو دەرەنجامەی کە ڕەچەڵەکی زەریاب کورد بووە.<ref name="iasj.net"/> "</blockquote>دواتر وتەی چەند مێژوو نووس و ڕۆژھەڵاتناس دێنێتەوە کە باس لە کورد بوونی زەریاب دەکەن.