ڕووناکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی {{unreferenced}} بۆ وتارەکە (توێنکڵ)
بابەتەکەم پێویستی بە نوێکردنەوە بوو. پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
{{unreferenced|date=ئەیلوول ٢٠٢١}}
'''ڕووناکی''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Light'') یا '''ڕووناکی بینراو''' (بە [[ئینگلیزی]]: visible light) ئەو بەشەی شەبەنگی ئەلکترۆمەگناتیسییە کە بە چاوی مرۆڤ هەستی پێ دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر درێژی شەپۆلی ئەلکترۆمەگناتیسی لەنێوان 400–700 نانۆمەتر بێت چاوی مرۆڤ هەستی پێ دەکات، کە بەو مەودایە دەکوترێت ڕووناکی یا ڕووناکی بینراو. خێرایی ڕووناکی لە چۆڵاییدا 299792458 (مەتر\چرکە)، یەکێکە لە نەگۆڕە بنەڕەتییەکانی سروشت. لە فیزیادا، وشەی 'ڕووناکی' هەندێک جار ئاماژە بە هەمووی شەبەنگی ئەلکترۆمەگناتیسی دەکات، چ بینراو بێت یان نا. بەم واتایە، تیشکی گاما، تیشکی X، مایکرۆڤیڤ و شەپۆلی ڕادیۆش رووناکین. هەروەک هەموو جۆرەکانی تری تیشکی ئەلکترۆمەگناتیسی، ڕووناکی جۆرێکە لە [[وزە]] کە بە شێوەی [[شەپۆل]] دەگوێزرێتەوە. بەڵام ڕووناکی جیاوازە لە جۆرەکانی تری شەپۆل ،. جۆرەکانی تری شەپۆل ، وەکو شەپۆلەکانی [[دەنگ]] و شەپۆلەکانی [[ئاو]] ، ناگوێزرێنەوە ھەتاوەکو بە [[ماددە]]دا تیپەڕ نابن ، بەڵام ڕووناکی پێویستی بە [[ماددە]] نیە بۆ ئەوەی تێیدا بگوێزرێنەوە. ڕووناکی شەپۆلێکی کارۆموگناتیسیە.
[[تیشک]] [[پرشنگی ئەلەکترۆمەگنەتیک]]ە، بەتایبەت پرشنگی ئەو [[درێژیی شەپۆل]]ە کە بۆ [[چاوی مرۆڤ]] دبینرێت. لە [[فیزیک]]دا، وشەی تیشک ئاماژە دەدات بە پرشنگی ئەلەکترۆمەگنەتیکی ھەر درێژیی شەپۆلێک، چ دیار بێت چ نادیار.
 
 
{{شەبەنگی کارۆموگناتیسی}}