چارڵی چاپلن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کۆماپۆل: گواستنەوە لە پۆل:ئەگنۆستیکەکان بۆ پۆل:جووە ئەگنۆستیکەکان |
ب چاکسازیی ناوی چارڵز (بەپێی وتووێژ) |
||
ھێڵی ٣:
| وێنە =Charlie Chaplin.jpg
| قەبارەی وێنە =
| ناوی کاتی لەدایکبوون =
| شوێنی لەدایکبوون =[[لەندەن]]، [[ئینگلتەرا]]
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = {{birth date|١٨٨٩|٤|١٦|df=y}}
ھێڵی ٤٥:
| پەراوێزەکان =
}}
'''
== ژیان ==
چارڵی چاپلن لە ١٦ی نیسانی ١٨٨٩ لە وال وێرتی [[لەندەن]] لە بنەماڵەیێکی [[جولەکە]] لە دایک بوو. باوکی
[[پەڕگە:Charlie Chaplin in unknown year.jpg|ڕاست|200px|وێنۆک|وێنەیەکی چارڵی چاپلن کە لە [[ئەمریکا]] گرتوویەتی بە گەنجی]]
ھێڵی ٥٤:
چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لەلایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچییەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی [[کۆمێدی]] بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونییەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی دەبینی کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی [[دیکتاتۆری گەورە]] بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی [[شەڕی جیھانی دووەم]] و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی [[ئەدۆلف ھیتلەر]]، ڕەزامەندی گشت ڕەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-%D9%84%DB%95-%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/ ٣] چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ [[ئونا ئونیل]] ئەکتەر و گۆرانیبێژی [[ھۆلیوود]] ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی چاپلینپێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکە ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.
وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی [[سینەما]] و بەرھەمھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە [[مافیا]]ی [[ئەمریکا]] چارلی وەکوو زۆرییەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی [[ھۆلیوود]] (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەورووپا ڕۆشت و ھاوکات لە گەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی [[ئەمریکا]] لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ [[لەندەن]] و دواتر [[سویسرا]]ی بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.
|