چیاکانی سولەیمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس}}
چیاکانی سلێمان (پشتۆ:) درێژکراوەیەکی باکوور-باشوورە لە سیستەمی چیایی باشووری هیندوکوش لە ئەفغانستان و پاکستان ئەم چیایانە پێکهێنەری قەراغی ڕۆژهەڵاتی تەختەی ئێران و لێواری باکووری ڕۆژهەڵاتی تەختەی بەلووچستان. دەکەونە ناوچەکانی زەبول و قەندەهار و لۆیە پەکتییەی ئەفغانستان و لە پاکستانیش لە بەشی باکووری پارێزگای بەلووچستان و چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژئاوای خیبەر پەختۆنخوا و پەنجە درێژ دەکەنەوە هاوسنووری چیای سلێمان لە باکوور، کوێستانی وشکی ناوەندی هیندوکوشن، کە بەرزاییەکانیان تا ٣٣٨٣ مەتر درێژ دەبێتەوە، لە ڕۆژهەڵاتشەوە دەشتای دۆڵی ڕووباری ئیندۆسن لەگەڵ چیاکانی کێرتار لە باشوری پاکستان، ئەو شتانە پێکدەهێنن کە بە پارێزگای جیۆلۆجی سلێمان- کیرتار ناسراون<ref> https://books.google.com/books/about/Pakistan.html?id=SH-QBQAAQBAJ </ref>.
 
ناسراوترین لوتکە لە چیاکانی سلێمان، لوتکەی دووانەکەی تەختی سلێمانە بە ٣٤٨٧ مەتر کە دەکەوێتە نزیک دێرەی ئیسماعیل خان لە پاکستان، نزیکە لە سنووری هەردوو ویلایەتی باشووری، بەرزترین لوتکە هەرچۆنێک بێت زەرگون غەرەیە بەبەرزی ٣٥٧٨ مەتر لە نزیک کویتەی پاکستان بەرزترین لوتکەی دواتر لە پارێزگای بەلووچستان گردی خەیلەفاتە بەبەرزی ٣٤٧٥ مەتر کە دەکەوێتە ناوچەی زەیراتی پاکستان و بە دارستانی زەیرات جونیپەر بەناوبانگە و داری ماکرۆپۆدای جونیپەری تێدا گەشە دەکات<ref> https://books.google.com/books/about/A_Geography_of_Pakistan.html?id=2_xtAAAAMAAJ </ref>.
 
== جوگرافیا ==
قەراغی ڕۆژهەڵاتی زنجیرەچیای سلێمان (٤٥٠ کم) لە پاسی گۆمال لە پارێزگای خەیبەر پەختوونخوای پاکستانەوە تا نزیک شاری جاکوباوای پارێزگای سنە بەڕێوە دەچێت و لەوێوە زیاتر درێژ دەبێتەوە بۆ باشوری ڕۆژئاوای پەنجە<ref> https://pubs.usgs.gov/bul/2208/C/ </ref>.
 
لەئەفغانستان لێواری خۆرئاوایی مەوداکە هەر لەدەوری پارێزگای لۆیەی باکووری پکتیا دەست پێدەکات کە لەگەڵ زنجیرەی کێوی بابادا کۆدەبنەوە. لە باشوورەوە چاویان بە زنجیرەی سپین غەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی گردێز لە پارێزگای پەکتیا دەکەوێت، بەڵام بەرەو ڕۆژئاوا، زنجیرە چیاکان وردە وردە لە باشووری ڕۆژئاوای قەندەهار بەرەو هلمند و حەوزی سیستان دەڕۆن<ref> https://www.dawn.com/news/1024187 </ref>.
==سەرچاوەکان==
[[پۆل:ئەو پۆتانانەی لەسەر ویکیدراوە ھەن]]